KURDISTANPOST
هەڵۆ ئارام
ناسا ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی تازەی بەرهەم هێناوە
Tuesday, 14/04/2015, 16:44
5808
بینراوە
ناسا (NASA) ئۆتۆمبیلێکی دروست کردووە کە خێراییەکەی دەگاتە ٦٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئەم ئوتومبیلە چەند خەسڵەتێکی تایبەتی هەیە، یەک لەوانە بەبێ شۆفیر دەتوانیت لێبخوڕێت. دوو تایەکانی ١٨٠ پلە دەسڕێتەوە واتە دەتوانێت بە لادا بڕوات یان لە جێگای خۆیدا بە شێوەی بازنەیی بسوڕێتەوە
لە کاتی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکە، ناسا (NASA) خێراییەکەی ٢٤ کیلۆمەتری لە کاتژمێرێکدا نیشان داوە.
تا ئێستا ڕوون نییە ئایا ناسا (NASA) ئەم تەکنەلۆژیایەی بۆچییە و چۆن لە ژیانی ڕۆژانەدا دەتوانرێت بەکار بهێنرێت؟ یان ئایا ناسا (NASA) دەیەوێت ئەم ئۆتۆمبیلە لەسەر زەوی بەکار بهێنێت یان دەیەوێت بۆ سەر هاسارەکانی تر وەک مانگ و مەریخ بەکاری بهێنێت.
هەڵۆ ئارام
© 2019- Kurdistanpost