گرژی نێوان پەکەکە و پارتی دێمۆکرات

Sunday, 05.24.2015, 21:00

2093 بینراوە


"ئێوە کەبنی زمانو سەری زمانتان باسکردنە لەخەمی کوردو کوردایەتی هەرئەوەندە باشە بڵێین شەرمە لەم ساتوکاتەدا خەریکی نانەوەی بشێوین کەدواجار بەقازانجی ڕژیمی کۆماری نائیسلامی ئێرانو،تورکیای فاشیست دەکەوێتەوە."
دیسانەوەی گەرای سەرهەڵدانی ئافاتێکی ترکە بەئافاتی دژبە سەرکەوتنو یەکبونی ڕێزەکانی گەلی کورد ناودەبرێت،لەلایەن دەستێکی ڕەشو دژ بەدۆزی ڕەوای خەباتی نەتەوەییمان بە زیرەکانە خۆی خزاندە نێو مەشخەڵی تێکۆشانو فیداکارییەکانی دوو پارتی خاوەن خەبات.
ئەوەی بیستمو بەرچاوم کەوت هەواڵێک نەبوو بەواتای دڵ خۆشکردنو،مژدەی سەرکەوتنو ڕەوایی دان بە بوونی نەتەوەکەمان لە ئاستە باڵاوناوەندە نێو نەتەوەیی و جیهانی یەکان.
بەداخەوە هەواڵێک بوو کەجارێکی ترقەد ماغەی ئەوبرینانەی نوێکردەوە، کە سەردەمێکە یەکڕیزیو کەمبوونەوەی گرژی نێوان خەباتکارانی نەتەوەکەمان لە هەر چوار بەشی داگیرکراوی کوردستان هۆکاری چارەسەرو باش بوونەوەی بوون.
هەمووکات وتراوە دار گەر خورەی لەخۆی نەبێت سەدان ساڵ تەمەن دەکات.
حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات... جگەلەوەی کەخاوەن سەدان سەروەری وبەخشینی سێ کەڵە سەرکردەی بێ هاوتاو کەم وێنەن،هاوکات خاوەنی خەباتێکی دوروو درێژی خاوەن هەزاران قوربانین.هەرلەمنداڵدانی ئەو حیزبەوە بوو کۆمارلەدایک بوو پاشان بوو بە سەرچاوەی لەدایک بوونی دەیان پارتی خەبات کاری تر لەپێناوی ڕزگاری بۆ گەلێکی ژێردەستەو داگیرکراو.
پەکەکەش هەمان شێوە خاوەن تێکۆشانو قوربانی دانو سەرکردەیەکی لەزیندان ستەم لێکراوە،نامانەوێت وەک بنێشتە خۆشکە باس لەمێژویەک بکەین کە گەورەو بچوکمان ئاگاداری ڕۆڵی گیانبازی ڕۆڵەکانی گەلین.
ئەرکی نەتەوەیی.
گەر مەرجە ئێمە خاوەن دۆزێکین دۆزێک کە سەر لەبەری باسکردنە لەیەکڕیزیو پەیمانو بەڵێن دان بە نیشتیمان تا لەدەست داگیرکەرانی ئازاد بکرێت.یان ئەوهەمووقوربانی دانەی هەر لە سزای بڕینی زمانو ئەنفال و زیندەبەچاڵکردنی هاونیشتیمانی یە کانمان،بەهۆکاری کوردبوون تادەگاتە ئامانج لەوەرگرتنی مافەڕەواکانمان، ئیتر بۆ دەبێت خەونو داخوازی یەکانی نەیار خۆمان بەدەستی خۆمان دژ بەخۆمان جێ بەجێی بکەین!؟
کەواتە ئێمەی دابەشکراو سەرەڕای کاری سیاسی و خەباتی چەکدرای،هەر دەستەو چینێکی خەبات کار لە دەوەنو چیاو پێ دەشت وناوچەیەکی کوردستان مافی ئەوەی هەیە بەئازادانە سنوورەکان تێ پەڕێنێت!
واتە هەموومان یەک ئامانجمان هەیە ئیتر لەوێدا ئەوئامانجە دەبێت بە پێوەر سەرەڕای جیاوازی ئیدۆلۆژی لەنێوان پارتە سیاسی یەکاندا،واتە دوایی یەک ڕێگای دووروودرێژ دەبێتە سەرچاوەی پەڕینەوە بۆ گەیشتین بە ئاسۆی سەرفرازیمان.
پرسیار ئەوەیە سەرهەڵدانی گرژی نێوان دووپارتی سیاسی خاوەن خەبات تەنها لەبەردەستەبەرکردنی پا نتایی جێۆگرافی یە یان بەدەست هێنانی گومرگو باجو خەڕاجە؟
یان نەخێر هۆکاری تربوونی هەیەو دەیهەوێت ئەو یەکڕیزیەی کە ئیستاکە تاڕادەیەکی باش بوونی هەیە درزی تێ بکەوێت کە دواینجار تەنها خۆمان بۆ خۆمان باجەکەی دەدەین!
گەر گریمان پێچەوانە بێت ئیتر واتایەک بۆ بانگەوازی کارو خەباتی شۆڕشگێڕی بوونی نامێنێتو،گرتنی کۆنگرەی نەتەوەیی جگە لەدرۆیەکی زل و هەڵ خەڵەتانی تاکەکان شتێکی ئەوتۆ نییە بەناوی خەمخۆری لەپێناوی ڕزگار بوون لەپەرتەوازەیی.
ئەرکی مێژوویی نەتەوەیی ئەودووپارتە!
هەردوو لایەن بەرپرسن لە سەر هەڵدانی گرژی لەوەزیاتر،واتە دەکەونە بەر ڕەخنەی توندی خەڵکو ڕەنگی خەباتو نرخیان دەکەوێتە بەر گڕو تینی نیشتیمان پەروەرانو بەخێرایی بەرەو کاڵ بوونەوە دەڕۆن.ئەوە ئەرکی ئەوان نییە هیواوخەونی هەزاران ساڵەی نەوەکانی هەرچوارپارچەی نیشتیمان بەرەو لێواری لەناوچوون ببەن.ئەرکتان تەنها تێکۆشانە بەو مەرجەی لەلوولەی تفەنگەکانتانەوە جگە لەنەیار،هیچ تاکێکی نیشتیمان بەجیاوازی ڕەنگو دەنگو زاراوەیەکی یەوە نەکەنە نیشان.




(دەنگدراوە: 1)