مەكۆى ڕانيە بايكۆتى ئارام شێخ محەمەد و هۆشيار عەبدوڵا دەكەن

Tuesday, 28/04/2015, 20:08

12693 بینراوە


بەمەبەستى بەسەركردنەوەى كەسوكارى شەهيدان و بريندارانى شەڕى داعش ڕۆژى 22 / 4 هەريەك لەئارام شێخ محەمەدو هۆشيار عەبدوڵا بەنوێنەرايەتى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى شاڕى ڕانيە دەكەن پێشتر مەكۆى ڕانيە ئاگادار دەكەنەوە كە ستافێكيان ئامادەبن لەگەڵيان بۆ بەسەركردنەوەكان بەڵام هەڵسوڕاوانى مەكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى ڕانيەى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێن ئێمە ئامادەنين پێشوازى لەمانە بكەين بەتێكرا بارەگاى مەكۆ چۆڵ دەكەن كاتێك ئارام و هۆشيار دەگەن بە مەكۆ تووشى شۆك و پەشۆكاوى دەبن تەنها (يەك هەڵسوڕاوى مەكۆى ڕانيە) لەگەڵيان دەچێ بۆ بەسەركردنەوەكان، لەكاتێكدا دوو ئەندامى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لەو مەكۆيەن، ئێستا ئەم بابەتە لەتێكرايى سنوورەكە دەنگى داوتەوە بۆتە مايەی خۆشحاڵى گۆڕانخوازانى سنورەكە، بەڵام بەديوەكەى تردا ئەمە ئاماژەيە بۆ چەند خاڵێك..
1_ بێ ئومێدبوونى خەڵك لەبزوتنەوەى گۆڕان ئەوەتا هەڵسوڕاوانى خۆيان بايكۆتيان دەكەن و ئامادەنين پێشوازيان لێ بكەن.
2 _ بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسوڕاوەكانى لەنمونەى ئارام و هۆشيار غرورى سياسى و وەرگرتنى پۆست و بەرپرسياريەتيان گەيشتۆتە ئاستێك بێ منەت بوون لەخەڵك و دەنگدەرانى خۆيان دەڵێن تەنانەت وەڵامى تەلەفۆنى هەڵسوڕاوەكانى خۆشيان نادەنەوە.
3 _ دانانى ئامۆزاكەى نەوشيروان مستەفا لەسەر حسابى دەنگدەرانى ڕانيە و سنورەكەو دوورخستنەوەى كانديدەكەى ڕانيە لەلايەن ئارام و هۆشيار بەشێك بوون لەو بايكۆت كردنە.
4 _ لەم هەواڵەى كەى ئێن ئێنەوە سەير بكەى بزانن لەسەدان هەڵسوڕاوى گۆڕانخوازى سنورى مەكۆى ڕانيە و ستافى مەكۆ و باژێڕوان چەند كەسيان لەگەڵ چووە بۆ ئەم بەسەر كردنەوانە ؟. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە