هەرچى ماڵ و موڵکى دنيا و سەرمايەدارەكانی کوردی باشوور هەيە ئەرزشي قەيتانى پيڵاوى پيشمەرگەيەكيان نييە!

Sunday, 03/05/2015, 6:24

3199 بینراوە


ئەگەر قەرارە حكومەتێك هەيەبەناوى حكومەتى هەرێم، ئەگەر قەرارەوەزارە تێک و دەزگايەك هەيەبەناوى پيشمەرگە، ئەگەر قەرارەبەرپرسيارەتى بە رانبەر تاكى وولات و ژيان و گوزەرانيان هەيە!
هيچ پێويست بەسنگ دەرپەراندنى دەوڵەمەند و سەرمايەدارانى دواى ساڵى١٩٩١ نييە كە وەك قارچك سەريان هەلدا! ئەسڵەن زۆريكان دەبێت لێپێچينەوەيان لەگەڵ بكرێت بزانرێت ئەم سەروەت و سامانەيان لە كوێوەوە هێناوە!
حكومەت و دەزگا فەرمييەكان بەرپرسن بەرانبەر بە ژيانى ئيستا و داهاتووى پيشمە رگە و خانەوادەكانيان!
پشمەرگەگيان فيدا دەكات، دەوڵەمەندو سەرمايەدارەكان سنگ دەر دەپەرێنن و پۆز لێ دەدەن بە پارە و پوڵەكانيان!
خێزانى شەهيدانى گيان بەخت كردوو هيچ پێويستيان بەم لۆرتانەى كوردستان نييەئە گەر حكومەت و دەزگا فەرمييەكان خويان بەبەپرسي ئەوان بزانن و خەلك بزانن!
لەزور ووڵاتانى دنيا ئەم كەمپينەبەڕێ دەكريت بۆ منداڵانى نەخۆش و پەككەوتە ى ووڵاتەهەژارەكان، يان بۆ ووڵاتيك كە تەواو داڕما بێت لەبارى ئابورى و خە لكەكەى لەبارێكى فەقرو هەژاريدا ژيان بگوزەرێنێت!
نەوەك لەووڵاتێكى وەك عيراق و كوردستان رۆژانەبەمليون بەرميل نەوت رەوانە ى دەرەوەدەكرێت و كەس نازانێت دەخلەكەى بۆچ گيرفانێكە!!!
من پێم وايەئەمەمودێلێكى زۆرناشيرين و بێمانايەهيچ پەيوەندى بەرۆحى هاوكارى و ئينسانيەوەنييە!! 
حكومەتى هەرێم بەرپرسەبەرانبەر بەژيان و گوزەرانى پيشمەرگەو خانەوادە كانيان!!شكۆمەندى پێشمەرگەدەبێت پارێزراوبێت!خێزانى شەهيدان دەبێت قەرەبۆ بكرنەوەلەلايەن حكومەتى هەرم و دەستەڵاتدارانى كوردستانەوە!! هيچ پاساوێك لەلايەن حكومەتى هەرێم و دەستەڵاتدارانەوەبۆئەم مەبەستەنابێت ڕێگەى پدرێت!
ماجيد هەورامى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە