نامەی خوێنەرێک بە بێ وەڵامدانەوەی ئێمە

Sunday, 17/05/2015, 23:45

4607 بینراوە


دەمەوێ لەسەر بابەتێک قسەت لەگەل بکەم پەیوەندی بە پێشێلکردنی ماف و ئازادی تاکەوە هەیە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە.
ئاسایشی هەولێر دەستی کردووە بەهەڵمەتێکیکی دەستگیر کردنی گەنجان تەنها بەهۆی گومانێکەوە خەلک دەستگیر دەکەن بەبێ بریاری دادگا وە بەبێ ئەوەی بهێڵن کەسو کاریان چاویان پێیان بکەوێ، نمونەیەکت ئەدەمێ. 
هاورێیەکی خۆم لە خولیکی فیربوونی وەزارتی کار بەر لەدووسال بەشداری کردبوو ، دوو کەسیش کە لەو خولە بەشداریان کردبوو چۆتنە ناو داعش یەکیان کوژراوە یەکی تریان هەروا لەگەلیانە ئەو هاورێیەم خۆی پێشتر باسی ئەو دوکەسەی بۆمن کردبوو کە چونەتە ناو داعش هەزار تف و نەعلەتی لێ دەکردن بۆ ئەو کارەیان بەلام چونکە بەهۆی تەواو کردنی خولەکەوە وەکو رەسمی تەخەروج رەسمیان پێکەوە هەبووە ئێستا ئەو هاورێیەی منیش لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە رفێنراوە بەبێ بریاری دادگا دەستبەسەرە کەسیش ناتوانێ چاوی پێ بکەوێ . زۆر کەسی تریش وەکو ئەو دەستگیر کراون.
من هەموو رێگایەکم تاقی کردەوە تا بەهۆی ناسیاری و واسیتەوە رزگار بکرێ یا با لە دادگا تاوانباری و بێتاوانی یەکلا بکرێتەوە ، بەلام سودی نە بوو . 
 ئەوەی من دەمەوێ لە کوردستانپۆست کە یارمەتیم بدات ئەوەیە، کە نازانم  چۆن دەتوانم فشار لەسەر ئاسایشی هەولێر دروست بکەم چۆن دەتوانم ئەو پێشێلکاریەی هەلمەتی دەستگیرکردنە بەبێ بریاری دادگا بکەمە پەڵەیەکی رەش بەنێوچەوانی ئاسایشی هەولێرەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە