وڵاتى بڕوانامە ســاختەکان

Tuesday, 23/02/2010, 12:00

1531 بینراوە


بڕواتان بێت ئەمەندە بەناو ماســتەر و دوکتۆر و پڕۆفیســۆر و ئەکادیمیسـت و ........هتد لە هەموو بوارەکاندا هەر لەبوارى ســەنعەت و تەکنۆلۆژى و ئینفۆرماتیک و فەلســەفە و مافى مرۆڤ و کۆمەڵگاى مەدەنى کە لە ڕۆژئاواوە هاتوونەتەوە و خۆیان بەحیزب و ســەرانى کوردا بە قولاپ هەڵواســیوە و دەســت بە دامانن بۆ دەســتکەوتنى کورســى و پۆســت و چەورەخۆرى و فەنى لووشــدان، بۆیە ئێمە وەک میللەتى بەشخوراوى ئەم ســەرزەمینە هەقى خۆمانەبڵێین ئێ باشــە کە ئەم هەموو زانا ودانایەمان هەن و هەریەکەو لە ســایەى کاســەلســتنەوە بۆ حیزب و ســەرانى کورد خۆیان کوتاوەتە ناو حکومەت و هەموو بوارەکانى ژیانى ئەم میللەتەوە چ عەجەب وا لە ســایەى ئە و دوکتۆر و پرۆفیســۆرانەى حیزب و حکومەتەوە نەبووینەتە کۆمەڵگایەکى خاوەن ســەنعەت و تەکنۆلۆژى و تەنانەت بارە مەســینەى پلاســتیکیمان لە ووڵاتانى دەر و دراوســێوە بۆ دێت، ئەى چ عەجەب پرۆفیســۆرەکانى کیشاوەرزیمان وڵاتیان بەو دەرەجەیە گەیاند کە بارە تەماتە و تەڕتیزە و کەوەر و توور و میوەمان هەرهەمووى لە دەرەوە بۆ بێت، وەى چ عەجەبن ئەم خاوەن فەلســەفەى مافى مرۆڤ و مەدەنیەتە کە لە ســایەیاندا ڕۆژنامەنووس و دەنگە ئازادەکان قەتڵو عام ئەکرێن، بە گوللە وەڵامى بانگەشــەکەرانى میللەت بۆ هەڵبژاردن ئەدەنەوە و ئەیانەوێ بە زۆرى زۆردارى و بە کوشــتن و بڕین بڵێن ئێمە هەر ئەبێ هەبین و ملکەچى نەفرەتى میللەت نابین، ئەى چ عەجایەبن ئەم دکتۆر و پزیشــکانەى ئەمانە، هەزار و یەک شــەهادەى درۆ و تەزویریان بە ئێکســپرێس وەرگرتووە و قاچێکى شــەلیشــیان بۆ ناگیرێتەوە،من لەوەتەى هەم دوکتۆر فڵان و پرۆفیســۆر فڵان و .....فڵان و فڵان و فڵان بە شــوێن قنگى ئەم حیزب و ســەرانى کوردەوە ئەبیسـتـم کەچى بەهرەى عیلم و دوکتۆرى و پرۆفیســۆریەکانیانم نەبیســتوە، باشە ئەمانە ئەگەر تەزویر نین چۆن ئەم هەموو پاشــا گەردانیەى ئەم میللەتەیان قبووڵە و بە دواى حکومەتى بێ بەرنامە و بێ پەیڕە وبێ یاســا ئەکەون ، ئەى باشــە لەو هەندەرانە مەعقولە تەنها هەر فێرى فەنى تاڵانى و لووشــدان بووبن خۆ لەو کۆمەڵگایانەدا یاســا و دیموکراســى ســەروەرە، بەڵام ئێســتا ئەزانین ئەمانە بۆ عیلم و فەن نەچووبوونە هەندەران بەڵکوو تەنها فەن و دیاردە ســەقەتەکانى ئەوێ یان بۆ هەڵبژاردووین و لێرە بۆمان پیادە ئەکەنەوە، دەنا بۆچى نەوتى ژێر خاکەکەمان ژێر بە ژێرى تاڵان ئەکرێ و وەزیرەکەشــى دکتۆر دوکتۆر (........) ى نێر نایکێشــێ ، خۆشــى باش ئەزانێ میللەت بەگشــتى داماو و هەژارە ، ئەى بەهرەى دوکتۆریەکەى بۆ کوێ چوو. ئەى دوکتۆرە پزیشــکەکانمان بۆ ئەو هەموو ســەرەتانە ئەڵێن چى کە هەمووى لە تیجارەتى ژەهرى خواردن و گەن و گووى ووڵاتانەوە بۆمان دێت و ئەوانیش قڕو قەپ لێ ى دانیشــتوون و چەور و چۆڵى پۆســتەکانیان خۆشــبێت چیان داوە لەو بەزمانە. ناوى پیرۆزى شــەهادە و عیلم بۆتە مۆتەکەى ســەر ســنگى ئەم میللەتە داماوە ئەگەر بە تەکانێک خۆى لە دەســتى ئەو مۆتەکانە ڕزگار نەکاتن مانەوەى مەحاڵە. من ڕێزم هەیە بۆ خاوەن شــەهادە و زانســتە ڕاســتەقینەکان کە بێشــک ئەوانە خۆیان مولەوەس ناکەن بە هەڵپە کردن بۆ وەرگرتنى کورسى چڵێســى لە ناو حکومەتە گەنیوەکەى ســەرزەمینى ســەیر و ســەمەرەى کوردان، وە ئەوانە هەریەکەو لە بەر خۆیانەوە بە بێ دەنگى خزمەت بە میللەت دەکەن ، بەڵام تەزویرەکان شــەققەى شــەهادەو نازناوەکانیان ڕۆژە ڕێ یەک دەڕوات ، بەڵام ســودەکەیان ناگات بە ســودى تەرســە کەرێکى ووڵاتەکەم .
23/2/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە