گەنج و وێنەى شەیتانى حیزب

Tuesday, 09/11/2010, 12:00

2043 بینراوە


لەسەردەمى شەڕە ناوخۆیەكانى پارتى و یەكێتیدا هەزاران گەنجى كورد لەناو چون ودەربەدەرى وڵاتان بون و وەك بونەوەرێكى تێكشكاو لە گۆِرەپانەكەدا بەجێمان و ئێستاش بەناوى یەك دونیا دروشمى وەهمیەوە گەنجى ئەم وڵاتەیان دەستەمۆكۆردوە,بەتایبەتى ئەوگەنجانەى كەهەمیشە لەلایەن خێزان وخێل و حیزبەوە وەك بونەوەرێكى شەڕكەرتەماشاكراون و هەمیشە دەسەڵات سالارى هەیمەنەى خۆى واسەپاندوەكەگەنج نەتوانێـت لەئاست هیچ شتێكدا ڕەئى خۆى هەبێـت و هەرگەنجێكیش لەبرى ڕەزامەندى ناڕازى بوبێت, ئەوا لە عەقڵیەتى دیوەخانى و سونەتى ئەو چەند پێكهاتە جیاوازەى كۆمەڵگادا بەیاخى و نابەرپرس ئەژماركراوە و هەمیشە بەنەوەگەڵێكى نابەرپرس ناساندونیان ,ئێستاشى لەتەكدابێت بەرپرسە گرگنەكانى ئەم دەسەڵاتە لە لێدوانەكانیان دا گەنج بە بونەوەرێكى یاخى و فەوزەوى پێناسەدەكەن و لەهەمو پۆستێكى سیاسیى وحكومى دوریان دەخەنەوە و لە چەندڕێكخراوێكى حیزبى نائەكتیڤ و پاشكۆیدا كۆیان دەكەنەوە و بەردەوام درێژە بە سایسەتى چەواشەكارى گەنجان ئەدەن بەناوى یەك دونیا شتى بێمانا وە.
زۆربەى گەنجان لەئیستا دا لە سیاسەت ئەداى كاركردن و مێژوى پڕ لەشانازى وشكستى حیزبەكان شارەزابون و ئیدى لەدیدى گەنجانەوە (حیزب وێنەیەكى شەیان)ى هەیە وكۆبونەوەو شوێنكەوتنى موژدەكانى حیزب بونەتە حیكایەت بۆهەمیشە پردى پەیوەندى نیوان حیزب وبەشێكى زۆرى گەنجانى ئەم وڵاتەتائێستا بە وێرانى ماوەتە ئەو ویارنبونەیش هەمیشە بەردەوامە تائەوكاتەى وهەرواش وێنە شەیتانیكانى حیزب كاڵ دەبنەوە .
لەدواى پرۆسەى (ئازادى عێراق) ە وە دەسەڵات و سیاسیە باڵادەستەكانى حیزبى دەسەڵاتدار سەرەڕایى درێژكردنەوەوى هەناسەى پرۆژەكانى گەندەڵى ,كارى بەردەوامى پەراوێزخستنى گەنجان بوە؟ چونكە ئەودەسەڵاتە سیاسى یەى ئەمڕۆ لەوە تێدەگات كە لەدەرەوەى ئەم پانتایە پڕلە بێ ئومیدەى خۆیەوە دونیایەكى ترهەیە وپڕە لەخۆشنودى بۆ بەشەریەت و (گەنجان) یش دركیان بەو پانتایە جیاوازەوەكردو وەو دەیانەوێت فەزاكەیان هەمان ئەو فەزایەبێت كە تموحەڕۆحى و مەعنەویى یەكانى خۆیان دەیخوازێت و دەسەڵاتەكایان هەمان ئەو دەسەڵاتە لیبراڵانەبێـت كە لەدەرەوەى جیهانى سێهەمى دوواكەوتودا دروستى كردوە بۆ مرۆڤەكانى ناو خۆیى و ڕێز لە ئیرادەى گەنجان دەگرێت ؟!چونكە دەسەڵاتى كوردى دەزانێت گەنج بونەوەرێكى تموحى یەوەو تا ژیانى ئاسو دەترو خۆشتربیت زیاتر داوادەكات و ترسى گەورەى دەسەڵاتیش لەو مرۆڤ گەلەى كەناوى گەنجە لەوەدایە بەشدارى بڕیاردان بكات و سیاسەتى وڵات بكەوێتە دەستیان و دەستكارى پیرۆزى یەكانى دەسەڵات بكات , كە (لەڕەوانگەى دەسەڵاتەوە هەموو حەرامێك پیرۆزەو هەموو پیرۆزیى یەكى سەردەمیانەش حەرامە) بەومانیایەى گەنج دەیەوێت (پیرۆزكردن لە ناپیرۆزى یەكان وەربگرێتەوە و پیرۆزى بداتەوە بەو شتانەى كە دەسەڵات لەگەنجى حەرام كردوە) .
گەنجانى كورد لەدواى ئەو بەئاگابونەوەیان كەمن وەك شۆرشیكى سپى دەیناسینم لە دژى پەراویز خستنیان لەلایەن دەسەلاتەوە , هیشتا بەهۆى پەرتەوازەبونیان و یەك نەخستنى گوتارى گەنجانەى خۆیان لەم كاتەدا ناتوانن دەسەلات ملكەچى داخوازیەكانیان بكەن و حیزب و دەسەلاتیش بیباكانە زیاتر وینە شەیتانیەكەى خۆى لاى گەنجان تۆختر دەكاتەوە .
تێبینى :ئەم وتارە لە ژمارە (31) ى رۆژى 8ى 11 ى 2010 بلاو كراوەتەوەتەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە