بەختیارعەلی چەند جارێک چاوی بە مەسرور بارزانی کەوتووە

Sunday, 26/04/2015, 22:15

18356 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە و نزیک لە باسنیوزی سەر بەدەزگای پاراستن چەند زانیارییەکی دەربارەی بەختیار عەلی ئاشکرا کرد و دەڵێت: بەختیار عەلی مانگانە نزیکەی دوو هەزار دۆلار لەبەرامبەر ئەو نووسینانەی بۆ باسنیوزی پاراستنی دەنێرێت بۆی بڕاوەتەوە، مەرجی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە پەیوەندیی نییە بەوەی مانگانە چەندیان بۆ دەنووسێت، یان کاتێکی دیاریی کراوی هەبێت، بەڵکو ئەگەر نووسینی هەبێت، یان نەیبێت مانگانە ئەو پارەیە وەردەگرێت. ئەمە هەروەکو ئەوە وایە، لە بری ئەوەی پاراستن مانگانە پارەی بۆ بڕیبێتەوە، ئەم لە رێگای باسنیوزەوە وەریدەگرێت، هەروەها سەرچاوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بەختیار عەلی تا ئیستا بە نهێنی دوو سێ جار چاوی بە  مەسرور بارزانی کەوتووە، بەتایبەتی لەو کاتەدا کە  یەکەمجار بۆ سیمینارەکەی سەردانی کوردستانی باکوری کرد، لەلایەن دەزگای پاراستنەوە یارمەتیی درا و چاودێری کرا، واتە پاسەوانیی کراوە، سەرچاوەکە ئەوەشی وت: مێژووی پەیوەندی بەختیار عەلی بە پارتییەوە کۆنترە وەک هەموو بە هەڵە لێی تێگەیشتوون، لە ئەڵمانیا دۆستی دڵشاد بارزانییە ، هەروەها کاتی خۆی لە ١٧ی شوباتدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە گوایە یەکێتیی پەیوەندی پێوە کردووە تا لە ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە و بچێتە بەردەرکی سەرا، بەڵام راستییەکەی ئەوە نەبوو، ئەم داواکارییە لەلایەن مەکتەبی بارزانییەوە بوو،  لە رێگای دڵشاد بارزانی لە ئەڵمانیا پەیوەندیی پێوە کردبوو، ئاراس فەتاح بە پێچەوانەوە لەلایەن یەکێتییەوە داوای لێکرا، تا ئەویش بگەڕێتەوە، هەردووکیان لەسەر داخوازی دوولایەنی دەسەڵاتدار سەفەرەکەیان پێکەوە کرد، ئەوەبوو بەختیار عەلی لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا كۆڕ و سیمیناری له‌و كاته‌دا دا‌نا، هەوڵی دا ئاڕاستەی خۆپێشاندانەکە بگۆڕێت و جەماوەر هێوربکاتەوە،
شایانی باسە، دەزگای پاراستن و دەزگای باس نیوز، ماوەیەکە بەردەوام ریکلامی سەرنجڕاکێش بۆ بەختیار عەلیی نووسەری باس نیوز و دۆستی مەسرور بارزانی دەکەن، بۆ چاپکردن و وەرگێڕانی رۆمانەکانی بۆ زمانی تورکی و کوردی باکوور پارەیەکی زۆریان بۆ تەرخان کردووە. ئەوانەی لە باکور یارمەتیی دەدەن، کەسە خۆفرۆش و ناحەزەکانی پەکەکەن.  کەناڵی تەلەفیزیۆنی (TRT)، کەناڵی سەر بە ئۆردوغانە لەلایەن کوردانی خاوەن هەڵوێستی کوردی باکورەوە، وەک کەناڵێکی دژ بە کورد چاوی لێدەکرێت و قێزەوەندە،  بە فەرمیش لەلایەن پەکەکەوە بایکۆت کراوە، بەڵام  پارتیی  بەختیار عەلی کردە میوانی ئەو کەناڵە و لێدوانی بۆ دان (بڕوانە وێنەکە).
لە کۆتاییدا کارمەندێکی پێشووی کەناڵی تەلەفیزیۆنی مێدتێڤی، ئەوەی گێڕایەوە، کە کاتی خۆی داوای لێکرا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا بکەن، بەڵام بەختیار عەلی هەر لەسەرەتاوە ئەوەی راگەیاند و وتی: بەو مەرجە دێم، کە هیچ پرسیار و قسەیەکم لەگەڵدا نەکەن دەربارەی پەکەکە، ئەگەر ئەوەتان کرد، ئەوا لە ناوەڕاستی چاوپێکەوتنەکەدا هەڵدەستم و دەڕۆم. کاتێک هۆکاری ئەوەیان لێپرسی، وەڵامی بەختیار عەلی ئەوەبوو، کە ئەو هاتوچۆی تورکیا دەکات، نایەوێت ئەوە دەرگایەی لێدابخرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە