گۆڕان مەسعود دەکات بە دیکۆر؟

Friday, 10/04/2015, 20:48

9675 بینراوە


مارگریت تاچتر:خانمەئاسنینەکەی بەریتانی لەمەڕپەرتووکی(کۆتایی میژوو)فرانس فۆکایاما.ووتی:کۆتایی میژوو سەرتای میژووە.مەبەستی ئەوەبوو میژوو کۆتایی نیە.
مەزەنەم وایە کەس نازانی سەرەتای میژوو لەکۆیوە دەستی پێکردوە وکەی کۆتایی دێ؟کۆتایی هەرقوناغی سەرەتایی قۆناغێکی تری ژیانە گەر لەئاستی بوونی مرۆڤیشدا ڕاڤە لەسەر میژوو بکەین؟ بەمردنی کەسەکان میژوو نامرێ.
هوشیاری و ڕۆشنبیری. شێوەی نووسینەوەی میژوو دەنەخشێنن.
ئەم دووانە( هوشیاری و ڕۆشنبیری )لەکرۆک و ئەرکدا لەیەکەوە نزیکن
هوشیارئەوکەسەیەبەهوشیاریەوەمامەڵە لەتەک کات یانی ژیاندا بکات.
ڕۆشنبیرئەوکەسەیە لە پێناوی جوانی ژیاندا ڕۆشنای دەخاتە سەر ژیان .
مەسعود نەهوشیارە،نەڕۆشنبیرە.کەسێکی گەوجە. بۆ گەوجە ؟
هوشیاری مرۆڤ لەخویندنەوەی دووچمکی میژوو وەیە ئەویش تیگەیشتن
(لە فەلسەفە و ئەرکی میژوو).
فەلسەفەی میژوو : تێگەیشتنە لە فاکتەرەکانی ڕووداوە میژوویەکان.
ئەرکی میژوو:ئاشکراکردنی فاکتی روداوەکانە بێ ڕەتوش وسەقەتکردنی لەلایەن خاوەن بەرژەوەندیەکانەوە.
ئەم بابەتە بۆیە یەخەی مەسعود دەگرێ چونکە کەسێکی دیاری گۆڕەپانی سیاسی باشوری پڕکێشەیە. خۆی وبابی خاوەنی میژوویەکی هەڵەن . هەڵەی گەوەرەی منداڵ ئەوەیە لە سەر فەلسەفەی و سیستەمی باوکی بڕوات ومیژووی بابی بێ خەوش و پاک بزانی.کۆپیکردنی تیڕوانین وفەلسەفەی باوک . منداڵ(نەوەی)نۆی لەتاریکدا دەهێڵێتەوە . مەسعود بۆیە خەمی ئازادی خۆی و کوردی نیە. چونکە لەقوتابخانەی باوکییەوە بە وانەکانی کۆیلەیەتی پەروەردە بووە. یانی خاوەنی تیڕوانین وفەلسەفەیەکی تایبەت بەژیان وسیاسەت نیە. ئەو کۆیلایەتیەی ئیستا مەسعود دەیکات.کۆپی کردارە کۆێلەییەکانی باوکێتی . یانی میژووی بابی بەشێوەیەکی زانستیانە هوشیاری وئاوزانی سەردەمی خۆی نەخوێندۆتەوە.
لە پێشەکی ڕۆمانی چۆن گەیشتمە لای خوا 1999. نووسیومە(بۆ رێزی باوک ودایکم دەچەمێمەوە)لێ کولتۆری باوک ودایکم دەخەمە زبڵەوە.کولتور سیستەمی ڕۆشنبیری سەردەمێکە.
لا تربوا اولادکم .کما رباکم اباوکم . فانهم خلقوا لزمان غیر زمانکم .
علی کوری تالب.
 پیرۆزکردنی سەرکردەیەکی سیاسی تەواوی هاوکێشە سیاسی وڕەوتی سیاسەت ومیژووسەقەت دەکات. گەلێک مێژووی سەقەت وهەڵەبەڕاست بقەبڵێنێ ناتوانی نەژیانی جوان بکات.نەئایندەیەکی ئاسودەبۆ نەوەکانی مسۆگەربکات.
 وەکی لەوتاری پیشودا ئاشکرام کرد مەلامستەفا سلیمانی معینی بە شای ئیران فرۆشت.مەسعودشمدین ساکیکی بەتورکیا فرۆشت.
خویندەوەی کەسایەتی مەسعود توژینەوەیەکی زانستایانەی سایکۆلۆژی ئەو  دەوێ.کەسێک ئەمەئاستی هوشیاری وکەسایەتی بێ ناتوانی جڵەوی خەباتی گەلێک بۆ ئازادی بگرێ.
مرۆڤی هوشیارتابەرەو پیری هەنگاو بنێ.زیاتر لەحەقیقەت نزیک دەبێتەوە.کە مردنە.
مرۆڤی گەوج تاپیر ببێ.لەسامان وکەنیسە ومزگەوت نزیک دەبێتەوە. کە خرافاتە.
ئەمەکارەساتیکی گەورەی ئاوزانی کۆمەڵگای کوردی وبەتایبەتی وبەگشتی ڕۆژهەلاتیە.
مێشکی گەلی باشوری دەرزی ئەفویومی لێدراوە. بۆیە بێ بیرکردنەوە دوای سەرکردەی سەقەت دەکەون. سەرکردە بەکەسێک لەسەرو خۆیانەوە دادەنین و پیرۆزدەکن.
مەسعود پیتڕۆڵی کورد دەفرۆشی پارەکەی دەخاتە بانکی دوژمنەوە(تورک)  لەپارەکەی خۆی داوای قەرز لەتورکیا دەکات. تورکیاش هێندە بەسوک سەیری مەسعود وکورد دەکات پارەکەی خۆی بەقەرزناداتێ؟مەسعود پیترۆڵی کورد دەفرۆشی وپارەکە دەدا بە بەغداد.بەغدادبەمەرجیێ موچەدەدا بەکورد . کورد وەک چاش موسلێ بۆرزگاربکات.چ کۆمەڵگایەکی گەوج هەیە لەم جیهانەدا ئەمە پەسەندەبکات لە کورد زیاتر؟              
لەمەڕگرفتی سەرۆکایەتی هەرێم.گوڕان هوشیارانە هاتە وەڵام.دبلۆماسیانە خەوی هەڵبژاردنی مەسعودی بۆ چوار ساڵێ داهاتوو پوچەڵکردەوە
(سیستەمی پەرلەمانی)بۆ بەڕیوەبردنی هەریم داواکردووە.
گەرسیستەمی پەرلەمانی پیادابکرێ مەسعود یان هەرکەسیکی تری لەخیزانەکەی ببێ بەسەرۆک . دەبێ بە دیکۆر.
لێ لە پەرلەمانی باشوردا کەلێنێکی ترسناک هەیە . ئەویش نەبوونی دەستوەرە.
ڕاڤەکردن لەپەرلەمانێکی بێ دەستور وەک شانۆیەکی ڕۆمانسی وایە. ئەوەندە چێژ لە دەقە ڕۆمانسییکە دەچێژی تا کۆتای شانۆگەرێکە.
خەباتی چەکداری نیشتمانی ونەتەوایەتی بێ ئیستراتیجی رزگاری نیشتمانی ونەتەوەی وەک شەری چەتەگەری وایە.
گۆڕان بێ هێزی دەستور وەک ڕاوچیەکی بێ فیشەکە.
کەسێک نیازی ڕاوی ئاسکێکی هەبێ. بە تاپڕێکی بێ فیشەکەوە ڕاوی بۆ ناکرێ. با تاپڕەکەش تازەبێ.بێ فیشەک وەک گۆچان وایە. بەگۆچان ئاسک ڕاوناکرێ.گۆڕان بڕوای بەخەباتی پەرلەمانی هەیە.لێ کاتیك دەتوانی ڕۆڵی ڕەسەنی خۆی ببینی دەستوریک پاڵپشتی بڕیارەکانی پەرلەمان وکۆنتڕۆڵی کۆمەلگای هەبێ
(هیزی پەڕلەمان دەستورە).
دەستوری هەموو پەرلەمانەکانی جهان لەسەر دووبنەمە دادەرێژروا :
بەرژەوەندی نیشتمان ونەتەوە . نزیکەی شەش ساڵە پەرلەمانی کوردستان نەیتوانیەوە دەستورێکی توکمە بۆ هەریم مسۆگەربکات.
پەرلەمانی ئیستای باشو لە سەر بنەمای ئەم دەستورانە دەچەرخێ:
 دەستوری خێڵەکی (پارتی).
دەستوری مافیا( جەلالی).
دەستوری خرافیات (ئیسلامی). 
دەستوری ڕۆمانسیتی سیاسی (گۆڕان).
لەم بارەیەوە چۆن پەنجەی ئافەرین بۆ گۆڕان درێژ دەکرێ. لە هەمان ساتدا  ئەوپرسیارە ترسئامێزە یەخەمان دەگرێ. چۆن لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی پاریزگاری سلیمانی مافی گۆران بوولەژێر فشاری ئیراندا درا بەجەلالیەکان.
گۆڕان بۆ سەرۆکایەتی هەریم هەمان هەرەشەی دەرەکی پەسەند دەکات؟
یان سەرۆکایەتی هەریم دەکات بە دیکۆر ؟
بۆ زیاتر زانستی لەبارەی دەستور و سیستەمی پەرلەمانیەوە  بڕوانە ئەم ووتارە.
نەوشیروان لە نێوان دووکەوانەدا ... کوردستانپۆست19-04-2015 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە