- بەداخەوە لەو ماوەیەدا تا ئیستا دەتوانم بێژم بە هەزاران پێشمەرگە و شەڕڤان، گیانایان قوربانی خاک و نیشتمان کردووە و بە دەستی سوپای بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە '' داعش'' کوژراون و شەهید بوون. هەروەها بە هەزاران کەس بریندار و بە سەدانهەزار کەس ئاوارە و بێ ژیان و سەرپەنا ماونەتەوەو لە شوین و ماڵی خۆیان دەربەدەر کراون...
- دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامی و داعش بە ناوی خەلافەتەوە بە قەوڵی خۆیان بۆ شیعە و دژە شێعەگەرایی پەلاماریان دا و گوایا ئامانجیان گرتنی بەغدا و موسڵ و ڕۆمادی، دواتر پەلاماری ئێران و ئینجا سوریە و ئوردون و ئەو جێگایانەی خۆیان مەبەستیان بوو بیگرن،،، هەرچەند کوردستان بەشیک بوو لە پلانەکەیان بەڵام بەو جۆرە نەبوو کە ڕووبەڕووی کورد کرایەوە..! بە هەرحاڵ، هەڵەکە لە کوردەوە بووبێت یا خۆ داعش کردبێتی یان پلانی دەر و دراوسێ بووبێت کە هەیە، داعشیەکان وەرسوڕانەوە؛ و کوردیان کردە ئامانج و ئەوەیان کرد کە تا ئیستاش دۆخەکە زۆر نالەبارە...
- ئێران لەو شەڕەدا قازانجی کرد و لە ئاوی لێڵ ماسی دەگرێ!
- کورد هەردەم لە سیاسەتدا تا ئیستا هەر کۆڵ بووە و نەیتوانیوە بەرنگاری پلانی دوژمنەکانی بێتەوە وەک پێویست... ئێران گورج خۆی تکانە ناو ڕووداوەکە و لە چاوتروکانێکا خۆی گەیاندە شەڕی پێشەوەی سەنگەرەکانی دژە داعش لە نزیک هەولێر و ویستی بە تیرێک نەک دوو نیشان چەند نیشانەیەک بپێکێ کە پێکای...!!: یەکەم؛ بە بەشدار بوونی هێزە کوردیە بەرهەڵستکارەکانی خۆی لەو ڕێگایەوە وەدەرناو نەیهێشت بەشدار ببن... دووەم، بە دەسەڵاتی کوردی ڕاگەیاند کە؛ '' من نەبم هەر هێزێک دەتوانێت ڕاتانبماڵێت''....!! سێهەم، بۆ پاراستنی دەسەڵاتی شێعە و دوورخستنەوەی شەڕ لە نزیک ماڵ و حاڵی، لە هەموو شەڕگەکانی دژە داعش بەشدار بوون و شان بەشانی پێشمەرگە و سوپای دەوڵەتی بەغدای دامەزراوی دەستی خۆی پێ ببپارێزێ، و کەڵەگای زیاتر پەرە پێبدا و دۆخ و ئاوەکە زیاتر لێڵ بکات بۆ شکار و بەرژەوەندیەکانی باڵای فکری و مەزهەبی خۆیان..
- نسکۆ و کەم کۆڕیەکانی دەسەڵات و میدیای دەوڵەتی کوردی لەو دەروازەوە؛
- هەر لە سەرەتاوە میدیای کوردی بارودۆخەکەی وا گواستەوەو شڵەژان کە کورد خەریک بوو ورەی بەربدا.. دووەم؛ زۆر هەوڵیان ئەدا کە نوختە لاوازەکانی سیاسی و سەربازی کورد بگوازنەوە بۆ سەر تیڤی و سەتەلایت و گشت ماڵپەڕە زوو گەیەنەرەکان، بۆیە؛ بە تایبەت لەو کاناڵانەوە دوژمن بە ئاسانی و سانایی هەواڵی نهێنی و شەڕگەیی بە هێز و لاوازی کوردی بە دی ئەکرد!...
سێیەم؛ بەرزکردنەوە و تاریف کردنی کەسانێکی بیانی و تەنانەت دژە کورد چ لە لایەن دەوڵەت و پیاوانی حکومەتییەوە، چ لە لایەن میدیا کوردیەکانەوە، وەک ئەوەی کە هەموو کوردستانیان ئازاد کردبێت و ئەوان لە خودی کورد دڵسۆزتر بووبن؛ بۆ ماوەیەک هەموو کون و قوژبنەکانی تیڤی و ڕۆژنامەو گۆڤار و ماڵپەڕە تۆڕیەکانی گرتەوە کە بەو کارانەیان ڕووناکبیرانیان هەراسان کرد!!!.. وەک؛ ئێژن: '' کاسەی لە ئاش داختر'' ، یان'' دایانی لە دایک دڵسۆزتر''.!!
- هندێک لە سیاسەتوانان و حوکمڕانانی کورد ئەوەندە ساویلکەو هەژارە لە سیاسەت و گواستنەوەی بەرژەوەندیەکان، دەکرێ بێژم بە چەقەنەیەک و پیکەنینی زاڵم و فێڵبازانی دەرو دراوسێ باوەڕ ئەکەن و خۆیان ئەخەنە بەردەمیانەوە!...
= * یا، خۆ لە باوەش گرتن، ماچ و مۆچ کردنی کەسانێکی قاتڵ و دژە کورد کە بە ئاشکرا سەران و ڕێبەرانی کوردیان تیرۆر کردووە، لە کوردستان بە فەرشی سوور پێشوازیان لێدەکرێن و بە شانازیەوە لە هەموو میدیا کوردیەکانەوە وێنە و هەواڵیان بڵاو ئەکەنەوە، وەک ئەوەی کە سەربەخۆیی و ئازادی کوردستانیان بە خەڵات بە کورد بەخشیبێ!!؟؟
- ڕۆژگاریک لە ترسی هەڕەشەی '' زەین و عبدالهادی عامری و مامری و کەڵەشێری...''، کە ماوەیەک لە کورد، و ناوچەکانی کەرکوک و دەوروبەری هەڕەشەیان ئەکرد و پەلاماریان ئەدا و کورد و پێشمەرگەیان ئەگرت و ئازار و ئەشکەنجەیان ئەدان و تەنەت ئەیانکوشتن؛ کورد ومیدیای کوردی تۆقابوون و هەر رۆژە هاوارێکیان لێ بەرز ئەبووەوە!.... لەملاشەوە '' قاسم سولەیمانی و گەیلانی و ولیانی''، کە نازانم بەشداری شەڕیان کردبێ یان نە لە تەک پێشمەرگە؛ هندێک سەرلەشکر و سەر سوپا و تەنانەت ئەندامانی باڵی دەوڵەتی و حیزبی وا باس و تاریفیان ئەکردن کە وەک ئەوەی کورد پیاو و قارەمانی تیا نەبووبێ و نەبێ!، بێجگە لە سولەیمانی مولەیمانی نەبێ!!! من نازانم کورد بۆ وا خۆی بە کەم و سوک ئەزانێ و ئەوەندە لە ڕادەبەدەر پەسنبێژی لە بیانی و تەنانەت ڕەقیب و دوژمنی خۆی ئەکات!؟ ...
- داخۆم؛ لە باتی باس و هەڵکێشانی کەسانی وەک قاسم و جاسم و بەو ڕادەیە باسکردنیان کە ئاوتەخواز بوون کورد چوار پیاوی وای تیدا ببێت، باشتر نەبوو کە باس لە قارەمانای کورد و پێشمەرگە و کەسایەتی وەک کاکە حەمەی حاجی مەحمود و کوڕە شەهیدەکەی و دەیان و سەدان کەس لە گریلا و ژنە شەڕڤانەکانی کوردستانی هەر چوار بەش بکرێ، کە نەک هەر کورد تەنانەت هەموو ئازادی خوازانی جیانیش شانازییان پێوە ئەکەن!؟....
- زۆر بەداخم بۆ بەشێک لە سیاسەتوان و پیاوی ناو ڕێبەرایەتی حیزبی و سەربازی کورد کە نەک هەر نەشیاو، بگرە بێ تواناش لە قسە و تاکتیکی سیاسی و مانۆڕی سەربازی، و هەروەها زیان و زەرەری زۆرترە بۆ کورد، تا قازانج و بەرژەوەندی...!!
- کورد دەبێ لە کات و ساتی حەساس و ناسکدا هەوڵ بدا، بە کورد و ئەندامانی لێهاتوویی خۆی، گرنگی حەماسەیی ببەخشێت، نەک پێچەوانەکەی...