لوقمان حەمەد : نامەکە شەمس بۆ مەولانا و نامەکەی مەحوی و نالی بۆ ئێمە

Tuesday, 28/04/2015, 18:48

7856 بینراوە


ھەمیشە کەسێک ھەیە کەسێک پێ دەگەیەنێ
ھەمیشە کەسانێک ھەن کە پێ ناگەن
ھەمیشەو ھەمووکات تێگەیشتن و پێ گەیشتن بەشی برێکی کەم بووە لە خەڵک
چونکە بەشێک ھەن نایانەوێ تێ بگەن بەشێکیش ھەن ئەسڵەن تێ ناگەن
لەناو ئەوانەدا کەمینەیەک ھەنە ھەمیشە تێدەگەن بەڵام پێ ناگەن
ھەروەھا برێکی زۆر کەم ھەن ھەم تێ دەگەن و ھەم پێ دەگەن بەڵام ئەوانە ھێندە کەمن کە رەنگە بۆ بینین و دۆزینەوەیان زۆر ماندووبین لە گەرانیان

کاتێک مەولانا جەلالەدینی رۆمی لە ھاورێ و ھاو بیرو مامۆستاکەی شەمسی تەبریزی دور دەکەوێتەوە ئیتر فیراق دەیکوژێت و بەشێوەیەک ئەم دورکەوتنەوەی مامۆستاکەی 
دەبێتە ھەوێنی نوسینی مەسنەوی یە مەزنەکەی کە تا مرۆڤێک مابێت لەم گەردونەدا سودی رۆحی لێ دەبینێ  بەشێوەیەک ئەم فیراقە ئازاری دەدات کاتێک بە شەمسی دەگاتەوە و دواتر شیعر و نوسینەکانی خۆی کە سەردەمی دورکەوتنەوەی شەمس  وتویەتی و قوتابیەکانی نوسیو یانەوە بۆی دەخوێننەوە دەڵێت :
ئەوانە نوسین و شیعری من نین؟!!!!! ئەوانە ھی پیاوێکی ترن من ئەو ئاستەم نی یە!!!!
دوای ئەوەی چەندین نەیارو نەزان مەولاناو شەمسیان لەیەک دورخستەوە مەولانا ئەوەندەی نامەی نارد بۆ شەمس بۆ ئەوەی بگەرێتەوە لە ھەژمار نایەت بەڵام دوانامەی مەولانا ئەوەندەی کاریگەر بوو کە شەمسی گریاند و گەرایەوە بۆ لای مەولانا
ئەمەش بەشێک لە نامەکەی مەولانا بۆ شەمسی تەبریزی
.
سەد نامەم بۆناردیت
سەد ڕێگەم پیشان دایت
یان نامە ناخوێنیتەوە
یان ڕێگە نازانیت
گەر نامە ناخوێنیتەوە
ئەوە نامەکان تۆ ئەخوێننەوە
گەر ڕێگەش نازانی
ئەوە لەوانەیت کە پەنجە بۆڕاکێشراون (ڕێگە ئەزانن)
بگەڕێرەوە بۆ ناو مەجلیس
کە قەدری تۆم نەداوە بەکەس
لەگەڵ دڵ بەردەکاندا دامەنیشە
کە تۆ گەوھەرێکی زۆر بەنرخیت .
شەمسی تەبریزی کاتێک نامەکە دەخوێنێتەوە دڵی دەبێت بە ئاو و دەست دەکات بەگریان و راست بریاری گەرانەوە دەدات دوای گەرانەوەی یارەکەی مەولانا  دەست دەکاتەوە بە وتارو دەرس وتنەوە, گەرانەوەی شەمس بۆلای مەولانا ئەوپەری ھیواو ئومێد و دڵخۆشی بوو بۆ مەولانا بەڵام بۆ ئێمە بە پێچەوانەوە چونکە کاتێک فیراقی نێوان ئەو دوو یارە کۆتایی پێ دەھات ئیتر مەسنەوی مەعنەوی یەکەی مەولاناش کۆتایی پێ دەھات چونکە مەولانا ئیشی لاوەکی شیعر و قسەی نەستەق بوو نەوەک پیشەکەی بەڵکو پیشەی سەرەکی کۆرو کۆبونەوەو موناقەشەی زانستی و وتاردان و ئامۆژگاری خەڵک بوو  تۆ بڵێی ئەگەر شەمس نەگەرابایەوە چ تەحەددایەکی شیعری دەکرد مەولانا و چ شاکارێکی بەرزتری دەنوسی ؟! ئەم پیاوە نانوسرێتەوەو ناخوێنرێتەوەو باس نەکرێت چ ئەدیبێک بووە و چ وتەو دیوانێکی ھەیە ؟! .

رەنگە بۆ زۆر کەسیش ھەندێ ئەدیب و شاعیر دەوری شەمسیان بینیبێت  بۆی   بەڵام ئەم   دەورەی شەمس تەنھا مەولاکان ھەستی پێ دەکەن چونکە  زۆربەی شەمسەکان لە ژیانی دونیادا نەماون و داخڵی ژیانێکی تر بوون و ئیتر ئەوانە سەفەرێکی بێ گەرانەوەیان کردووە لەم دونیایەدا 
بە نمونەی رەنگە ھیچ خوێندەوارێک نەبێت کەم تا زۆر دەقێکی ئەدەبی یان شیعری شاعیرێکی کلاسیک بەنمونەی مەحوی و نالی کاریگەریەکی زۆری لەسەر نەبێت چونکە ئەوانە گەوھەری ناو لۆکەو بەفری بێ پەڵەی ناو گوڵزاری ئەدەب بوون ئەوان دوا سواری ناو رێگاکەو دواھەناسەی قەتیس ماوی رۆژگاری ناخۆش بوون  ئەوان تا ھەبوون خەڵک نەیبینین کاتێکیش نەمان ھەمووان ھاواریان لێ ھەستا و وتیان  ئەم رابەرانە چیان لێ ھات بۆ ون بوون؟؟!!!
مەحوی ھەرچی پەیوەندی بە دونیای دڵەوە ھەیە ھەستی پێ کردووەو  قسەی لەسەر کردووە  و ھۆکاری نەخۆشی یەکەو چارەسەری بۆ داناوە ھەرچی ناحەق و نادادگەری رۆژگار ھەیە ئازاری داوەو دلڕی شکاندووە مەحوی ھەمیشە پرسیاری ئەوە دەکات ئێمە بۆ وامان لێبێت ؟ بۆ راستی ئەم ژیانە نازانین؟!!! ئێمە بەدوای کێ یەوەین ؟!!! بۆکوێ دەچین ؟!! مەحوی پێمان دەڵێت تۆ دلڕ و جەستەت شەکەتە ھی ئەوەیە تۆ بەرامبەر ناحەقیەکانی رۆژگار وەستاویەتەوە چونکە خۆی دەفەرموێ ( خوای گەورە بەدوژمنیشی نەبەخشێ دەست و چاوی ساخ) مەبەستی مەحوی ئەوەیە مرۆڤ تاکو نارەحەتیەکانی ژیان نەبینێت پێ ناگات و تێ ناگات و فکر ناکاتەوە مرۆڤیشکاتێک ئەمانەی نەبوون خاڵی لە ئامانج و مەبەستی روونی دروست بوونەکەی.
وە ھەرچی پەیوەندی بەدونیای بینینەوە ھەیە نالی باسی کردووە و سیماو روخساری ھەموو شتێکی بەشیعر دارشتووە چاوی ئەو لە تیژی دا لەھەڵۆو لە جوانیدا ئاسک  ئاسا وێنەی ھەموو شتێکی کێشاوە نالی توانی  سەرکردایەتی رەوتێکی شیعر بکات کە تاکو قیامەت بمێنێتەوە و کەس نەتوانی قسە لەقسەیدا بکات ئەوھات ھەمووانی فێری دارشتنی وشە کردین و لە بچوکترن وشەدا مانای بێ کۆتایی بۆ جێ ھێشتین و وتی  من حەزدەکەم مەرگم پێش مەرگی ئێوە بێت و ئێوە لە نیشتمانێکی داگیرکراودا نەبینم  نالی وتی چیتر ئێوەی دەروێش و سۆفی و ئامۆژگاریکار  خۆتان رێگە بدۆزنەوەو وەکو خرگەل  بەدوای بەیەکەوە مەبن ئەوان وتیان  ھەموومان مردنێک قەرزدارین با بەسەرشۆری نەژین باسەری بەرزمان بۆ راستی نەبێت شۆرنەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە