دەسەڵات باشووری کوردستانی کردۆتە قشڵە !

Sunday, 17/05/2015, 21:37

2397 بینراوە


کارڵ مارکس دەڵێ: هەرنەتەوەیەکی زیندوو کەبۆ ماوەیەکی زۆربکەوێتە بندەستی داگیراکارێکی بیانی، ناچاردەبێ هەمووهێزی خۆی دژ بە بێگانەو داگیرکاری بەکار بێنێ.

فەلسەفە، لووتکەی بەرزی زانستە کەهەزاران تەوەری جۆراوجۆر لەخۆی دەگرێ. ئەرکی زانستیی فەلسەفە، ئەقڵ ناسییە، بۆیە پێی دەڵێن: زانستی ئەقڵ ناسی.هەڵبژاردنی ژیان بۆ یەکەمجارلە کەنار ئاوەکان بۆ بژیوی باشتریەکێکە لەرێکارەکانی دەستپێکی شارستانییەتە. ڕەوڕەوەی ئەومێژوویە هەرواهاسان چی نەبووە تا بگاتەئاستی سەردەم. فەلسەفە ریشەی زانستە کە هەزاران لقوپۆی سەرەکی لەخۆ دەگرێ.بنەمایە بۆ پیشکەوتنی کۆمەڵگاو پێشکەوتنی شارستانییەتە لە هەر وڵاتێکدا. نە فرۆشتنی نەفتی زۆر، نەهە بوونی چەکی قورس، نە هەبوونی هێزێکی چەکداری فرە، نە سەروەتووسامانی سەرکردەوسەرۆکی ئەو وڵاتەیە. نەفەخرفرٶشتن بەرابووردووی بابوباپیرانی دەسەڵات لە وڵاتێکدا. هیچکام لەوبابەتانە نابنە هیوا بۆ دوارۆژی کورد.هەزیانی سیاسی وهەزیانی ئایینی دوو تەوەری سەرەکین بۆ زاڵبون بەسەر خەڵكدا!
دەستپێک، سیستمی پەروەردەوڕاهێنانە بۆ ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن،فێرگە، زانکۆ، ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی، شەڕی زانست لەگەڵ هەمووجۆر نەخۆشییەکان،پەروەردەکردنی تاک لە کۆمەڵگادا، کشتووکاڵێکی سەردەمیانە. رێگاوبان،پاراستنی ژینگە و،، دەبنە سەروەتووساـانی لەبن نەهاتووی هەموو نەتەوەیەک.لەباشوری کوردستان. شەڕی عەشیرەتی بارزانی وئەیاغەکانی تاڵەبانی لەسەروەرگرتنی چەکی قورس لەو وڵاتانەی کە ،هەر ئەوان بون کە ئەورۆژگارەیان بۆ پێکهێناوین بۆتە نەریتێکی سەیر، روولەهەرجێیەک دەکەن وەک کووند راوێژی زاریان وەرگرتنی چەکی قورسە! کەس دژی دیپڵۆماسی ودۆستایەتی گەلان نییە. ئێمەی کورد جگەلەوەی کە ئەندامی کۆمەڵگای خۆمانین، هەرتاکێکمان ئەندامێکە لە کۆمەڵگای جیهانی ومرۆڤوایەتی. بەڵام سەردانەواندن ومل کەجی بۆ وەرگرتنی چەکی قورس ئاکامێکی ناروونی بەدواوەیە.چون ئەو دەسەڵاتە ئەوەندی قورسایی سیاسی تێدانییە کە بیر لە ودارۆژ بکاتەوە.بەڵام لەژێر پەردەی کەسایەتی خۆیان نەتەوەیەک چووک دەکەنەوە. سەرۆک عەشیرەتی بارزانی بنێشتەخۆشکەی زاری بۆتە ئەوڕستەیە! دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە!
دەسەڵات لە باشوری وڵات بە هەمووهێزوتوانای خۆی بە پێچەوانەی ئەو وتەی ،کارڵ مارکس، سیاسەت بەڕێوەدەبا. بە هەموو شێوەیەکی حەول دەدا خەڵک لە باشوری وڵات زیاتر بە بندەستی بهێڵێتەوەوزیاتر بیکاتە کۆمەڵگایەکی سستووبێ ئامانج.
لە زانستی پێشکەوتووی سەردەمدا لێکۆڵینەوەی بەرفراوان کراوە لە دووتەوەری گرینگ کە ئاماژەی پێدەکەم. یەکێک لەو لایەنانە،،هەزیانی ئایینییە،، ئەوەدیش ،، هەزیانی سیاسییە،،. کە یەخەی کوردی گرتووە لە باشوری وڵات.
هەزیانی ئایینی:
بریتییەلە فکروڕامانێکی نادروست وهەڵە کەسەرەڕآی هەبوونی بەڵگە وراستیەکان لەسەرئەوهەڵانە، شەخس یان تاکی کۆمەڵگا باوەڕیان پێدێنێ! بۆ نموونە؛عەلی باپیربەرپرسی حیزبێکی ئیسلامی دەڵێ: لەخەونمدا کاڵەکوترێم لە گەڵ پێغەمبەرخواردووە!یان کەسێکی وەک، ئەبوبەکر بەغدادی دەڵێ: من بوومە خەلیفەی موسڵمانان وسەردەمی خەڵافەت زیندوو دەکەمەوە! ماناکانی دیکەی هەزیانی ئایینی وهەزیانی سیاسی بریتین لە: یەکێک لە نیشانەکانی جنون، ڕەوان پەریشی، خۆبەزلزانی، هەزیانی ئێرەیی بردن بە کەسانی دیکە.
هەزیانی سیاسی:
هەزیانی سیاسی دژوارترین خراپترین هەزیانی هەیییە لە ناو حیزبەکانی کوردستانی بەگشتی ولە باشووری عەشیرەت زەدە کوردبەتایبەتی.خاڵی هاوبەشی هەزیانی سیاسیو هەزیانی ئایینی لەوەدایە کە هەر کامیان بە شێوەگەلی جۆراوجۆی وبە زەبری زۆر دەخوازن کۆمەڵگا، کۆنتڕۆڵ بکەن،. بارزانی وئەیاغەکانی تاڵەبانی، خاڵی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ رێکخراوەی ،داعش، هەر دوولا بینەقاقای کۆمەڵگایان واگوشیوە کە بە هیچ جۆرێك دەستی لێبەرنادەن! لەسەردەمی رێنسانسیشدا ئورووپیەکان زۆر ئازایانە خۆیان لەچەنگی قەشەکان وکڵێساکان رزگارکرد. هەرچەند بۆ ئەو قەڵەمبازە مێژوویانەی کە هاوێشتیان هەزاران کەس ودەیان بیرمەند خۆیان کردە قەڵغانی ئەوڕێگایە ئەوان شاباشی خۆیان داو قیت هەڵدەپەڕن، کوردی هەژار تازە دەبێ تاوانی ئەو دەسەڵاتە بدا کە بۆ بژیوی ژیانی منداڵی شەهید دەست بۆ سەرمایەدار درێژ بکا! ئاکامی مێژووی وڵاتانی پیشەسازی ئەوسەردەمەیە کە ئەوانی تێدایە و ئاکامی دوارۆژی نەتەوەی کوردیش ئەو سەردەمەیە کە تووشی بە تووشی 
  گورگی خۆماڵی بووە.
کوردستانم وەک قشەلەیەکی پڕلەچەکووچۆڵ دێتە بەر چاو کە لەدوارۆژداهیچ هێزێک توانای نییە کە ئەو سەردەمە ئاسایی بکاتەوە.رێژەی ئەو وڵاتانەی کە داوای چەکیان لێدەکرێ ئەگەر ریز بکەیەن مرۆف دووچاری خەمۆکێ دەبێ! لەخۆمان دەپرسین ئاخۆ دوای شەڕی داعش بەرەوکوێمان هەڵدەدێرن؟ رەنگە دەسەڵات پێمان بڵێ: لەجیاتی داهاتوویەکی باش وەرن چەکتان بدەیەنە دەست.لەجیاتی نان وژیانی رۆژانە چەک بکەنە هزروڕامانی خۆتان، ئەو دەسەڵاتە پشتی بە بیانی بەستووە، بۆ قەڵاچۆکردنی خاکی کوردستان لەهیچ شتێک ناسڵەمێتەوە.وەرگرتنی چەکی قورس بۆتە نان، بۆتە ژیان، بۆتە زانکۆ، بۆتە ئەنستیتۆی زمانی دایکی، بۆتە فێرگە، بۆتە کولتور، بۆتە،، ب...ۆ...تە....بۆ...تە...فەر...هە...نگ.!! من فوادحوسێن وەک کاردارێکی عەشیرەی بارزانی دەبینم، نازانم ئەو زیندەوەرە لەسەر حێسێبی خوێنی رۆڵەی کورد بۆچی ئاوا قسەی حەڵلەق وبێ چی دەکا! لەدوایین فەرموودەکانید دەبێژێ: چەکی قورس هەر دەگا! دیاری ئەو دەسەڵاتە بۆ کورد لەئامریکا لەجیاتی زانستوزانکۆوئامرازی پێشکەتوو بێ چەکی قورسە! هیستریاوهەزیانی سیاسی هەرکات تیکەڵاوی یەکتر بون، لەمەرگ وماڵوێرانی زیاترهیچ دیاردەیەکی پێ نییە. سووردەزانم لەداهاتوودا ئەوتازەپێگیشتووانە چۆن رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەنە گۆمی خوێن. ئەوان لەسەرئەو باوەڕەن کە مەلامستەفای بابی کامەسعود لەسەر کۆماری مهاباد شەڕی کردووە، لەحاڵێکدا هاتنی بارزانییەکان بۆ شاری مهاباد بە بێ رەزامەندی پێشەواو سیستمی بەڕێوەبەری ئەو کات بووە.

جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە