ناسا ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی تازەی بەرهەم هێناوە

Tuesday, 14/04/2015, 16:44

5825 بینراوە


ناسا (NASA) ئۆتۆمبیلێکی دروست کردووە کە خێراییەکەی دەگاتە ٦٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئەم ئوتومبیلە چەند خەسڵەتێکی تایبەتی هەیە، یەک لەوانە بەبێ شۆفیر دەتوانیت لێبخوڕێت. دوو تایەکانی ١٨٠ پلە  دەسڕێتەوە واتە دەتوانێت بە لادا بڕوات یان لە جێگای خۆیدا بە شێوەی بازنەیی بسوڕێتەوە
لە کاتی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکە، ناسا (NASA) خێراییەکەی ٢٤ کیلۆمەتری لە کاتژمێرێکدا نیشان داوە.
تا ئێستا ڕوون نییە ئایا ناسا (NASA) ئەم تەکنەلۆژیایەی بۆچییە و چۆن لە ژیانی ڕۆژانەدا دەتوانرێت بەکار بهێنرێت؟ یان ئایا ناسا (NASA) دەیەوێت ئەم ئۆتۆمبیلە لەسەر زەوی بەکار بهێنێت یان دەیەوێت بۆ سەر هاسارەکانی تر وەک مانگ و مەریخ بەکاری بهێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە