سەیروسەمەرەکانی نیشتیمانەکەم جێگەی پێکەنینە

Tuesday, 28/04/2015, 20:24

2240 بینراوە


ئەنجومەنی دادوەری مانیگرتووە تا کاتێکی نادیار بەو هۆیەوە سەرجەم دادگان داخراون ،بۆ؟ لەبەر ئەوەی شکۆی (حەرەم) دادگاکان شکێنراون لەو خۆپیشاندانەی کەسوکاری ئەنفالکراوان کردیان لە گەرمیان بۆ پشتیوانی حاکم هاوژین و کەیسی داگایکردنی جاش و مستەشارەکان .

دەپرسم کام شکۆ ؟
شکۆی هەبوو تا ئێستا شکێنرابێت ،کەی حیساب بۆ دادگا و ئەنجومەنی دادوەری و بریارەکانی کراوە؟
بەوێنەی بریاری گرتنی (258)کەس لە تۆمەتبارانی کەسی ئەنفال لە رۆژی (2011٠5٠5) ژمارە (6385) ئەگەر ئەبریارە جێبەجێ بکرایە ئەو لەو خۆپیشاندانەی کەسوکاری ئەنفالکراوانش ڕووینەدەدا کە بریارەکەتان هیچ ئەرزشێکی نەبێت خۆتانیش نیتانە .

دادگا و ئەنجومەنی دادوەری وەک علاگەیە (نایلۆن) وایە کە زبلی تێبکرێت ،سەیر لەوەیە یەک دادوەر جورئەتی ئەوەی نەبووە دەست لە کاربکێشێتەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ،لەبەر ئەوەیە هیچ ئەرزشێکتان نیە.

یەکێکی تر لە سەمەرەکان
رێکخراوێکی کەمئەندامان داوای یاسایی لە سەر حکومەت تۆمار کرد لە دادگای سلێمانی جونکە حکومەت پابەند نەبووە بە بریارێکی یاسایی و مافی کەمئەندامانی پێشلکردوە،ئەمە وەک ئەوە وایە شەوێ دزیت لێبکڕیت و بۆ بەیانی بچیتە دادگا بۆ شکات ببینی جەنابی دادوەر هەمان دزی شەوی رابردووە .

یەکێکی تر لە سەمەرەکان
فێرخوازانی بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆکان خۆپیشاندان دەکەن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە