هەڵۆ ئارام: تازەترین جۆری ڕۆبۆت بۆ خزمەتگوزاری

Thursday, 16/04/2015, 19:16

8575 بینراوە


یەکێک لە کۆمپانیاکانی ڕۆبۆت توانی ڕۆبۆتێک بەرهەم بهێنێت، کە دەتوانیت بۆ چەند جۆرە خزمەتگوزاریەک بەکاری بهێنرێت.
وەک خزمەتکردن و چاودێری منداڵ، کامێرای چاودێرییکردن، کە توانای گەڕانی هەیە بە ناو ماڵدا، یان وەک شۆفێری ئۆتۆمۆبیل، فڕۆکەوان یان جۆری درۆند  'درۆن واتە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان. 
ئەم ڕۆبۆتە بەهەمان شێوە دەتوانێت بۆ خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە و کاری دیکەی جۆراوجۆری پێبکرێت، یاخود بۆ قسەکردن لەگەڵ بەساڵاچووەکاندا تاکو بێتاقەت نەبن. ڕۆبۆت  تا دەبێت گرنگی زیاد دەکات بۆ مرۆڤ و کاری بەردەست و خزمەتگوزاری.

ئایا ڕۆبۆت ترسی هەیە؟
ڕۆبۆت پەیوەستە بەو بەرنامەڕێژییەی کە پێدراوە و کار دەکات واتە ڕۆبۆت توانای بیرکردنەوەی نییە جگە لەو چەند فەرمانەی کە تێیدا خەزنکراوە،
 واتە ڕۆبۆت ئەگەر تێک نەچوبێت یان بەرنامەکەی هاک نەکرابێت هیچ زیانێکی نابێت بۆ خاوەنەکەی.

ئایا پەرەسەندنی ڕۆبۆت و زیاتر زیرەکی کاریگەری دەبێت لەسەر مرۆڤ؟
لە دیدی منەوە ڕۆبۆت تا دەبێت زیرەک تر دروست دەکرێت و کاری زیاتری پێ دەسپێردرێت،
بۆ نمونە جگە لە کاری خزمەتگوزاری دەتوانیت کاری سەربازیی پێ بسپێریت بەبێ ئەوەی هەست بە گەرما و سەرما بکات، یان برسی و تینوی ببێت، یاخود بترسێت لە دوژمن ئەمەش پێشەکەوتنێکی گرنگە بۆ بواری سەربازیی.

تا چ ئاستێک مرۆڤ دەتوانێت پەرە بە ڕۆبۆت بدات و ڕۆبۆتی زیرەکتر لە خۆی یان باشتر لە خۆی بەرهەم بهێنێت؟
دیسان لە دیدی منەوە مرۆڤ دەتوانێت بۆ هەر ڕۆبۆتێک تەواویی زانیاری لەسەر مرۆڤ، بیر کردنەوەی مرۆڤ، مێژوو ، ترس، زانیاری سەربازی، جاسوسی تۆمار بکات ،  تەواویی ئەو کارانەی کە بە مرۆڤ ئەستەمە بکرێت ڕۆبۆت دەتوانێت ئەنجامی بدات.
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت ڕێگا بە ڕۆبۆت بدرێت خۆی زانیاریی تازە فێر ببێت و لە داتا بەیسێکدا ئەم زانیاریانە هەڵگرێت و دووبارە سودی لێوەرگرێت وەک ئەوەی کە دەڵێن سود لە مێژو و لە هەڵەکانت وەربگرە ڕۆبۆت توانای ئەم کارەی هەیە زۆر بە سادەیی.
پاشان دەتوانیت ڕۆژانە باک ئاپ یان کۆپی زیادە بگریتەوە و ئەو بەرنامەیە دابنێیت بۆ ڕۆبۆتی تازە، کە پرۆگرامکراو واتە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕۆبۆتەکان زیرەکتر دەبن و دەتوانیت لە ڕێگای شەبەکەی ئینتەرنێتەوە زانیاری تەواو لە نێوان ڕۆبۆتەکان بگوێزیتەوە، ئەگەر ڕۆبۆتێک لە چین شتێک ببینێت دەتوانێت لە هەمان کاتدا ئەم زانیاریە بداتە ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی تر بە مەرجێک ئەم ڕۆبۆتە  لەسەر هەمان هێڵی ئینتەرنێت بێت.
دەتوانرێت وا بکرێت ڕۆبۆتێک، کە لە ناودەچێت لە هەمانکاتددا لە سێرڤەرەوە ڕۆبۆتێکی تر بەرهەم بهێنن بە تەواویی خەسڵەتەکانی  ئەو ڕۆبۆتە لەناوچووە وەربگرێتەوە.

چی دەمێنێتەوە لە نێوان ڕۆبۆت و مرۆڤدا؟
بۆی هەیە لە ئایندەدا ڕۆبۆت بەرنامەڕێزی بکرێت لەسەر مرۆڤ واتە تەواویی زانیاریی هەست و بیرو بۆچونی کەسێک کۆپی بکرێتە سەر ڕۆبۆتێک، واتە زانیاریەکان لەدەست ناچێت و تا دەبێت ڕۆبۆتەکە زیرەکتر دەبێت  تا لە کۆتایدا مرۆڤ پێویستی بە جستەی ئۆرگانیسمی نامێنێت بۆی هەیە خەڵک خۆی بیەوێت لاشەی ڕۆبۆت بەکار بهێنێت.
لە یادمان نەچێت مرۆڤ لە ژیانیدا تا دەگاتە ئاستێکی زانستی بەرز تەمەنی دەگاتە نزیکی شەست ساڵ واتە بۆ ماوەیەکی کەم سود لە زانایی و سود لە بەرهەمی خوێندنەکەی دەبینێت لە کاتێکدا ڕۆبۆت دەتوانێت هەمیشە سود لە زانیاریەکان وەربگیرێت..
تەنها بەشی یەکەمی نووسینەکەم زانیاری تازەیە لەسەر ڕۆبۆت باقی نووسینەکە بۆچوونی خۆمە لەسەر ئایندەی مرۆڤ و ڕۆبۆت واتە مەرج نیە وا بێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە