لە ئێستادا بەهەزاران کەسان لە باشووری کوردستان دا بەهۆکارەکانی هەژاری و نەداری و بێکاری و قەرزداری و کرێنشینی یەوە ڕویان کردونەتە چیایان و دۆڵان و گردان و دەشتان و بەشەوانیش تێیاندا ماونەتەوە و منداڵانێکیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردوون وە بە هۆکارەکانی تاریکی و ڕەشەباو هەورە تریشقەوە منداڵانێک ترسان و تۆقین و وەکو بێزار بوونیش دایکان و باوکانیان هەستەکانیان بە ئازارەکانیان نەکردن و پێیان گوتن دوامان کەون و لەگەڵماندا (کنگر و کاردو و ڕێواس و دۆرێ و ترشۆکە و بارێزە و لوشە و سورەبنە) بکەن بەشێک لە ئەوان منداڵانە ناوەکانی هەمان ڕوەکانی خۆرسکانەیان نەبیستبوون وە منداڵانێکم دیتن تەڕ و پیس و قوڕاوی ببون، تەواو توڕە و بێزار و ناڕازیش بوون، لەو جیهانە دۆزەخیەی دژ بە خۆیان و ڕەخنە و لۆمە و گلەیی و پێشنیار و ئامۆژگاریم ئاراستەی دایکان و باوکانیان کردن و گوتیان قات و قڕییە و ناچارین، با لە ئێستاوە فێری بەرگەگرتنی ناخۆشیەکان ببن وە ئەوانە بە کۆڵ و بە وڵاخ و بە ئۆتۆمبێل هەمان خواردەمانیان هێناون بۆ شارەکان و بۆ فرۆشتنیان و بۆ ماڵەکانی خۆیان وە کەسانێک گوتیان دیارە منداڵانت نین، بۆیە بەتەنیا هاتووی، گوتم: بەڵێ هەمن و دوو کوڕان و پێنج کچانن، لەیەک دایکن و شەشیان خوێندکارانن و یەکیان بێکارە، وە لە ماڵی ئێمەدا فەرهەنگی "گەواد" سالاری و "قەحبە" سالاری نین ، وەکو جیاوازیەکان لەنێوان نێر و مێ دا وە کەسانێکی گەلە چەتانی گەواد سالاران و قەحبە سالارانی دزی و تاڵان و داوێن پیسی و تیرۆرستی و چەواشەکاری و فریوکاری و فشەکەری و خۆهەڵکێشەریش، بەناوەکانی سەیران و گەشت و پیاسە و گەرانەوە هاتبوون بۆ بێ ڕێزی کردن و سوکایەتی کردن بەو خەڵکە وەکو گاڵتە و پێکەنین و ڕابواردن پێیان، منیش پێیانم گوتن ئێوەش لێ یان مەترسن و مەتۆقن و ڕووی گەشی ڕێز و خۆشەویستیان پێ مەدەن، گوتیان ئەوانە چەکدارانن و دەتوانن بمانگرن و ئەشکەنجەمان بکەن و بمانکوژن تۆش چەکت پێیە، گوتم چەکی من چەکی پاراستنی ئێوەیە و لە بەرامبەر هەموو گەواد و قەحپانی کوردستان خۆران و خۆفرۆشان دا بەکاری دێنم، وە چەکەکانی من بیر و زمان و پێنوسی توند و تیژانەن دەی فەرموون پێشم کەون و من لەچواردەورانتان دا دەخولێمەوە و ناویشم باپیریش و ڕەنجدەریشە و کەڵەکای دژە چەتانم و کە ئەوان گەلە چەتانەش لێتانیان پرسین پێیان بڵێن لەگەڵ ئەودا هاتووین و منداڵەکانیشتان ماندوو مەکەن ئازاریان مەدەن، گوڵان و بولبولانی کوردستانن، ئینجا بە سەرسوڕمان و گومان و دودڵیەوە سەرنجەکانیان دام و لەدوای دڵنیابوونیان شاد و دڵخۆش بوون و دڵنەواییم دانەوە و گوتیان کەسی بێکەسان هەر خودایە و خوداش کوڵاوی بۆ بەڕووش کردووە و خدری زیندەی لێقەوماوانیش هەرماون و ماموەستا ڕەنجیش هەوە و ڕووخۆش و ئیش خۆش و قسە خۆشە وە لەکاتی پشوو دانەکانماندا هەڵبەستانێکم بۆیان خوێندنەوە و گۆرانیانێکم بۆیان گوتن و کارەکانیان بە منداڵەکانیان نەکردن و وەکو ئەو کارانەی کە لەتواناکانی ئەواندا نەبوون وە ئەوان ناوەکەمیان لەناو ناسیاوانێکیان دا بڵاوکردبوونەوە کەسانێکی لە نزیک و لەدورەوەی من ناسیانیشیان گوتبوویان ئەوە زۆر بەنامووس و بەحەیا و بە ئابڕوو و دەست و داوێن پاکە و زۆریش بە غیرەتە و لەدز و جەردانیش ناترسێ و ناتۆقێ، زۆریش لاسار و سەرەڕۆ و زمان شڕ و زگ دڕاوە.