پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


لە٢٣یەمین سالیادی تیرۆری رەئوف ئاکرەیی دا ، ئەو جەلادەی بادینان بناسن.

Tuesday, 05.24.2016, 9:50

10066 بینراوە


تێبینی: ئەم بابەته‌   ٣ ساڵ بەر لە ئیستا له‌كوردستان پۆست  بلاوم کردۆتەوە ، به‌لام ئه‌مسال  ده‌مه‌وێت به‌فازل موتنی  بلێم  ،  تیروری ئه‌و مروڤه‌ تیكۆشه‌ر وقوربانیانه‌ی له‌خواره‌وه‌ ناوم هیناون ،گه‌ر نه‌توانین ئه‌مرو په‌لكیشی دادگاشت بكه‌ین،به‌لام له‌ته‌ك تاوان وناپاكیه‌كانی ترتدا، به‌نه‌وه‌كانی داهاتووت ده‌ناسینین . تا سبه‌ی مناله‌كانت   له‌نێو كۆرو خه‌لكدا شه‌رمه‌زار بن ،  كه‌باپیریكی تیروریستیان هه‌بوو .  بۆیه‌ ئه‌مرو  خوت و به‌رپرسه‌هاوریكانت  هه‌ولێر گوته‌نی  لێبخورن  ده‌شته‌  ، به‌لام ئه‌ی سبه‌ی !؟. 
هەموو ساڵی بەشیوەیەک باسم کردوی ، بەلام ئەمساڵ چیتر نەباسی ئەوەدەکەم ، کەهەموو خەونی سیاسیت ، دروستبونی قەوارەیەکی سیاسی کوردی بوو . کەچی بویە یەکەم گروپی زیندان و تیرۆری سیاسی ئەو قەوارەیە . بەلێ چیتر باسی ئەوەناکەم ئەوا تۆ بۆی لەناو سەدان بەرپرسی شاخ و دٶلەکاندا ، رێگای کاروانی خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتیت لەدوای راپەرینەوە ، درێژە پێدا لەبڕی سەنگەر گرتن لەباوەرەکانی دوێنێت . ئەوا تۆ بوی لەبڕی ئاودیوکردنی ئامێر و ئۆتۆمۆبیلی هاوسەنگەرەکانی شاخت ، هەلسای زێری خێزانەکەت بۆ گەشەکردنی رێکخراوەکەت فرۆشت . بەڵی چیتر باسی ئەوەناکەم لەناو سەدان دروشم بریقەدار هەلگری شاخ ئەوا تۆ یەکێ لەوکەسە دەگمەنانە بوی تەنیا سەنگەری شوێنەکانت گواستەوە کەلەبری شاخ لەزانکۆ ، لەبڕی دۆل لەهۆل و رۆژنامەکان ، دژایەتی خۆت بەردەوام کرد بەرامبەر ئەوانەی کێشەی نەتەوەکەی هەراج دەکەن ،یا ئەوەتا برسی مافی ئازادی رادەربرینی لێ یاساخ دەکەن .... 
ئەوەتۆبوی لەهەموو شوێنا بێ ترس وراشکاوانە لەبەردەم دەیان بەرپرسدا ، رەخنە و ئازاری ئەو میللەتەت پیدوتن ، ئاخر ئەوانەی ئەمرۆ بالادەستی ولاتن ، هەمویان لەئاست ڕۆشنبیری و پاکیەکەت دەستەوەستان دەوەستاند . زۆرن زۆر قسەت لەسەر بکەین ئەوا سەدان هاورێی بێ وەفات هەن کە ٢٠سالە دو دێریان لەسەرت نەنوسیە و باس نەکردوە 
وەلێ ببینە ئەوانەی تادوێنێ
لەسەنتەری شاردا لەبۆ خۆپیشاندان بۆ کوردانی باکور ئیوەیان دەخستە زیندان و ئەشکەنجەیان دەدان ، ئەمرۆ ئەوان واژوو بۆ ئاپۆ دەکەن !
ئەوانەی تادوێنێ هەزارو یەک چیرۆکی درۆی رەنگاو رەنگیان و پەیوەندی لەگەل داگیرکەران دژ بە پکک دەهۆنیەوە ، ئەمرۆ چیرۆکی شٶرشگیڕی لەسەریان دەلێنەوە
ئەو پەرلەمانەی کەیەکەم بریاری سیاسی جاردانی شەر بو ولەگەل پکک ، لەبڕی داوای لێ بوردن    لەمیلەتی کورد ، کەچی دەچنە قەندیل و ٩٠ واژویان دەبەن لەکاتێکدا هەمان دەزگا تادوێنێ پککیان پێ تیرۆرسیت و دژە کورد بوو ، سوپای پارتەکانیشیان بەپێش سوپاکەی ئەتاتورک دەکەوتن 
بەلێ ئەوا هەر ئێوەبون راستگۆبون لەگەل گەل و خەباتی چینایەتی و داکۆکی لەدیموکراسیەت ، ئاخر شانازیە بۆ تۆ بە خوێن و ئازاری زیندانەکانی ئاسایشی هەولیر دەرگای ڕێکخراوی ئامسنتیتان بۆ دەیانی وەک ئیمە کردەوە کەسالانە ئەم رێکخراوە بەشی لەلاپەرەکانی بۆ پێشێلکاریەکانی دەسەلاتی جۆتێ بنەمالەی زل و دەیان وردە بنەمالە بکاتەوە
بەلی هێشتا لەو نیشتمانەی ، ئیمە فایلدارەکان ، قسەکەری ئاسایشی نەتەوەین . هیشتا مافیاکان باس لەدژایەتی داهاتی نەتەوە دەکەن ، جەلادەکانیش وانەی ژیانی بەرخودان و لێخۆشبونەکانی گاندیمان پێدەلێن ، هێستا زۆرینەی میدیا و ڕۆژنامەنوسان جیاوازی لەنیوان تیروری دوێنێ و ئەورۆدا دەکەن ، پلەی چینایەتی و بەرواو ناسین سەیری دیاردەی تیرۆر دەکەن ، ناهەقیان مەگرە ئەمرۆ هەر سیاسیەکانی ئیمە نەخوێندەوار نین 
خەلکینە ئەزانن ئەوانەی بادینانی لەسەرەتای راپەرین کردە ، ناوچەیەکی هاوشیوەی ئەمنی موسل و ئەبو غریب ، ئەوا پارتی و پاراستن و بەسەرپەرشتی فازل موتنی بوو کەلەماوەی تەنیا ٣ مانگدا   ٥ تێکۆشەری ناسراوی پارتە سیاسیەکانی بادینانی تیرۆر کرد ، تازەنگی ترس و تۆقان بەناو خەلکدا بلاو بکاتەوە
شەهیدەکان 

١شه‌هید ره‌ئوف ئاكره‌یی له‌رێكخراوی تێكۆشانی ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌ دهۆك له‌به‌رواری 1993-05-26 تیرۆركرا
٢شه‌هید فرانسیس یوسف تۆما له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئاشوری هه‌فته‌یه‌ك دوای شه‌هید بونی شه‌هید ره‌ئوف له‌ 10-06- 1993 له‌دهۆك تیرۆكرا
٣شه‌هید (لازار میخۆ حه‌ننا) ناسراو به‌ (أبو نصیر) ئه‌ندامی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ عێراق دو هه‌فته‌ دواتر واتا له‌1993-06-14له‌دهۆك تیرۆر كرا
٤ شه‌وی‌ 29/7/1993، (قه‌یس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ناسراو به‌ (رێناس) لێپرسراوی‌ لقی‌ دهۆكی‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان له‌ناو باره‌گای‌ حیزبه‌كه‌یداپارتی به‌ ئاشكرا تیرۆر كراو له‌باره‌گاكه‌ی ئالای زه‌ردیان چه‌قاند
٥ (نه‌زیر عومه‌ر) ناسراو به‌ (ئارام) هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كرێكاری‌ و سۆشیالیستی‌ و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ بێكاران له‌ بادینان، رۆژی‌ 25/ 8/1993 له‌ ناحیه‌ی‌ (سمێل) له‌ نزیك شاری‌ دهۆك رفێنرا و رۆژی‌ 28/8/1993 ته‌رمی‌ به‌فڕێدراوی‌ كه‌لاشه‌كه‌یان سوتاندبوودۆزرایه‌.
درود بۆگیانتان دلنیام زو یان درەنگ ئەودۆسیانە دەبێتە پەلکێشانی کۆمەلێ بەرپرس و ڕۆژنامەنوسانیش ئەو نەوە تازە پێگەیشتوە ئاشنا دەکەن کە ئیوەش قوربانی تیرۆرن