ئەو قیرە ڕەش و جوانە شەقى لیستى گۆڕانە

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3359 بینراوە


ئەمە قسەى یەكێك لەو سەرۆك شارەوانیانە بوو كە ڕوو بە ڕوو بە عیماد ئەحمەدى ووتبوو , ئەمە قسەى خەڵكە , ئەو سەرۆك شارەوانیەش كە واى ووتبووقسەى خەڵكى گەیاند بوە جێگرى سەرۆكى حكومەت , بۆ خەڵك وا ئەڵێت ؟ ئێمەى میللەت ئەوە چەندین جارە لەم ووڵاتەدا هەڵبژاردنمان بینیوە ,لە ساڵى 1992 وە هەتا ئێستا چەند جار چوینەتە ئەو پرۆسەیە وە بەڵام هیچ جارێك وەكو ئەم جارە دەسەڵاتى گەندەڵى كوردى نەترساوە , بە تایبەت دواى بڵاو بونەوەى لیستى گۆڕان كە بە شێوەیەك دەسەڵاتى ترسان كە شەو ئەنوى بەیانى هەڵئەستى جادەیەك قیر كراوە , خۆشیەكەشى لەوەدایە كەس بڕوا بەمانە ناكات , با سەیر بكەین ئەو ە جاران بوایە بۆ قیرتاو كردنى جادەیەك سێ تا چوار مانگى پێ دەچوو لادانى كاتى ئەبوو بە لادانى هەمیشەیى , جارى وابوو ئەم ساڵ ئەمرى بۆ دەئەچوو ساڵێكى تر ئەكرا , كە پێت ئەوتن ئەیانوت كاكە پارە نیە , فریا ناكەوین , مەكائن نیە , سێ بەشى میزانیەبۆ موچە ئەڕوات , بەڵام ئێستا لە ئێوارەوە تا بەیانى لەو خەو هەڵدەستیت جادەیەك قیر كراوە , ئەڵێن كرێكارى بۆ ئەگرن بۆ ئەوەى فووى لێ بكات بۆ ئەوەى تابەیانى ووشك بێتەوە , هەموو حكومەتێكى دنیا چوار ساڵ پارە سەرف ئەكات و دوو مانگ كۆى دەكاتەوە بەڵام لاى ئێمە چوار ساڵ ئەیدزن , ئەیخۆن بەڵام دوو مانگ خەرجى ئەكەن , ئێستا سوارى تاكسى و پاس ئەبێت , بە پیادە ئەڕۆیت خەڵك ئەڵێ ئەمە قیرى دەنگە , نەك بۆ خەڵك چونكە تا باسى هەڵبژاردن نەكرا حكومەت هیچى نەدەكرد, جارەكانى تریش كە هەڵبژاردن دەكراچونكە لیستى تر نەبوو گوێشیان پێ نەدەدا ,چەند كۆبونەوەیەك ئەكرا و تەواو , سەركردەكان خۆیان سەغڵەت نەدەكرد , جادەیان قیر نەدەكرد نەدەهاتنە سەر جادە و جامى سەیارە جام ڕەشەكانیان دانەدەدایەوە و سەلامیان لە كەسیش نەدەكرد و پارەى نان خواردنیشیان بۆ كەس نەدەدا , بەڵام ئەم ترسە تاڵەبانى وەكو شێتەكان گەیاندە سەر شەقامەكان , چوە ئەو چێشتخانەیەى جاران بە پیسى ئەزانى ,جادەى سابونەكەران كە دە ساڵە خەڵكى ئەو گەڕەكە دادو بێ دادیانە بە دەست ئەو جادەیەوە , بەڵام لەم شەوانەدا تا درەنگانى شەو هیچ نەبوە بەیانى كە هەستاون سەیر دەكەن جادەكە قیر كراوە و تەواو بوە , خەڵكى گەڕەكەكەش لە ناوەڕاستى جادەكەیان نوسیبو ئەم قیرە ڕەش و جوانە شەقى لیستى گۆڕانە , هەژدە ساڵە خەڵك گیرى بە دەست ڕۆتینى حكومەتەوە گیرى خواردوە ئیمزایەك چەند ڕۆژى پێ دەچوو بەڵام عیماد ئەحمەد ئەڵێ ئەبێت حكومەت واز لەم ڕۆتینە بهێنێ , وەفدى حكومەتى كوردى بە پەلە خۆیان ئەگەیەننە لاى مالیكى و داواى لێ دەكەن بە پەلە و پێش هەڵبژاردن على كیمیاوى لە سێدارە بدات , بەڵام خۆش بەختانە ئەم كارانە هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێ و تازە كەس بەم قیرى دەنگ دانە لە خشتە ناچێ , خۆ حكومەت هەر ئەو حكومەتەى جارانە و بگرە پارەشى زیاتر بوو بۆ نەیان دەكرد ئەى ئێستا بۆ دەیكەن , ئەمە گاڵتە كردنە بە خەڵك نەك خزمەتى خەڵك , كەواتە قسەى ئەو سەرۆك شارەوانیە ڕاستە ئەگەر ئەو شەقەنەبوایە بە گەورەیى خوا كەس چاوى بە هیچ نەدەكەوت , كەواتە بژى لیستى گۆڕان...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە