سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بۆ بورهان یاسین، ئەکادیمیستەکان تەنها نابنە پیسخۆر، دەبێت ببنە درۆزن و درۆشی لەگەڵدا بکەن!

Thursday, 07/05/2015, 14:24

3440 بینراوە


 لە کاتێکدا بەڕێز "بورهان یاسین"ی  کە مامۆستای زانکۆیە و ماوەی چەند ساڵێکە   لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا کار دەکات، ئەویش  وەک کەسێکی دیار خۆی  تێکەڵ بەو بزوتنەوەیە کرد. هەروەها پێشتریش لە بانگەشە ساختەکارییەکەی ڕیفراندۆمیشدا دەستی لەگەڵ "شێرکۆ بێکەس"دا تێکەڵ کرد، گوایە بۆ  جیابوونەی کوردستان  لە ووڵاتی عێراق هەوڵ دەدەن، بۆ ئەمەش بووە دەمڕاستی ئەو ریفراندۆمە،  بە هەمان شێوە و دەروێش ئاسا لێرەو لەوێ  سمیناری ڕێکدەخست و کتێبی دەنووسی . کاتێکمان زانی  بورهان یاسین  لە دهۆک خۆی بۆ  پەرلەمانی عێراقی  عەرەبی هەڵبژارد  و داوای کرد دەنگی پێ بدەن، هیچ دەنگی نەهێنا، لەوێوە تێکشانی ئەو بەڕێزە  دەستی پێکرد . ئەمە وەک  پێشەکیەکی کورت و بیۆگرافیای ئەم بەڕێزە.
خوێنەری بەڕێز 
رۆژی   ١.٥ .٢٠١٥  وا بڕیار بوو لە قاوەخانی رۆشنبیرانی کفری سمینارێک  بگرێت  لەژێر ناونیشانی  "چارەنووسی کوردستان بەرەو کوێ؟"  شەوێک پێش سمینارەکە تەلەفۆنمان بۆی کرد، لێ ئەو وەڵامی نەداینەوە، بۆ رۆژی سمینارەکە چەند جارێکی دیکە زیاتر لە چوار جار تەلەفۆنم بۆی کرد، هەر وەڵامی نەدامەوە، دوای ئەوە نامەیەکم بۆی نارد وتم تکایە وەڵام بەرەوە، ئیتر دوای نامەکە تەلەفۆنی کردەوە وتم:  لەسەر بڕیاری خۆت ئەمرۆ رۆژی سمینارەکەیە تۆ گەیشتویتە کوێ؟ لە وەڵامدا وتی: من لە رەواندوزم لە سەر قەبران ناتوانم بێم بۆ سمینارەکە، فریا ناکەوم! منیش پێم وت: ئێمە خەڵکێکی زۆرمان ئاگادار کردوەتەوە ئێستا چییان پێ بڵێین؟ کەچی زۆر درۆزنانە وتی: ئێمە بە تەواوەتی لە سەر سمینارەکە رێک نەکەوتوین! بەم درۆکردنە ئەگەر بتوانێت یاری بەعەقڵی خۆی بکات! بەڵام ناتوانێت من هەڵ خەڵەتێنێت، ئەو بەڕێزە پێی وابوو من کەسێکی ساویلکەم و باوەر بەو درۆ گەورەییەی ئەکەم ،کە خۆم پێشتر دوو جار تەئکیدم لێ کردبووەوە بۆ سمینارەکە. ئینجا بۆ شەوەکەشی من تەلەفۆنم بۆ کرد کە هەڵی نەگرت، کەوایە خۆی بڕیاریدابوو سمینارەکە نەکات. ئیدی نازانم لە ژێر فشاری چ لایەن و کەسێک  نەیوێرا بێت و سمینارەکە بکات! یان چی هۆکارێکی دیکەی تربوو! من دڵنیام ئیستا بە درۆیەکی دیکە پاساویش بۆ ئەوە دەهێنێتەوە. چونکە وەک بیستومە ئەو ئێستا بۆ پرکردنی گیرفانی بۆتە راوێژکار. ئیدی چ پێویستی بە راستگۆیی هەیە، بۆ لەمەودوا درۆکردن بۆ ئەم بەڕێزە پێویستییەکە و بەشێکە لە کارەکەی، ئەگەر درۆ نەکات و بێهەڵوێستی نەنوێنێت، ئەوا لە نێو ئەو سیستەمە زەلکاوەدا جێگای نابێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە