لەفینلاند ئاهەنگی نەورۆز شەری تێدەکەوێت!!!

Monday, 15/03/2010, 12:00

1306 بینراوە


شەو ١٣ ی ٣ ی ٢٠١٠ بەبۆنەی چەژنی نەورۆزەوە لەشاری ڤانتای نزیک هێلسنکی ئاهەنگێک بۆ نزیکی ٤٠٠ کەس ساز کراوە و گۆڕانیبێژ میکایل ئامادە بووە. بەهۆی دەمەبۆڵەیەکەوە، شەر و پێکدادان دروست بووە و لەکۆنترۆڵ دەرچووە و پۆلیس هاتۆتە ناوەوە. بەقسەی پۆلیس بەدە کەس لەگەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵیان داوە و باری تەندروستی باش نییە و لەخەستەخانە کەوتووە، ناتوانی قسە بکات. تاوانباران تا ئێستا نەگیراون. چەند کەس لەو ئاهەنگەدا بوون، گێراویانەتەوە کە ئەوانەی دەستیان وەشاندووە سەر بەیەکێک لەحیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بوون.
ئەوانەی لەگەنجەکەیان داوە، ناسراون، دەنگۆیەک هەیە کە گوایە تەوهین بەحیزبێک کراوە، گەر هەرچییەکی کردبێت، شایەنی ئەوە نییە گەلەکۆمەی لێبکرێت و بەو دەردە ببرێت. بەپێی گەواهیدەڕان کە خۆیان لەوێ بوون، باس لەوە دەکەن، ڕاستە کەسانی سەر بەحیزبی دەسەڵات وەک کاردانەوەی شەخسی دەستیان وەشاندووە، شەرەکە لەسەر سیاسەت و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوانیان نەبووە.
-----------
سەرچاوەی هەواڵ:
Helsingin Sanomat
کوردستانپۆست: وێنه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌واڵه‌که‌وه‌ نییه‌ ،هی ئه‌رشیفه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە