رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فت

Wednesday, 20/05/2015, 19:48

5219 بینراوە


جاری وایە رستەیەک مێژوویەک لە خۆیدا وەدەشێرێ، جاری واشە پەڕتووکێکی سەتان لاپەڕەیی مێژوویی ئامانجەکانی خۆی ناپێکێ!
خانمی ئاسنینی ئامریکایی، هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا، هەڵبژاردەیە بۆ داهاتووی سەرۆککۆمەری لە ئامریکا ئەو رۆژانە لە هەفپەیوینێکدا دەڵێ: پەژیوانم لەوەی کە پشتگیری رووخاندی سەددام حوسێنم کردوە! خۆ ئەو خانمە من نیم هەزارجاران قسەی وابکەم خەڵك پێم پێدەکەنێ. هەم بۆخۆی هەمیش، بیل کلینتۆنی مێردی، جێگا پەنجەی سیاسەتیان لە سەر جوغڕافیای ئامریکا هەیە. ئەوان ئاڵوگۆڕی مەزنیان لە دونیادا پێک هێناوە. تۆ بڵێی ئەو قسەیە بەرێککەوت گووترابێ؟ دەڵێم:، نا، . بەڵگەشم بۆ قسەی خۆم رادەستکردنەوەی رێزدار ئۆجەلان بوو بە تورکە فاشیستەکان، کە کلینتۆنەکان رۆڵی سەرەکیان هەبوو. لە دروستکردنی داعشیشدا هەرئەو خانمە ئاسنینیە گووتی: دورستکردنی داعش هەڵە بوو!
بێ بەخت ترین نەتەوە ئەو خەڵکانەن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین، خاکێکی پڕ پیت و بەرەکەت، خەڵکێکی هەژارو برسی. ئەو رستەیەی خانمی کلینتۆن هەروا هاسان مەخوێننەوە. ئەوە سەردێڕی سیاسەتی مۆنۆپۆلەکانی گیرفان زلی پێنتاگۆنە بۆ بەدبەختەکای دونیای سێهەم.ئەوە قسەی ئاشکرای سەر مێدیاکانی خۆیانە لە بنەوە چمان بۆ دەتاشن هەر بۆخۆیان دەزانن.! ئەو رستەیە نەعەشیرەی بارزانی لێی حاڵی دەبێ، نە ئاغەکانی تاڵەبانی، نە گۆڕان، نە دێمۆکڕاتەکان ( دێمۆکڕاتی بە قەستی)، نە کۆمەڵەکانی دانیشتووی کەمپەکان.(دژە رەنجدەر و زەحمەتکێشەکان).
ئەو خانمە دەم بە پێکەنینە دەڵێ: نەدەبوایە، (خوێنەری بەحورمەت و دوورناس سرنج بدە وشەی، نەدەبوایە، ). ئاوامان لە سەددام کردبا! نەدەبوایە ئاوامان لە قەزافی کردبا! نەدەبوایە حوسنی موبارەکمان لابردبا! نەدەبوایە شای ئێرانمان ئاوا لە ئێران بەدەر کردبا! نەدبوایە تالیبانمان وەدەرنابا! نەدەبوایە لەگەڵ ئەلقاعیدە ئاوا هەلسووکەوتمان کردبا! (چون داعشمان لێ هەلبەزییەوە)، ئەدەبوایە، سەددام حوسێنمان بەو پەندە بردبایە! نەدەبوایە، نەدەبوایە، نەدەبوایە، ، .
ئاوێ بێنە و دەستان پشۆ! رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ دیکتاتۆڕ بۆ ئێمە نامەشێ. قازانجمان لە دروستکردنی دیکتاتۆڕەکانە زیاترە هەتا دامەزراندنی دێمۆکڕاسی! (ئەویش بە زۆری). جا ئەوجار نۆرەی خودای ڕاستانە، هەرکەسێش پێی ناخۆش دەبێ کەیفی خۆیەتی. خانمی کلینتۆن ئاوامان دەدوێنێ ودەڵێ شەڕی سێهەمی جیهانی ئەوە بە خشکە خەریکە ئەنجام دەدرێ. بیر لەشەڕی چوارم بکەینەوە.! بۆیە دەبێ بڵێم (ئەو خانمە دەڵێ):
بارزانی فت.
دەوڵەتی کوردی فت.
تاڵەبانی فت.
گۆڕان فت.
کوردستانی فدڕاڵ فت. (باشوور)
عێڕاقی فدڕاڵ فت.
بەهاری عەرەبی سەت جار فت.
باشتری سیستم لەوسەردەمەدا بۆ ئێمە (ئامریکا) کۆماری ئیسلامییە لە ئێرانە. ئەوە نییە کەڵ بە موو بەندە! پرسی هەستەییش نەگاتە ئەنجام بیرلە تاسکڵاوی شەرعی دەکەینەوە بۆ خەڵکی ئامریکا. باشترین سیستم بۆ ئامریکا دەسەڵاتەکەی ئەردۆغانە، ئەوە نییە بە کورد دەڵێ: تورکی وەحشی!، سەراسەر کێشەی کورد بە پێگەی، ئینجرلیگ، ناگۆڕینەوە.! جا خوێنەری بە حورمەت دوعا بۆ خانمی ئاسنینی کلینتۆن بکە کە دوای ئۆباما ببێتە سەرککۆماری ئامریکا. ئەگەر هیچ قازانجی بۆ من نەبێ چاک نییە لە کۆڵ بارزانی وتاڵەبانی دەبمەوە.ئەوانی رۆژهەڵاتی وڵاتیش با لە کەمپەکاندا هەر خەریکی زاووزێ بن.
(سرنج: من وەک شەخسی خۆوم دیکتاتۆڕی بیانیم لە هی خۆماڵی پێ باشترە، هیچ چاوەڕوانییەکم لە دیکتاتۆڕی بیانی نییە. بەڵام دەسەڵاتی خۆماڵی، کە بوو بە دیکتاتۆڕ دەبێ فاتیحای لەسەر بخوێنی)
وەلسەلام.

سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە