سالێ ٢٠١١ لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتدا،شەوێک هێرشکرایە سەر بینای کەناڵی تەلەفزیۆنی N R T و سوتێنرا،دوای ئاگرتێبەردانی کەناڵەکە،هەندێک لە هێرشبەرەکان نەیانتوانی دەربچن و لە ناو بینای تەلەفزیۆنەکەدا مانەوە و بە ئاگرەکەی خۆیان برینداربون.رای گشتی وایبۆدەچو کە ئەو کارە لە لایەن دژە تیرۆرەوە ئەنجامدرابێت،ئەو کات د.رێکەوتی وەزیری تەندروستی ئێستە سەرۆکی تەندروستی شاری سڵیمانی بوو،د.رێکەوت هەمو توانای خۆی خستە گەر بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی دژە تیرۆر و شاردنەوەیان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات،بۆ ئەم مەبەستە هەندێک پزیشک و کارمەندی نزیکی خۆی و ئیسعافەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەکارهێنا.ئەم چالاکیەی د.رێکەوت لە شاردنەوەی تاوانبارانی سوتاندنی کەناڵی N RT لە دەست یاسا و گەیاندنیان بە دەرەوەی وڵات،بەلای کوتلەی باڵادەستی یەکێتی کە سەرپەرشتی دەزگای دژە تیرۆر دەکات، هێندە گرنگ بو،د.رێکەوتی گەیاندە وەزارەتی تەندروستی.
کوتلەکەی تری یەکێتی و جەماعەتی گردەکە کە سەرپەرشتی N R T دەکەن، زۆر هەولێاندا هێرشکەران و پشتیوانەکانیان دادگاییبکرێن، بەڵام سەرکەوتو نەبون.کوتلەی سەر بە N R T ،د.رێکەوت بە هۆکاری سەرەکی شاردنەوەی تاوانی سوتاندنی تەلەفزیۆنەکەیان دەزانن و بەردەوام بە شوێنیەوەن و چاڵی بۆ هەڵدەکەنن و دەیانەوێت تۆلەی خۆیانی لێبکەنەوە.بۆیە یەک لە چالاکیەکانی کەناڵی تەلەفزیۆنیN R T شوێنکەوتنی کەم و کۆری و پۆخڵەواتەکانی وەزارەتی تەندروستیە،بۆ ئەوەی لەم رێگەیەوە لە د.رێکەوت بدەن.