عیرفان قانعی فەرد: پرسیارەكان ئەوە بوو، چۆن داعش هاتە ناو عیراق و لەناو عیراقدا بەچی كێشەیەكەوە توانی بمێنێتەوە، ئەم گروپە لە عیراق ئیشیان چییە؟ لە عیراق رۆڵی كورد چییە و ستراتیژی كورد چییە؟ داعش بەرەو كوێ دەروات و كورد دەتوانێت چی بكات؟ ئه وانه پرسیاره کانی پیش تویژینه وه یه که به دوایا ده گه ریت.
که له تاخری شه وی ۹ ژوئن ۲۰۱۴، له سه ر ۱۰ ژوئن - داعش (ISIS) کونترلی موصلی گرته ده س تا 900 تا 1300 که سی نارد بو نینوا و ... دوای کوتیان چون 5000 که س له داعش موصل یان گرت و ۲۵۰۰ که س له ده ره وه هات بوو و داعه ش و بارزانی به گه ل ده زگا ئه منیه کانی موصل عیلاقات یان هه بوو. و دوایی داعه ش مطاری گرد و زور به ی سلاحه کان رویشت بو صلاح الدین و حاجی عمران و سنووری ترکیه ۵۰۰۰۰۰ که س له موصل شار به ده ر کرا.... له سنجار ، ۵۰۰ ایزدی کوژرا و ۵۰۰۰۰ ایزدی آواره کرا و 5000 ژن و کچی کوردی و یزدی بی عصمت کرا و له ناو چوون
میللەت: بۆ كتێبەكەتان بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەكەنەوە؟ هیچ پەیامێك یان ئامانجێك لەمەدا هەیە؟
عیرفان قانعی فەرد: لەبەرئەوەبوو ئەوەی لە كوردستان دەسەڵاتدارە یان با بلینن له پارتی - ئەو شتانەی دەیدەن بە CNN و BBCو VOAو ئاژانسەكانی دەنگ و باس سانسۆر دەكەن و هەواڵی راستەقینەو واقیعیەتی كوردستان بەدەرەوە ناوترێت ، بو نمونه ده توانم بلیم پارتی دو که سی خوی له ناو بی بی سی و ده نگی ئامریکا داناوه که به رجه وه ندی خوی بپاریزیت. وه زعی ئه علامیی یکیتی که شه ق و شره. حزبی دەسەڵات یان پارتی - پێی خۆشە ئەوەی خۆی دەیەوێت بە دنیا بگەیەنێت و ئەوان وا تێبەگەیەنێـت، بەڵام واقیعە شتێكی ترە و میژوو به ده سه لات ناخله تیت..
له ئیرانیش، وه زاره تی ئیتلاعاتی ئیران، گوی به بارزانی ده دات و من یان سانسور کردوه جا خزمتگزاریک وه ک پارتی و بارزانی چون له ده ست ده ده ن له به ر من ؟ لەبەرئەوە هەوڵماندا لێكۆڵینەوەیەك بكەین كە دەنگێكی تازە و لێكدانەوەیەكی تازە بێت كە واقیعەكە چۆن بووە ئاوا بێت نەك ئەوەی بەرپرسەكان پێیان خۆشە ئەوە بێت، چونكە دەسەڵات لە هەر حزبێكدا بێت - به تایبه ت پارتی - حەزی لەوەیە ئەو جۆرەی خۆی دەیەوێت لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكات ، بەڵام من هەوڵمداوە جیاواز بێت.
زۆرتریش شەنگال منی هاندا بۆ ئەوەی خۆمان قسەیەكمان لەسەر ئەو رووداوە هەبێت، نەك ئەوەی چاوەڕوان بین بزانین ئەمریكاییەكان و فەرەنسیەكان و ئەڵمانییەكان لەسەر ئەوە چی دەنووسن.
عیرفان قانعی فەرد: پاڵپشتیەكان زۆر روونەو شتێك نییە حاشای لێ بكرێت و پیاو بڵێت ئاگادار نیم.پاڵپشتی سێ وڵاتە، قەتەرە عەرەبستانی سعودییە و ئەوی تریان توركیایە. جگەلەمانە شوێنێكی تر نییە هاندەری ئەم گروپە بێت ئەوەش بۆ ئەوەیە كە بتوانن شیعەكان لاواز بكەن و پێگەی خۆیان له دژی ئیران باشتر بكەن. و بارزانی له ئیران دور که وتوه ته وه به لام نه ک له ئیتلاعاتی ئیران و زورتر روی له میت ترکیه و موسادی ئیسرائیله و دوستی له گه ل قطر و عه ره بستانیش هه یه و به رجه وه ندی ئه وان ده پاریزیت. و به و بونه وه بارزانی زور یارمه تی داعه شی دا له گرتنی موصل و کوده تا له دژی مالیکی.
هەرچەندە بارزانی بە هەڵەی ستراتیژی خۆی پێی وابوو كە داعش دێتە عیراق و عیراق دەشوێنێت و لەدوای ئەوە دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنێت و خوی ده بیته رابه ری هه تا هه تایی کورد و دەگات بە ئارەزووەكەی خۆی بۆ هەتا هەتا دەبێت بە رابەری كورد و شه ریکه ی کور و کوردستان بو خوی و بنه ماله که ی ده بیته بانک، بەڵام كارەكە وا دەرنەچوو داعش هەڵگەرایەوە لەخۆی، هه روا که کوتم یەكەم شوێنیش پەنای بۆ بكرد توركیا بوو، بەڵام توركیا یارمەتی نەدا، پەلەپەل رووی لە تاران كرد، تارانیش یارمەتی داو ئەوەبوو لە كۆشكەی خۆی دەستی كردە ملی وەزیری دەرەوەی ئێران. له 1996 دا وا بوو. کوتی به ئیران ، ئیران له به ر دلی یکیتی کوتی نه جا نامه ی نوسی بو بعث عیراق و کوته براکوژی و هاته شاشه ی تلویزیون و کوتی فرمایش قران و پیغامبه ری ئیسلامی ئه وه که حه ق سه رده که ویت و چی و چی ....جا طارق عزیز نامه که ی بارزانی بلاو کرده وه که نه والله ویستی ئیمه بروینه ناو هه ولیر....کورد ئه و شتانه ده زانیت ؟ قه زافی یان صدام نیوه ئه مانه ی کردوه له دژی گه لی خوی؟
شنگال به توافقی بعث و داعه ش چول کرا و ته واوی قوای بارزانی ئه و شه وه له شار رویشتنه ده ره وه و رایان کرد و داعه ش هات. خه لکی شنگال هاواریان کرد که نه رون به لام پارتی گوی نه دا و روی. چون عه قدیان هه بو له گه ل داعه ش. دوای شنگال له کوبونه وه ی مسئول یکیتی ( هه ریم کمال آغا) له دهوک و کابرای پارتی به روژنامه ی روداوو یان کوت : شنگال بوه قوربانی میلمانیی حزبی !
به لام کاکی خوم ، که س گوی هه یه بزانیت خه لکی شنگال چی ده لین ؟ مالکی کوتی تجاوز به موصل له ۱۰ ژوئن توطئه ی گه و ره ی ناوخویی بوه .. مه به ستی بارزانی بوو. که له گه ل بعث - داعش به هاوکاری ترکیه بوو.
روژی یه که می موصل ، یه کی له مسئولانی حزبی بعث و به شیک له عه شایری عه ربی ناوچه ی هه ولیر خو کوتیان کی یاری ده ر بوو و پال پشت که توانیان ناوچه که ئازاد بکه ن
کاتیک پیاوانی ئه من یو عه سگه ری موص رویشتن بو هه و لیر ، مالکی هاته ده نگ ، به لام ده نگی نه بیسترا. مالکی و شیعه کان ، به لگه کانی پشتی په رده نیو کوبونه وه کانی بارزانی و داعه ش یان هه یه.
زورتری حزبه کانی شیعه و به تایبه ت حزب الدعوه له بیریان نا چیت، که چون بارزانی و پارتی ئه وانی تسلیمی استخبارات بعث ده کرد و یان ئیعدامیانی ده کرد و له 1995 گمروکی ( ابراهیم خلیل ) و نه وت و ....که س هه یه بزانیت پاره که ی چه نده و بو کوی ده روات ؟ پیشمه رگه که یه ک سازمان نیه ؟ به غدایش نازانیت چه ن پیشمه رگه هه یه - کورد ده زانیت ؟ بارزانی ده یه ویت پاره نه وتی کوردستان ببات بو خوی و تورکیا و داعه شیش بینیت و پاره خه لکیش نه دا و ده لیت به غدا مووچه بدات و جوابی یاسایش ناده مه وه .. ده ی ئه وه ده رواته سه ر ؟
داخه که م دوای مام جلال ، له ناوی شیعه و کوردی عراق بریک ئیختیلافات دروس بوو که ده وری ئیران لاچیت و ده وری تورکیا باش تر بیت و بارزانی به تورک بروای هه یه - به تایبه ت ئاپو اوجالانیش له سجنی تورکیا دایه و مام جه لال نه خوشه و قاسملویشی کوشتوه جا ئیسته خه ون ده بینه که ده بیته والی مادام العمر کوردستان و سیاسه تی ترکیه دژایه تی پ ک ک و تضعیف یکیتیه - به لام له ناو کومه لگای کوردی دا هه دوکییان ئیعتباری سیاسی یان هه یه. یکیتی خه یانه تی له کوردی ئیران نه کردوه وه ک ساله کانی 1980 و قیاده موقتو یان کوردی سوریا که خه نده ق به ئه مری میت ترکیه دروس بکات بو شکستی پ ک ک
جه نابی والی و ئه میری خه یالی کوردستان؛ ده ی ویست جیشی تورک بیته ناو خاکی کوردستان و CIA فریا که وتو ئیران پیش میت (MIT ) تورکیه، هات به هانای کورده وه. که خوی له گه ل ئامریکا سال 1991 ئقلیمی کوردستانی عیراق یان دامه رزاندوه و بارزانی یان دانا به سه روک وه ک سالی 1961 - 1975 که جولانه وه ی کوردی دروس کرد و ته واویشی کرد.
عیرفان قانعی فەرد: ئەوەی داعش بڵێت بۆ ئیسلام وادەكەین و بۆ ئیسلام هاتووین، ئەوە تەنیا پروپاگەندەیە و هیچی تر، ئەوان پێیان خۆشە خۆیان وا بناسێنن، بەڵام راستیەكە ئەوە نییە، ئەوان هاتوون بۆ تێكدانی بارودۆخی عیراق و سوریا، زۆرتریش له عیراق بۆ دژایەتی مالكی و شیعه بوو، دەتوانین بڵین هاتنی داعشیش بووە هۆی لابردنی مالكی .خامنه ئی و سپای ئیران دی یان بارزانی زورتر به رو لای تورکیا ده روات، و فه و زا ده گیریت ، مالیکی یان لابرد به لام سیاسه ت نه گوردرا.
واتە: داعش بۆ ئەوە نەهاتووە ئیسلام بهێنێت بۆ عیراق ، وه ک سالی 651 زایئی که عه ره ب هات بو ئیران و ئیمپراتوریه تی ساسانی روخا و یه زدگردی سیهم، آخرین پاشای ساسانیان کوژرا، خوت ده زانی پیش هاتنی ئیسلام بو ئیران 4 ئیمپراتوری له ئیران هه بوو ( ماد - هخامنشیان - اشکانیان و ساسانیان )
ئەوان بۆ ئەوە هاتوون بارودۆخی سیاسی عیراق تێك بدەن. ئامانجەكەیان زیاتر ئەوەبوو كە شیعە لاواز بكەن و حكومەتی شیعە بروخێنن له عیراق و سوریا که بویان نه چوه سه ر.
میللەت: هیچ كام لە حزب و هێزەكانی كوردستان ئاگاداری پلانەكانی ئەم گروپە بوون بۆ هێرشكردنە سەر عیراق و داگیركردنی موسڵ؟
بۆ نمونە پارتی و لایەنگرەكانی له پیش دا دەیانووت شەڕەكە شەڕی ئێمە نییەو شەڕی شیعەیە و دەبێت ئێمە خۆمانی لێ بپارێزین، وه ک تو بلیی به شیک له عیراق نین ... بەڵام سەیرەكە ئەوەیە ئێستا دەڵێن بەشێكین لە عیراق، دەبێت تەكلیفی ئەو وشەیە رۆشن بكەنەوە، تۆ یان بەشێكی لە عیراق یان نیت، ئەگەر بەشێكی لەعیراق بۆ دەڵی ئەو شەرە شەڕی ئێمە نییەو هی شیعەیە؟ یو یارمه تی داعه ش ده ده ی بینه مطاری هه ولیر و به ره و موصل برون ؟ بو کانال دروس ده که ی به ده و ری سنور دا له به ر قسه ی تورک ؟ بو دژایه تی کوردی سوریا ده که ی و جا ده لی ولله تورکیا کوبانی زرگار کرد ؟.... له سینمای کمدیش دا، شتی وا سه یرت دیوه ؟
تورکیاش بو له ناو چوونی پ ک ک هه مو شتیک ده کات. تورکیا یارمه تی داعه شی کرد تا حکومه تی خلافه تی ئسلامی (دوله تی ئسلامی عیراق و شام - الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بیته کایه وه. له کوبانی ( که داعش له ۱۶ سپتامبر ۲۰۱۴ هاته شیمالی سوریه بو گرتنی.)، شکستی خورد. خه ونی تازه بونه وه ی ئمپراتوری عثمانی نه چوه سه ر و کوردی عیراق که و ته ئه و گِیژاوه وه
جا ئیسته نچیروان بارزانی ده لیت تورک یاری ده ره ؟ تکایه ئه و بروات بو ده س ماچ کردنی سوپای پاسدارانی ئیران و ده فته ره دولاران بدات به کوره که ی بو که یفه و چه قو بخوات له نیویورک له سه ر کچه خزمه که ی و مال بکریت له ویرجینیای ئامریکا و ئیسه ش ماڵەکەی بەبەردی حەلان دەڕازێنێتەوە... له سیاسه ت چی ده زانیت ؟
هەندێكی تر بروایان وایە بەو پێیەی نوێنەری بارزانی لەگەڵ نوێنەری داعش و توركەكان و قەتەرییەكان دانیشتووەو(هەروەك رۆژنامەكان باسیان كردوو و مێژووەكەی بۆ هەموو لایەك روونە) سونەكان لەگەڵ كورد(بارزانی) دانیشتوون و تەكبیریان كردووە یارمەتی داعش بدەن بۆ ئەوەی بە جێگەیەك بگەن و سونه بیته ئقلیم و کوردیش بیته ولاتی سه ر به خو و ... . هەروەك كاتی خۆی بەعسیەكان لە تەلەڤیزیۆنەوە سوپاسی بارزانیان كرد كە بەیارمەتی ئەو توانیوومانە كارێك بكەین و بەبەشی خۆمان بگەین. هەروەك خێڵە سونییەكانی تكریت و ناوچەكانی تر هەمان هەڵوێستیان بەرامبەر بارزانی هەبوو. بەڵام دواتر كە كورد هاتە ناو گەمەكەوە و تاوانی شەنگال دروست بوو. یەكێتی ویستی بۆ رووبەروونەوەی ئەم گروپە هاوكاری لەگەڵ عیراق بكەن و داواشیان لە ئێران كرد و ئێرانیش هاوكاری كردن. یه یکیتی فریا که وت و جا پ ک ک . به لام بارزانی ئه گه ر ولاتیکی ژیر و جه ماوه ری تی گه یشتووی ببوایه، ده یان برد بو محکمه و ده یان کوشت به خیانتیک که کردی به کوردی شنگال.
بەڵام پارتی دژی هاوكاری عیراق بوو، بەڵام ئێران یەكەم وڵات بوو كە هاوكاری ئەوانیشی كرد و جا بارزانی روی به ره و تورکیا به لام تورکیا هه ر ولامی نه دایه وه جا هات به رو ئیران و ده ستی کرده مل وه زیر خارجه ی ئیران و جا باوشی کرد به مل رئیس پارلمانی ئیران و ریس ده فته ره که ی. ئیرانیش باش ده زانی که بارزانی ترسنوکه له کاتی شه ر و به س خوی به پیاویکی مهیم و گه و ره ده زانیت به لام جه بانه...
كورد بەرژەوەندی نەبوو لەهاتنی داعش ، دەتوانین بڵین بەو فەوزا دروست بوونە، كورد لەواقیعدا شكستی هێنا. ئەوەی دەڵێن كورد چەكی دەست كەوتوو و كورد ناسێنرا بە دنیا، لەراستیدا وانییە و كورد بە دنیا نەناسێنرا، بەڵكو رۆژ رەشی كورد هاتە كایەوە بۆ دنیا كە كورد ئاوا بێتە گەمەی سیاسەتی نێوان وڵاتان لەسەر هیچ، ئێمە هیچ دەستكەوتێكمان نەبوو لە هاتنی داعش بۆ عیراق. سیلاح و ئه و شتانه یش پارتی بردی لای خوی خزنی کرد بو روژگاریک که شه ری دژی پ ک ک هه لخرینیت.CIA یش ئه و ه ده زانیت که بارزانی که و ته سووال کردنی ته قه مه نی بو خوی نه بو دژی داعه ش. چوون روحیه ت و ئیراده و جدییته ی شه ری نیه و به س قسه و هات و هاواره به س بو کورد کوشتن زیره که نه بو دژمن کوشتن و قه د له دژی داعه ش جدیی نه بوون. به 2-3 شه و که و ته وت و وِیژ و بووه دن کیشوتی قاره مان !
موضوعی شنگال و آشوری و یزدی و مسیحی کان و جا موصل و ... جیهان تی گه یشت که چون بعثی و سونه کان فه ریوی یان خوارد و توطئه بوو . پیلان بوو.
دوای 2-3 هه فته زانیان سونه کان که چون تالان کرا و تعدایان لی کرا و مال ویران بوون و بارزانی چون پالپشتی داعه ش بوو. که سیش نه بوو به صاحیبی کرکوک و اقلیمی سونه یش دروس نه کرا...
انگلیس، کانادا، فرانسه و آلمان و .. کوتیان یرامه تی کورده ده ده ین به لام که زانیان پارتی ده ی بات بو خوی، وازیان هیشت.
بارزانی به س ده زانی موشکیل و فه و زا بخولقینیت به لام نازانیت چاره سه ر بدوزیته وه. ئیسته یش ده لیت هاوار به مالم شیعه دیت .. چون ناتوانیت بروات بو موصل . داعش خویان به بارزانی یان کوت که زور قسه بکات و بیت به ره و موصل ، توافقه کانی نیوانیان داعه ش و بارزانی ده لین.
عیرفان قانعی فەرد: هەرگیز پارتی شەڕی داعشی نەكردووە ، هەمووی درۆ و دەلەسەیە، ئەوەی پێشمەرگە كردی ، پێشمەرگەی یەكێتی و پەكەكەو سوسیالیست كردویانە نه پارتی، دی تان چون هاتنه له رزه که درومی پارتی نه بو له شنگال ؟ باشه ئه و 150 که سه ناردیی بو کوبانی کی بوون ؟ بو له ناو ولات دا شه ریان نه کرد ؟ ... پێشمەرگەی پارتی جدی نین لەشەڕ - ترسنوک و جه بانن.. له شه ری ئیران و عیراقش دا وا بوون، پارتی تەنیا ترسیان لە یەك شت هەیە ئەویش ئەوەیە داعش پەیوەندنی و گرێبەسی نێوان خۆیان و بارزانی بەوڵاتان بناسێنێ. له ده ی کات ...
بارزانی یەك شەوە بووە قەرەمانی دژە تیرۆر، بەڵام شتی وا نییە و دەبێت ئەمە راست بكرێتەوە که خوی ده ستی له ناو تیرور بووه، چونكە ئەوەی ئەو دەڵێت راستیەكە نییە، ئەو خۆی داعشی هێناوەو لەگەڵ داعش شەڕ ناكات. ئامانجی ئێستاشی ئەوەیە هەر كەسێك بێت هەندێك چەكی لێ وەربگرێت و لەباری چەكەوە دەوڵەمەند ببێت. به لام نه ی زانی که تورک فیلی لی ده کات و داعه ش دار ده ستی تورکیایه .. پی وابوو تورک دوستی کورده که نیه.
که یسش نه ی پرسی باشه اوجالان - قائدی کورده - له سجنی تورکیا دایه ، خیره ئیسته تورک بوه ته دوستی کورد ؟ ده یه ویت کوردستان دروس بیت ؟
ئیتستراتژی هه ر نازانیت که تا دیپلو ماسی و ئیتسراتژیه تی هه بیت. به س پاره و ده سه لات. کابرا به س ده یه ویت خه لکی سه رجاده بو ئه و ئیش بکه ن و ته واو. وه ک فرعه ون بمینه ته وه... ئیتستراتژی چی و شتی چی ؟
عیلاقاتی خوی و میت ترکیه و ئیتلاعاتی ئیران و MOSSAD اسرائیلیش که هه موتان ده زانن له سالی 1967 ه وه هه یه و ئه وان پاراستن یان دروس کرد و ئیسته به س پارتی یعنی پاراستن و هیچی تر.
چه ن گروپ وه ک YPG -PKK به هاوکاری یکیتی ، شنگال یان گرته وه و زورینه ی شهیدان هینی PKK-YPG -PUK یه و شنگال له ده ستی یکیتی بوو و تنها شوینی په رینه وه ی پ ک ک له قندیل بو قامیشلی بوو و میتی ترک ده یویست ئه و خطه ئیستراتژیکه لابات تا کنترولی هه بیت له سه ر سه کانتونی کورد له عفرین و قامیشلی و کوبانی .
باوکی کاتی خوی پیلانی گیرا دژی قازی محمد. به قازی محمدی کوت خویری و ترسنوک . ئیسته فشه و درو ده که ن که باوکم یاری ده ری قازی بووه ! که درویه... ده لیت ریبازی بارزانی وایه و وا نیه.. کام ریباز ؟ پیاو کوشتن و تالان کردنی مالی کورد ؟
که سناریو گوردرا و جا دوستی تروریست که ان بوو به پاله وانه دژی ترور. ده ی کوت حکومه تی کوردی راده گه ینم و قسه ی بی معنای تر که هه موی فشه بوو و درو و ده له سه . به س بو ئه وه بوو که عیراق نه لیت نه وت و ثروه ت و سامانی کوردی عراقی تالان کردوه.
میللەت: رۆڵی ئێران و توركیا لە مەسەلەی داعشدا چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
له مخمور - سنوری 25 کیلومتری هه ولیر بوو که ئیران هاته ناو کایه وه. تلویزیونه کانی آمریکا وه ک CBS-NBC-CNN-FOX ، کوتیان ئیران هه و لیری پاراست. ئه گه ر ئیران نه هات با، تورک مالی کوردی ده شیواند. به لام به یارمه تی بارزان ی، میتی تورک (له بامرنی تا بالیسان )، روبه روو بوونه له گه ل داعشی قه ده غه کرد و بارزانیش له خوای بوو ، چون پیشمه رگه ی بارزانی ، قودره ت و توانایی و ئیراده ی شه ریان نیه بو نه بووه.
پارتی ده ی ویست یکیتی له گه ل ئه و له سه ر یه ک خط بیت و نیوی نا ئیتحادی کورد ، که هه ر شتیک ئه و کوتی بلین ئه وه راسته و ئه وه خطابی سیاسی کورده دژ به بغدا و شیعه ها و جا له روانگه ی ئه منی بو کوردستانی سوریه و ئیران ، یکیتی رای جیاوازی هه بو و دوستایه تی خوی پاراست و ئاگری دروس نه کرد - به لام پارتی و بارزانی بوونه بوکه شوشه ی ده س میت تورک و جا کاریزمای مام جلال نه مابوو که ری چاره بدوزیته وه و وه زعه که هیوور بکاته وه.
پارتی یارمه تی سوریای له سالی 1980 له دمشق و شام له بیر بردوه و که و ته ناو خطی سیاسی ترکیه و عربستان و قطر له دژی ئه سه د . له بیرمان نه چیت که تا سالی 2003 بارزانی عیلاقاتی له گه ل بعث هه ر هه بو به ئیسته یشته وه که هه مو بعثیه کان له هه ولیرن .
میللەت: ئەی رۆڵی توركیا لە هاوكاریكردنی كورد؟
عیرفان قانعی فەرد: توركیا دژی كوردەو رێبەرێكی كوردی لە زیندان داناوەو هیچ بەهایە بۆ كورد دانانێت، ناتوانین بڵین توركیا دۆستی كوردە و هاوكاری كوردی كردووە. ئیشی بارزانی به س دژایه تی پ ک ک یه و جا خوی که و ته ناو ئه و خه نه قه ی وا که ندبووی. ئاوا ده یه وه کوردستانی سه ر به خو دروس بکات ؟
بۆیە ئەگەر بڵێن فڵانەكەس جاسوی ئێرانەو كاری ئێرانەو بەسەریەوە ناچێت ئەوە هەمووی گروگاڵی میدیایە و قسه ی مندالانه، لەراستیدا ئێران ئەم سەرۆكی هەرێمەی راگرتووەو ئەو نەیهێشت كە داعش بێت و بیروخێنێت به لام هه ر کاتیکش نه ی هه ویت ده ی باته وه بو کرج و ئاشبتالی 2.
ژێرپەردە لە واقیعدا پێی دەڵێن مێژوو، ئەگەر مێژووەكە سەیر بكەن كاتی خۆی پارتی بە فەرمانی رووسیا دروست بوو، تەنیاش بۆ ئەوە بوو كە ره كێ بڕكێ بكات لەگەڵ خوالی خوش بوو قازی محەمەد بۆ ئەوەی نەووترێت تەنیا ئەو پێشەوای كورد بووە. جا عه قل و که سایه تی و زانایه تی و پیاوه تی و جوامیری قازی محمد له کوی و پیاو کوژی و فیتنه و درو و ده له سه ی مصطفی بارزانی له کوی !
كاتێكیش كە لە ساڵی 1958 عەبدول كەریم قاسم شۆرشی كرد، ئەمان هاتنەوە بۆ عیراق و كوردستان، ئێران كە بینی عەبدول كەریم دژی ئێرانن، ئێران هات جوڵانەوەی ئەیلولی 1961 دروست كرد. نه رزگاری خوازانه بوو نه هیچ.
بەم هۆیەوە من بارودۆخی كوردستان زۆر باش نابینم، مەگەر ئەوەی بارزانی لا بچێت، ئەگەر ئەو لابچێت، ئەو جارە لەدایك بوونێكی ترە بۆ سیاسەتی كورد. بەڵام ئەگەر ئەو بمێنێتەوە وەزعی كوردستان خراپتر دەبێت و باشتر نابێت
رای تو له سه ر ئه و پروپاگاندایه که پارتی له دژی تو له کوردستان کردی چیه ؟
والله پیکه نین !...وه ک فاشیسته کان له ره سمی من و محسن رضایی که هین 12 سال پیش ئیسته یه که لک وه رگرن و جا بیده ن به ژیر ده سته کانیان وه ک کومله و دمکرات و ... قسه و جوین و ئیهانه و ... به س پیکه نین...
من راستیه کانم بو گه له که ی خوم نوسیوه و قه ر پشتم له کورد نه کردوه و شه رفی ئه وه م بوه کتیبی مام جلال بنوسم , و خوزگا نه مردایه م و جاریکی تر چاوم پی بکه وتایته وه .
جا پارتی و بارزانی جوین به هه ر که س بدا ، له به ر چاوی خه لک زورتر محته رم ده بیت
من پیاوی ئیرانم یان خوی و بنه ماله ی ؟ ... بزانین میژو چی ده نوسیت.... هه ر سه ر که تو بن و ئنشالله کورد و کوردستانیش وه زعی باشی سیاسی و ئابوریان بو بیت به لاچونی بارزانی و روخاندنی بنه ماله.
ئه م وت ویژه له لایان رامان کراوه بو میلله ت ......