ئایا مرۆڤ کۆپی کۆمپیوتەرە یان کۆمپیوتەر کۆپی مرۆڤە؟

Saturday, 25/04/2015, 18:34

5544 بینراوە


لێرەدا دەمەوێت بابەتێک بهوروژێنم کە لە لای من پرسیارێکی زۆر گەورەی دروست کردوە، ئەویش ئەوەیە ئایا بۆ مرۆڤ وکۆمپیوتەر هێندە لەیەک دەچن؟

لێرەدا باس لە چواردە خاڵ دەکەم کە زۆر نزیکی هەیە لە نێوان کۆمپیوتەرو مرۆڤدا:

کۆمپیوتەر

مرۆڤ

١-هارددێسک دیجیتاڵ

١-مێشک ئەنالۆگ

٢-پڕۆسێسۆر

٢-شوێنی هەڵگرتنی زانیاریو گێڕانەوەی

٣- ڕام

٣-زاکیرە

٤-زاکیرەی کورت

٤-زاکیرەی کورت

٥-شوێنی زانیاری هەڵگرتن

٥-زاکیرەی دایمی

٦-کۆماند

٦-زاکیرەی خەزن کردنی زانیاری

٧-کۆنفیغ فایل

٧-دی ئێن ئەی

٨- سۆفت وەیر و سیستم

٨- فێربوون

٩-هاردوەیر

٩-بایۆلۆجی

١٠-سکانەر

١٠-چاو

١١-هێدفۆن

١١-گوێ

١٢-مایکرۆفۆن

١٢-دەنگ

١٣-هەست

١٣ هەست

١٤-وزە

١٤-وزە

 

ئەم بەراوردکاریەی سەرەوە نیشانی دەدات کە مرۆڤ وکۆمپیوتەر زۆر لەیەکەوە نزیکن تەنها جیاوای ئەوەی کە مرۆڤ بایۆلۆجیە و کۆمپیوتەر ئالیە.

لێرەدا دوو خاڵ ناو دەبەم کە زۆر نزیکن لەیەکەوە.

١-فایلی کۆماند لە کۆمپیوتەردا دەتوانیت بەراوردی بکەیت بەو کارانەی کە هەمیشە دەیکەیت وەک چوون بۆ ماڵەوە یان جوون بۆ سەر کار یان چوون بۆ سەردانی کەس و کار.

٢-فایلی کۆنفیغ لە کۆپیوتەردا دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە دی ئێن ئەی مرۆڤ.

واتە یان کۆمپیوتەر لە مۆرڤەوە کۆپی کراوە و لەسەر شیوازی ئالی دروست کراوە یان مرۆڤ لە کۆمپیتەرەوە وەرگیراوە لەسەر شیوازی بایلۆجی دروسی کراوە، بەڵام من خۆم بۆی دەچم کۆمپیتەر لە مرۆڤەوە وەرگیرابێت چونکە مرۆڤ زۆر کۆمپلێکس ترە لە کۆمپیوتەر.

لەهەمان کاتددا ئەگەر سەیری فڕۆکە بکەیت فڕۆکە ئالیەو دەفڕێت بەڵام باڵندە بایلۆجیەو هەمان کار دەکات شێوازی فڕینی فڕۆکە و باڵندە وەک یەکە ئەویش کرداری خزانە بە هەوادا. ئەگەر بەراوردێکی تریش بکەیت بە جی پی ئێس لەگەڵ شێوازی دۆزینەوەی ئەدرێس لە لایەن کۆترەوە ئەمەش نزیکیەکی تەواوی تێدا بەدی دەکرێت.

 

 

 

 

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە