كوردستان و سەرۆكى هەرێم و شەرى دروستكرنى سنورى دەولەتى سونى ونوێ

Friday, 10/04/2015, 21:25

16056 بینراوە


ئاكارى سياسى كوردستان لە حاڵەتێكى زۆر نارێك و نامۆدايە، بە لەبەر چاو گرتنى ئەوەى كە  دەسەڵاتى كوردى لەژێر فشارى گەورەدان لەوانە هێرشي تيرورستان، ئابلوقەى ئابورى لەلايەن حكومەتى عێراق  مەلەفى نەوت ملحقاتي خراپي...هتد. لەگەڵ ئەوەش هێزى بالادەسەڵات خۆى بە نوێنەرى راستەقينەى و صاحب فەزلى ئەوەل دەزانێ بەسەر هەموو خەڵكى كوردستان! دۆخەكە ئەوەندە ناسكە ئۆپۆزسيون راى گشتى هەرچيەك بڵێت ئەڵێن لە بەرژەوەندى گشتى و خەڵك دا نىيە! زۆرينەى خەڵكى كوردستان دەرامەتيان لەسەر موچەكەنيانە كەچى تا ئيستا و بۆ ئەو ماوە درێژە هەردەم دوومانگ  لە پاشە! بەڵام لەلايەكى ترەوە دەبێ مليون دولار برژێ بۆ گۆرانيبێژى بيانى و كۆنە وەزيرو  مەكتەبى فەخفەخەى دەسەڵاتدارەكان و..شتي تريش!!.
زۆر جاران ووتەكانى دەسەڵاتداران زۆر لوت بەرزانەيە! هەردەم گوێبيستى ئەوە دەبين كە پێويستيان بە كەس نىيە ئەوان لە پۆست و پلەو پايە بەرزترن ، ئێ گەر راست دەكەن بيسەلمێنن دەستبەردارى هەموو پۆستەكانتان بن، خۆ هەموو خەڵك دەزانن لەسەدا 60% دەسڵاتدارەكان كورەكانيان جێگایانيان گرتۆتەوە يا دەيگرنەوە عەرەب دەڵى عاجلا  او اجلا!! 
لەلايەكى ترەوە يەكگرتوو و كۆمەڵ و بزووتنەوە وا خۆيان پيشان ئەدەن كەوا نەفسێكى ئيماندارو  پاكن! خەونى هەژاران و بێ دەرامەتى كوردستانن! ئوپۆزۆسيونى راست و دروست و بەدەست نوێژن، بۆ ئەوەى دڵى هەموو دڵسۆزێكى كورد رابكێشێ كە لە ژێر ئاراستەى ئاينە بە شێوەيەك لە شێوەكان! كەچى دەرچوو بەس ئاوا نين! هەر خەريكى شەرى پۆست و پارەن لەنێو مەكتەب سياسەكانيان و دەڤەرەكانيان هەتا واى لێهات يەكگرتووە ئەفنديەكان شەرى نێوخۆيان گەياندە راگەياندن ئەگەر وەزير بۆ ئەو دەڤەرە نەبى يەكگرتوو دوو لەت !؟ دەك بەخێر نێنەوە بۆ خۆتان كارتان ئەمە بوو  بێ نازەكانى پۆست و پارە چەندەها ساڵە پێيوە ئەنازن!! خۆ لەهەمووان خرابپتربوون!!.. هەموو سياسەتى ئەو ئيسلاميە نامۆيانە لەسەر بنەماى مەكو مەكوى و پشو خواردنەوەو پاشكۆيەكى بێ تام و بێ لەزەت بنيات نراوە بە عەرەبى ئينتهازى دەرجە يەكن. 
ئەوەتا لە رووداوەكەى ليدانى ئەندام پەرلمانێكى گۆران پاشكۆيەتيان بەدەردەكەويت! باشە ئەندام پەرلەمانەكانى يەكگگرتوو كۆمەڵ و باقى ئيسلاميەكان كەسێكى بەغيرەتان تيا نەبوو وەك على حمە صالح قسە بكات بە ياسا !! ديارە ئێوەى ئەندام پەرلەمانەكانى ئيسلامى هيچ جورئەتێكى سياسيتان تێدا نىيە، ديارە دەستان بە كڵاوەكانتان گرتووە با نەيبات بەڵام هەر ديبات دەرنگ  يان زوو!   گۆران لەگەڵ هەموو هەوڵى پێراكێشكردنى بۆ ناو پوست و حكومەت هێشتا داينەمووى راستەقينەى ئۆپۆزسيونە ئەگەرچى ئێستا لە ژێر فشارى زۆردايە بەهۆى ئەم بەشدارى كردنەى لەم حكومەتە ئيفليجە كە جوانترين وەسف بۆى چاوەكانى لەتەپلى سەريەتى، دەستى لە دواەوەيەو، هەردوو شانەكانيشى بە پەت بەستراوە ..لەدەست كێيە؟! دەى بڵين چى الله رازق ئولسَن!! 
بەراستى هێشتا رەوتى ئيصلاحي لەگۆڕان ئەوەشێتەوە چونكە خاوەنى ووتە و كارن، نەوەك ئيسلاميەكان.. كەچى دانيان نەگرت و خۆيان كرد بەو حكومەتە ئيفليجە.. ئەوە ماوە بيڵێم  سەرۆكايەتى هەرێم كارێكى ئاسان نىيە  سياسەت كردن بەناوى نۆێنەرى گەل لەنێو ئەو معادلە قورسەى رۆژهەڵاتى ناوەراست لە ئان و ساتى ئێستادا  لە كوردستان بە كوێ دەكرێ!؟ بەراى من تەنيا بە دوو كەس دەكرێت..!خۆ مەتەڵ نىيە!! خواش ئەزانى ئێستا من نە پارتيم نە گۆڕان نە ئيسلامى نە هيچ حزبێكى تر!  بەڵام كارەكە زۆر رۆشنە تەنيا بە كاك مسعود و كاك نەوشێروان دەكرێ، ئەوەى يەكەم پێويستى بە شيكارى زۆر نىيە كەسايەتيەكى ديارە و ناسراوە، كەسايەتى كاريزمى خۆى هەيە، خەباتى قوڵى شۆڕشگێرى هەيە،  ئەكيد هێشتا زۆرينەى جەماوەرى لەگەڵە، پەيوەندى توند و تۆڵى هەيە لەئاسات وڵاتانى زلهێزو دەرەوە ئيقليمى، كوجاى تجربەى درێژى وەك سەرۆك لەو ماوانەى پێشوو واتا لێزانە بە ئەوەى لە پشت پەردەكانيش دەكرێ و دادەرێژدرێ لە سياسەتى جيهانيدا. بەلەبەرچاو گرتني ئەوەى بە تەئكيد وەكو  زات كەس مقدس نىيە، بەڵام رێزگرتنى رەمزەكانى كورد واجب و زەڕورە  ئەوە موجامەلەو  پێهەڵدان نىيە . ئەگەر كەسێك مونصف بێ دەبێ بزانى لە جێگاى ئەو بيت چيت پێ ئەكرێ!؟ لەوانەيە سفر بكرێى لە معادلاتى سياسى ئەگەر كاريگەرى ئەوت نەبى !!  دوايى تورك و عەرەب و فارس بۆ چى رەمزەكانيان نارۆژێنن قەتيش باسي نەگەتيڤەكانيان ناكەن مەگەر هەموو  پروڤى دونياشيان بۆ بێنى ئەوە عاتيفە نىيە دەيڵيم ، زياتر  لە 13 ساڵە لە دەروەى وڵات لە نزيكەوە مامەڵە لەگەڵ خاوەن دەسەڵاتدارەكانيان ئەكەم بە ئەحزاب داو دەزگا و  راوێژكارەكانى سەرۆكى ميسرى پێشوو، سەرۆكى توركياى ئيستا .. وتي و بنميچى لێوان لەسەر رەمزى يەكەمى كوردستان لە دۆخى ئێستادا تەنيا زەرەر لێدانە لە كورد بە گشتى.
سەبارەت بە كاك نەوشيروان ئەگەر يەكێك زۆر نا مونصف بێت نەيڵێت ، ئەگينا كەسايەتى نزيكە لە كەسى يەكەم دەقاو دەق گۆنجاوە بۆ ئەو پۆستە، خاوەن پرۆژەيە كاريزمايەكى بەهێز و جەماوەريە، بە فەرقى ئەوەى هێشتا زەمينە لەبار نىيە بۆى! وە خويندنەوەم و بەداوچوونم بۆ كارو ، وتەو  وتارى كاك نەوشيروان لەبيرى ئەوەدا نىيە ئيستا، چونكە زۆر بە ژيرانە و دەهائەوە مامەڵە ئەكات ئەزانى مەرجەكانى ياريەكە چۆنە كاتى بەلام دارێژتنەوەى سيستەمى راميارى هەرێم جێگاەى خۆيەتى.
كەواتە ئەو هەموو مقۆ مقۆيەى ناوێت! ماوەى سەرۆكايەتى بارزانى درێژ ئەكەينەوە يان نايكەينەوە .. ئيسلامى كێتان هەيە؟ كەستان نىيە بەكەڵكى ئەوە بێت ئيدارەى حيزبە پەكەوتوەكانيشتان بكات، ماڵەكانى خۆتان رێكخەن جارێ وتەو كردارتان يەك بێ ئينجا قسە لەسەر سەرۆكايەتى بكەن!! يەكێتيش هەر ئابروبردنە تا ئيستا ناتوانن سەرۆكێك بۆ خۆيان هەلبژێرن ئينجا نۆبەى كوردستانە! كەواتە واقيع و پانتايى سياسى كوردستان دەڵێ باشترين كەس تا ئێستا سەرۆك مسعود بارزانىيە بۆ سەرۆكايەتى هەرێم و بەرێكردنى ئەو مەرحەلە ناسكەى كوردستان كە بو دەكرێ. 
بۆيە تكايە تا شەرە يەكلايىكەروەكانى دەسەڵاتە زلهێزكان لە كۆتايى ئەم ساڵە دەستى پێنەكردووەو!؟ شەرى دروستكردنى سنوري دەولەتى سونى و  هێزە ئقليميەكان لە سوريا و بەشە سونيەكانى عيراق گەرم نەبووە  سازمان بكەن و ئەو ماڵەى كورد رێكخەن بەيەك سەرۆك و يەك ووتار  بەڕنگارى لافاوەكانى داهاتوو ببنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە