لەیادی لەدایک بوونی گەورەترین و ترسناکترین سیخوری جیهان فلادیمیر لینین دا

Friday, 24/04/2015, 18:38

4815 بینراوە


لە 09.03.1916   هەر یەک لە جۆرج بیکۆ (فرنسی) و مارک سایکس (ئینگلیزی) بۆ کاریكی گرنگی دبلۆماسی  چوون بۆ شاری سانپیترسبۆرگ ( پایتەختی روسیای ئەوساتە) نامەیەکیان دایە دەست وەزیری دەرەوەی ڕوسیا (سازانۆف) لە 11 خاڵ پێکهاتبوو رێکەوتنێکی سیاسی و دبلۆماسیانە بوو . بۆ ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە پیتڕۆڵیەکانی  . ئیران و کوردستان وعەرەبستان. ئەم ڕێکەوتنە لە مێژوودا بە ناوی پەیمانی (سایکس بیکۆ) ناوی زڕاوە. فرنسا و بەریتانیا  ویستیان بوو ئەم  گەمە سیاسیە ترسناکە  لەدەروەی بەرژەوەندی ئەڵمانیاوە بێ.
ئەڵمانیا بەم پلانەی زانی . زیرەکانە خویندنەوەیەکی سیاسیان بۆ کرد.  گەیشتنە ئەو باوەرەی . ناتوانن بە هیزی سەربازی ئەو پەیماننامەیە پوچەڵ بکەنەوە. ئەوساتە زەلامێکی رووسی ( فلادیمیر لینین) لە سویسڕا پەناهەندەی سیاسی بوو . ئەڵمانیا لە ڕێگەی بازرگانێکی ڕوسەوە لە بەرلین. پەیوەندیان بە (لینین) وە کرد. داوایان لێکرد . بگەڕێتەوە بۆ روسیا . ئاژاوەیەک بنێتەوە بەناوی (شۆڕشی پیڕۆلێتارەوە) پارەیەکی زۆریان خستە خزمەتەوە.بەمەرجێ ئەگەرسەرکەوتنی بەدەستهانی. یەکەمکاری پوچەڵکردنەوەی پەیمانی ( سایکس بیکۆ) وکشانەوەی روسیا بێ لێ.
(لینین) بە شەمەندەفەرێکی تایبەتی لە زویرخ  + فڕانکفۆرت + بەرلین +  ستۆکۆڵم + شاری هابراندە لە فلیندا+ پیتڕۆگڕاد (روسیا) گەڕایەوە( بڕواننە وێنەکە) گەیشتنی بە سانپیترسبۆرگ . سەرکەوتنی بەناو شۆرشەکەی 1917 دوو کاری کرد . یەکەم  زوربەی زۆری  سەرکردە  سوسیال دیموکراتە رووسەکانی تیرۆرکرد . دووهەم کاری کشانەوەی رووسیا بوو لە پەیماننامەی ( سایکس بیکۆ ).
کۆمۆنیستەکانی کورد زۆر گوناحن . چون دایە خونچەم نەخۆێندەوار زمانی عەرەبی دەزانی کەچی ئیسلامی خوش دەویست . محەمەدی لا پیرۆز بوو . کۆمۆنیستە کوردەکانیش نە مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری شارەزان نە بەوە ئاشانان کە (لینین) سیخور و بەکری گیراوی ئەڵمانیا بووە.
نە لینین . نە ماو . نە جیڤارا . نە مارکس ، نە ئینجلس  کۆمۆنیست نەبوون . ئایدۆلۆژێتی کۆمۆنیست لەرۆمانسیت و خەیاڵەوە نزیکترە وەک لە لۆژێکەوە . گەشەکردنی کۆمەڵگا لە ئەنجامی گەشەکردنی هوشیاری چینایەتیەوەیە . واتە کێشمەکێشی بەرژەوەندی (کار و سەرمایە)  کارێکار و سەرمایەدار. ئەم دوو پێکهاتە ئابوریە کۆمەڵایەتیە بێ یەکتری ناتوانن درێژە بە ژیانیان بدەن ، چۆن  گەوجێە سەرمایەدار چینی کرێکاران  فەرامۆش بکات لە کەشەکردنی کۆمەڵگا پێگەی بۆ دانەنێت و رێز لە مافی کرێکاران نەگرێت . ئاواش چێنی پڕۆلیتاریا ناتوانی کۆمەلگا لە چینی سەرمایەدار پاکبکاتەوە .  کرێکارانی ئەڵمانی پێش152 گەیشتن بە ئامانجێکی لۆژیک ئەویش دروستکردنی رێکخراوی (سوسیال دیموکرات) لەشاری فڕانکفۆڕت.کەواتە گەیشتنی مرۆڤ بەکۆمەڵگایەکی بێ چینایەتی و دروستبوونی دەسەڵاتیكی (دیکتاتۆرێتی پڕۆلێتاریا) وەک گەیشتنی مرۆڤ بەحوشتر وایە بۆ مانگ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە