عەرەبی ڕەسەن بەلێشاو لەکوردستان لەدایک دەبێت

Wednesday, 22/04/2015, 23:25

4523 بینراوە


 نیشتمانی ئێمە بەهۆی نەبوونی ستراتیجێکی ڕۆشن و خۆفرۆشی و خیانەتی ئەم سەرانەی کورد لەهەوڵی ئەوەدان کە کێشەیەکی ڕەگاوی ترمان بۆ بخوڵقێنن کە سبەینێ لەماوەی چەند دەیەکی تردا ئێمە گرەو لەسەر ڕەسەن بوون و ناڕەسەنی ئەو عەرەبانە بکەین کە لێرە لەناو ساویلکەی ئێمەدا هەواریان هەڵداوە.
 بەعسیەکان کە حاکمی عێراق بوون ئەوان لەڕێگەی پلانێکی تۆکمەوە زیاتر لە ٨٠٠٠٠ منداڵی عەرەبیان لە ناو شاری کەرکوکدا لەدایک بوو. ئەویش بەهۆی داخستنی خەستەخانەی منداڵ بوون لە تکریت و عۆجەو چەند شوێنێکی ترەوە، کاتێک ژنێکی عەرەب منداڵی دەبوو بەناچاری لەبەر نەبوونی جێگەیەک بۆمنداڵ بوون لەو جێگایانە دەهاتنە کەرکوک و منداڵیان دەبوو، تا دەهات سەرژمێری عەرەبی ڕەسەن لەکەرکوکدا لەهەڵکشاندا بوو لەوێ پێناسەی وەردەگرت کە لەوێ لەدایک بووە. 
 کاتێک ئەمەریکییەکان عێراقیان داگیر کرد بەهۆی گرفتی تیرۆرەوە چەند جێگەیەک کرایەوە لە تکریت و عەرەب لەوێ منداڵی خۆیان بەدنیا دەهێنا، کەسێکی وەرگێڕ لەگەڵ ئەمەریکییەکاندا پێی ووتم هەرزوو ئێمە لەم فێڵە، دەسەڵاتدارانی هەرێممان ئاگادار کردۆتەوە و بە ڕاپۆرتێک ئاگادارمان کردوونەتەوە کە دەکرێ لەڕێگەی یاسایەوە ئەمە هەڵوەشێنرێتەوە، بەوەی باوک و دایکی ئەو مداڵە لەکوێ پێناسەیان هەیە بخرێتە سەر پێناسەی دایک و باوکیان، بەڵام وەک هەموو کارێکی تر چونکە پارە و دەسکەوتی بۆ خۆیان تێدا نەبووە پشتگوێیان خستووە. 
ئەمڕۆ لەو سێ شارەدا لە هەرێم ڕۆژانە عەرەبەکان منداڵیان دەبێت، پێناسەی شاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەبێتە ناونیشانیان، ئیتر دەبنە عەرەبی رەسەنی ئەم شارانە و ئێرەش دوای ٥٠ساڵی تر نیشتمانی عەرەبە ئەوان لێرە ناڕۆنەوەو دینی ئیسلامیش ڕێگەیان پێدەدات کە هەمووی زەوی خوایە.
 چەند ڕۆژێکە خەریکی نووسینی ڕاپۆرتێکم لەسەر ئەوەی داخۆ ڕۆژانە چەند ژنی عەرەب لەهەرێم منداڵی دەبێت ؟ داخۆ ئەوانە چۆن پێناسە وەردەگرن ؟ چۆن و بەچ شێوەیەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت ؟
 خانمێکی پەرستگار کە لە بەشی منداڵبوونی سلێمانی کاردەکات و داوای لێکردم ناوی نەهێنم و ئەو زۆر بەئاگایانە لەترسی زیادبوونی نفوسی عەرەب لە کوردستان زانیاریی پێدام و وتی: بەڵێ لەشارێکی وەک سلێمانیدا ڕۆژانە ٤ تا٥ منداڵ بەڕەگەز عەرەب لەدایک دەبن و ڕاستەو خۆش پێناسەی دەچێتە سەر سلێمانی، ئەوەش بۆ داهاتوو شەڕێکی ترە کە ئێمە بۆ نەوەی دوای خۆمانی جێ دەهێڵین، هەر ئەو خانمە وتی ئێمە وەک تاک هیچمان پێناکرێت، گەرچی من بۆخۆم لە ساڵی ١٩٧٥ کاتێک دوای ئاشبەتاڵ گەڕاینەوە لە سەماوە ماینەوە و عەرەبی باش دەزانم، بەهەموو ژنانی عەرەب دەڵێم کە هەوڵ بدەن لەجێگەی خۆیان منداڵیان بێت، چونکە بۆ ناسنامەی منداڵەکانیان دەکەونە گرفتەوە، بەڵام هەست دەکەم ئەمە زۆر پلانی تۆکمە و داڕێژراو لەپشتێوەیەتی، بۆ نمونە سەدان خەڵکی نەفس نزم هەیە بۆتە کەفیلی چەندین کەسێکی عەرەب بۆ خۆشی عەرەبی نازانێت، هەست دەکەم ئاسایش و بەرپرسانیش هیچ بەجدی لەو کێشەیە و داهاتوو ناڕوانن...!
 خەڵک هەیە بۆتە کەفیلی کڕینی خانوبەرە ش، ئێستا دەیان سۆپەر مارکێت و پێشەنگای ئۆتۆمۆبیل و جێگەی تر هەیە کە خاوەنەکانیان عەرەبن، هەربۆ نمونە سەیری سیتی ستار بکە سوپەر مارکێتی کۆزمۆ خاوەنەکەی عەرەبێکی موخابەرات بووە و ئێستا بە پارەی بەعس لێرە بازرگانی دەکات. 
هەروەک چۆن لەکاتی بەعسدا، بەعس کۆمەڵیک لە پیاوە جاسوس و بەعسییە کوردەکانی خانەقین و کەرکوکیان دەناردە شارە کوردەکانی تر وەکو سلێمانی و هەولێر و دهۆک، دەبوون بە جاسوس و جەیشی شەعبی و خزمەتکاری بەعس، ئێستاش و دوای ڕاپەڕینیش نەک نەگەڕانەوە بەڵکو بوونە خەڵکی شارو ئێستا زۆریان پێشمەرگەی ئەیلولن و خانەنشینی پارتی و یەکێتی و ئیسلامێکان وەردەگرن، سبەینێ ئەم عەرەبانەش بەهەمان شێوە دەمێننەوە وبۆ داهاتووی نەتەوەکەمان و ئەوەی لەمێژوو شەرمەزار دەبێت تەنها دەسەڵات و بەر پرسە ترسنۆک و چاوچۆکانە کە بەنەزانی خۆیان ترسنۆکی خۆیان ئەم بەڵایە بۆ نەوەی داهاتوو بەرهەم دەهێنن. هەرێمی کوردستان ڕێک لە دەستدانی فەلەستین دەچێت لەمێژوودا، لەکاتێکدا ئێمە کەرکوک باشترین نمونەمان بوو، دەبوو کورد زۆر زیرەکانە لەهاتنی ئەم عەرەبانە بگەیشتنایە.
 دوێنێ بۆ پرسەیەک چووینە جێگەیەک لەگەڕەکێکی دەرەوەی شار لە دە کەسمان پرسی هەواڵی مزگەوتەکەمان پرسی ٨کەسیان عەرەب بوون تێمان نەدەگەیشتن ئەوان ئاسودانە لە چێشخانە و نانەوا خانەکان خاوەن ماڵبوون. ئەم دەسەڵاتە ترسنۆکە دەبێت سنورێکیان بۆ دابنێن دەنا سبەینێ ئێمە دۆڕاوی یەکەم دەبین.
 ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان تاکو ئێستا هیچ میللەتێک نییە ڕێز لە دوژمنەکەی بگرێت، ئەو دوژمنەی بەر لە ٢٥ساڵ ئەنفالی کردین، ئەمڕۆ ئێمە ئامێزی بۆ دەکاتەوە ئەو میللەتە تەنها نەتەوەیەکی بێخاک و نیشتمانە کە کۆمەڵێک چەتە بوونەتە ڕابەری و پەیامی سیاسی دەگێڕن بەجیهاندا و بازرگانی پێوەدەکەن. ووتەیەکی ئەبرەهام لینکۆڵنم بیرکەوتەوە، کە بۆ ئێستا و ئەمانەی دەسەڵاتیان هەیە لەم هەرێمەدا دەگونچی ئەویش دەڵێ : "ئەگەر ویستتان ئەخلاقی پیاوێك تاقی بکەنەوە، کەمێك دەسەڵاتی پێبدە" 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە