کەرکۆک لە نێوان پەرتووکەکانی نەوشیروان و سەرمایەکەی فاروقی مەلا مستەفا

Friday, 15/05/2015, 21:37

5909 بینراوە


ڕەخنەی  سیاسی بێ پڕاکتیکەکردنی . وەک نووشتەی مەلا وایە .
فاروقی مەلا مستەفا مادەی 140 جێبەچیکردن . نەک گۆڕان
گۆڕان مادەی 140کرد بە قوربانی چەند کورسیەکی پەرلەمان .  
پەندێکی ئەڵمانی هەیە دەڵێ (Letzte Hemd hat keine Taschen ) یانی دوا کراس گیرفانی نیە.مەبەستی ئەڵمانیەکان لەدواکراس کفنە.
کاک فاروق لە دیدارێکدا ووتی : کفن گیرفانی نیە. ئەم بۆچونەی کەپیتالیستیکی کورد جێ رێزە. پەیامێکە بۆکەپیتالستە کوردەکان(سامان)تەمەن دریژ ناکات. لە میژوودا چەندەها ملیاردەر مردون.دوای مردنیان میژوو وکەپیتالێکی زۆریان  جێهێشتووە.ئەوەی بەزیندوی ماوەتەوە.کردارەباشەکانی کەپیتالیستی مردوە نەک کەپیاتلەکەی.
رٶڵی پارە لە بێکەرامەتکردنی مرۆڤدا :
 مەرجی رەسەنی مرۆڤی دڵسۆزی نیشتمانی و نەتەوەی خزمەتکردنە بە نیشتمان و نەتەوە. ئێستا باشوری کوردستان لەترسناکترین و پیسترین قەیرانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدایە. ووشەیەک هەیە پێدەلێن مۆڕاڵ.پاوەرێکی ڕۆحیە کۆنترۆلێ کردارەکانی مرۆڤ لەنیوان(پۆزیتیف و نێگێتفدا)چاکەوخراپە دەکات.کۆلۆنیالیست لەرەحمی بەرژەوەندی دەوڵەتانی کەپیتالستەوە لەدایک بووە .*1کۆلۆنیالیستەکان گەرگەرکێان بێ نیشتمانێک داگیر بکەن. لەسەراتدا بیر لە داگیرکردنی مۆڕاڵێ تاکی کۆمەڵگای ئەو نێشتمانە دەکەنەوە.
ساڵێ 1953 ئەمەریکا وبەریتانیا بەهۆی پارەوە محمد مسدەقیان لە ئیران لەدەسەڵات دورخستەوە. لە دوای ساڵێ 1958 بەریتانیا 85 ملوین پاوەنیان تەرخانکرد بۆ کوشتن ودورخستنەوەقاسم.کۆمپانیا پیترۆڵی(أرامکۆ)ئەمەریکی.نیازیان وابوو(هێڵی تابلان)بۆگەیاندنی پیتڕۆڵی سعودیە بەخاکی سوریادا بۆ دەریا سپی ناوەڕاست ڕابکیشین. داوای رەزامەنەدیان لە(شکری القوتلی)کرد(شکری القوتلی)لەسەر ویستی بەریتانیا وەڵامی ئەمەریکایەکانی نەدایەوە. ئەمەرێکا پارەی دا بە( حسنی زعیم ) کودەتایەکی لە30.03.1949 دا بەسەر
(شکری القوتلی)کرد(حسنی زعیم )ماوەیەکی کورت دەسەلاتی گرتە دەست . جارێکی تر کۆمپانیای پیترۆڵی بەریتانی پارەی دا بە(سامی الحناوی)کودەتایەکی بەسەر(حسنی زعیم )کرد.جارێکی ترئەمەریکا پارەی دابە(أدیب الشیشکلی)کودەتای بەسەر(سامی الحناوی)داکرد.
شۆرشی سەرەتای ساڵانی شەست لە باشوردا
شۆرشێک نەبوو لە ئەنجامی گەشکردنی هزری سیاسی بووبێت. شۆڕشیک لەمۆسکۆ وە داگیرسا. لەتارانەوە کۆژایەوە.لەوسەردەمەدا(پارە)شۆرشەکەی هەڵدەسوڕان نەک بیروباوەڕیکی زانستیانەی نەتەوەی و نیشتمانی. شۆرشی کورد وەک( تەکسی) لێهاتبوو هەرکەسێ پارەی بدایە بە مەلا مستەفا. مەلا مستەفا سوکانی شۆرشەکەی بەئارەزووی خاوەن پارە دەچەرخان.شا خاوەنی شۆفیری تەکسیەکەی بانگکردە تاران وبەرگەکوردیەکەی لەبەرداکەن.لەئۆتیلی لانەوازان لەتەک د.محمود ئەوانی ترداینان.(ئاری هەرسین.بەرنامەی شەقام). 
نەخشەیە رسواکردنی کوردوعەرەب .
پیش ئەوەی ئەمەریکا بێت عیراق داگیر بکات.کۆمەڵێ پسپۆڕی سایکۆلۆجیی کۆمەڵایەتی. مۆڕاڵ و هوشیاری کوردو عەرەبیان شیتەڵکردبووە. باشترین چەک(برسیکردن.دواجار کۆیلەکردنیان بەپارە)لەسەرتادا ئەمەریکا ئابلۆقە ئابوری خستە سەر عیراق و بەغدادیش ئابلوقەیە خستە سەرباشوری کوردستان.مەسعودیش ئابڵوقەی خستە سەرسلێمانی . کۆمەڵگا برسی وبێ موچە. لە سلێمانی باوکێک منداڵەکانی خستبووە سەر گالێسکە بۆ فرۆشتن لە کۆی ؟ لە کوردستان لەسەر دەریایە پیتڕۆڵ . لەسەر پارەی گومرگ لە نیوان جەلال و مەسعودا .
چەند منداڵ هەتیوو بوون؟
 چەند ژن بیوەژن بوون؟ 
چەند باوک ودایک جەرگیان سووتا؟
لەدوای 2003 کۆمەڵگای سوڵکەری باشور . بوو بە خاوەنی چەند ملیارد دەر.
ئیتر ئیستراتیجیتی کورد بوو بەقوربانی گیرفانی پڕ و ناوگەڵێ تەڕ.
لە باشوردا دوو جۆر کەپیتالست هەیە :
کەپیتلیستی ئاسای لە ئەنجامی چالاکی بازرگانی 
کەپیتالیستی سیاسی لە ئەنجامی مافیای سیاسی 
کاک فاروقی مەلا مستەفا لە ئەنجامی چالاکی بازرگانیەوە بوو بە ملیاردەر. دەستی مافیای جەلالی بەپشتیەوەبووە.لێ کەپیتالیستێک چەندملیارد دۆلار لەنیشتمانی کورداندا بەگەربخات ، شاری سلێمانی و کەرکوکی داماو بەهێڵی شەمەندەفە بەیەکەوە ببەستێ شایانی رێزە .
کەپێتالی بزیوو . کەپیتالی چەقیو.
کەپیاتالی بزیوو : ئەوکەپیتالیە لە پێناوی گەشەکردنی بازاردا دەخرێتە کار. 
کەپیتالی چەقیو : ئەو کەپیتەلەیە لە بانکەکان بە قازانجی کەم دەچەقێ  وەک کەپیتالەکەی قەزافی 150 ملیارد دۆلار سەری خوارد. سامانەکەی عرفات . 48 ملیاردی مەسعود و16، ملیاردی جەلال و 8 ملیاردی هیرۆ.. ملیاردەرەکانی تر.
ماوەی 30 ساڵە کار لەسەرکەرکۆک و ڕۆڵی پیتڕۆڵی لە گرفتی کوردی و گرژی کێشەکانی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست.ڕۆڵی پیتڕۆڵ لەبەڵانسی کێشەی نێوان زلهزەکان دەکەم.  شەرمناکەم دەنووسم گەلی باشور لە سیاسەتدا گەوجە . لەوتارێکدا نووسیم ( کەرکۆک کورد رزگار دەکات ؟ یان کورد کەرکوک رزگار دەکات ؟)بۆ دەسەڵاتی (جەلالی و مەلای) کەرکوک بۆتە بازار وکاسپی ، هەڵبجە بووە بە دەستەسری سواڵ. گەر ئەم دووانە هوشیاری سیاسی و کەرامەت وئیستراتیجیتیکی نەتەوەیان هەبوایە هیزی کەرکوک  هێندەی هەموو هیزی چەکداری کوردی رۆڵی لە رزگاری نیشتماندا هەیە. پیش ڕمانی سەدام 2003. نامەیەکم بۆ کاک نەوشیروان نووسی سەدام دەرمێ . بۆشای سیاسی دروستدەبێ لەو بۆشایەدا هەوڵبدەن کەرکوک کۆنترۆڵ بکەن.نەخریتە مەزادی سیاسیەوە.نامەکەم پاژنەی پیلاوەکانیان پێسڕی.لەماوەی چاوەروانی مادەی140کەرکۆکیان ویران و تاڵانکرد جیاوازی لەنیوان عەربەشۆڤینەکان ومافیاکانی جەلالی ومەلای لەتاڵانکردن و ویرانکردنی کەرکوکدانیە. لە پڕۆژە ڕۆشنبیری وئاودەنەکاندا کەرکوک وەک شاریکی بیگانەی نا کوردستانی مامەڵەی  دەکەن . جیاوازی لە نیوان شاری سلیمانی و هەولیر وکەرکوکدا وەڵامە بۆ راستی ئەم نووسیە.
کێشانی هێڵی شامەندەفەر لەنیوان سلیمانی کەرکوکدا  لەرووی ئیستراتیجی نەتەوەی ئاوەدانی و ئابوری وشارستانیەوە ڕۆڵێکی مەزن دەبینی. دەستخۆش کاک فاروق.
پەرتووکەکانی کاک نەوشیروان بوون بە نووشتە . گۆڕان بوو بە کارخەنەی دروستکردنی کەپیتالستی سیاسی . 
140مادەی گۆڕان ؛
لەدوای25.07.2009. پەلەمانتارانی گۆڕان لە هەولیرو بەغداد .تەکانێکیان بەو مادەیە داوە؟
100  تەنکەر پیترۆل و سەرۆکی پەرلەمانی هەولێر د.یوسف  
هەفتەی ڕابووردوو کوسرەت ڕەسوڵ 100 تەنکەر پیتڕۆڵی قاچاخی کۆنترۆڵ کرد . کەس خاوەنی نیە کەس فرۆشیاری و کەس کریاری نیە.کوسرەت حکومەت نیە.سەرکردەیەکی سەبازی ریکخراویکی مافیایە. ئەی کوا دەزگاکانی حکومەت وڕۆڵی پەرلەمان؟
ئەگەر هەر تەنکەری 30 بەرمیل تیدا بێ واتە 30000  بەرمیل. کەس نازانی هی کیە و بۆ کۆی دەچێ ( کەسێک هەیە بتوانی لە قەیسەری نەقیب 30000  دەنکە زەنگیانە بدزی و کەس نەزانی لە کۆی دزراوە بۆ کۆی ئەم دزراوە دەچێ ؟ کاک نەوشیروان وەڵامم لە تۆ و سەرۆکی پەرلەمان ( د. یوسف ) دەوێ . 
بۆجی نەوچیرەوان هات بۆ سلێمانی؟
نەوچیرەوان هات بۆ سلیمانی بۆ ئەوەی لەتەک کۆسرەتدا رێبکەوی ئەو 100 تەنکەرە ئازاد بکات و  چەند ملوێنی بۆ کۆسرەت . سەروکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسۆینی گۆران . کۆیر ومزمەعیل بوون پرسیاری 100 تەنکەرە پیترۆڵ نەخستە گفتۆگۆیانەوە ؟
پێویستە سەرۆکی پەرلەمان  دکتور یوسف دەست لە کار بكێشێتەوە .          
پیویستە جیگری سەرۆکی پەرەلەمانی بەغداد  ئارام شیخ محەمەد دەستلەکار بکێشێتەوە. چونەک پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێ لە 03.04.2015 لە مۆسکۆ بووم پیان ووتم وەفدێکی پەرلەمان دێن بۆ مۆسکۆ وەفدەکە 39 کەس بوون تیچونی یەک هەفتەیان 250000$ بووە . ئارام شیخ محەمەد لە هەردانی ئەوپارەیە هاوبەشە . ئارام شیخ محەمەد.ئارام ناوێکی تری راوێژکاری ئارام شیخ محەمەد.کاوە محەمەد رۆژنامەونووس وجەلالی کۆن . ئەندام پەرلەمانی گۆڕان. لەو گروپەبوون.جگە لەموچەی خۆیان(پارەی ئیفادیان پێدراوە) لە هەموو جیهاندا نەبووە وەفدی پەرلەمان 39 کەسبێ ؟ ئەمە دزین ودەسپیسی سیاسیە. ئارام شیخ محەمەد لەتەک سەروک وەزیرانی عیراق عەبادی دانیشت . باسی پیتڕۆڵدۆلار و موچەیکرد . نەک مادەی 140.
                  
 
پارە ... پارە .. پارە.. مادەی 140  .. لای گۆڕانیش مرد

 پەرلەمانتارەکانی گۆڕان بە پەیژەی سکی برسی هەژارانی گۆڕان گەیشتنە پەرلەمان . موچەی وەزیرو وەردەگرن تائیستا نانبڕاوەکانی سەربەگۆڕان نان و موجەبراون وبرسین .
خانوویەکی سێ قات و دوو پارچەزوەی یەكیکیان بیریشی تیدایە و موچەیەکی وەزیری و منداڵەکانم باش دەژین تەلەفوونی گرانبەها و ژیانیان مسوگەرە . عادل عزیز پەرلەمانتاری گۆران ( بەرنامەی شاقام )ئیتر چاوی منداڵ و خێزانی نانبڕاوەکان دەرێ. 
میژوو و پەرتووکانی کاک نەوشیروان بوون بە پردی دۆلار بۆ باخەڵێ پەرلەمانتارانی گۆڕان .
عەیامێک کاک فاروقی مەلا مستەفام لەکاریکدا ناسی. ناسینێکی تەنک . هاورێم نیە ریزم بۆکارەکانی هەیە . کاک نەوشیروانم خۆشدەوی چونکە ئیستراتیجێتی ناوگەڵ وگیرفان نیە . 
 پڕۆژەیەک بەڕیوەیە . هیوایدارم هەردوو بەرێز گوێم لێ بگرن 

-----------------------------------
سەرنجی کوردستانپۆست: چەند نامەیەکمان لەلایەن دۆست و نووسەر و خوێنەرانەوە بۆ هاتووە، تووڕەبوونی خۆیان سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەم نووسینە دەربڕیوە، کە  کاک جەزا بە رێزەوە کەسایەتی  فاروقی مەلا مستەفای هەلسەنگاندووە و دەستخۆسی لە کارەکانی دەکات، ئێمەش لە وەڵامدا دەڵین کە کاک جەزا چنگیانی نووسەرێکی ئازادە و پەیوەندیی بە ستافی کوردستانپۆستەوە نییە، ئەوانەی لە ستافەکەد کار دەکەن راوبۆچونیان لەسەر دەسەڵات و حیزب و بازرگانەکان وەک یەکە، هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نابینینەوە، هەموویان بازرگانی بە خوێن و چارەنووسی کەلی کوردی باشوورەوە دەکەن، لەسەر حسابی گەلێک خۆیان دەولەمەند کردووە، وەک وتمان کاک جەزا وەک نووسەرێکی ئازاد دەنووسێت، ئێمە لەگەڵ ئەو راو و بۆچوونانەیدا نیین، لێرەشدا دەرگا کراوەیە هەر کەسێک وەلام بداتەوە ئێمە بۆی بڵاودەکەینەوە

-----------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە