پاش ده‌ریایێکی خوێن کورد بوه هێزێکی سه‌ره‌کی له هه‌لبژاردنه‌کانی تو‌رکیادا !
Tuesday, 26/05/2015, 18:19
1963 بینراوە
زورئاسان نه‌بوه تاکو کورد گه‌یشتوه ئه‌م ئاسته‌ی که ئه‌مرو له باکوری کوردستاندا تیایه هه‌تا پێش چه‌ند سالێك فاشیسته‌کانی تورك دان به هه‌بونی گه‌لێك دانه‌ده‌نا که زیاترله 20 ملیون که‌س ده‌بن به‌لام پاش چه‌ندین سال له خه‌بات وتێکوشانی خه‌لکی باکوری کوردستان له‌ژێر چه‌تری پارتی کرێکارانی کوردستان پاش رژاندنی ده‌ریایێکی خوێن نزیکه‌ی نیو چه‌رخی خه‌بات وتێکوشان پاش ویرانکردن وتالانکردن سوتانی زیاتر له چوار هه‌زار گوند ئه‌مرو هاوکێشه‌ی سیاسی باکوری کوردستان به‌ره‌نگێکی تر ده‌که‌وێته به‌ر چاو به پلان وئه‌یدولوجیه‌تێکی راسته‌قینه به‌سه‌رپه‌رستی پارتی کرێکارانی کوردستان توانیان خه‌لکی باکوری کوردستان چوك به‌دوژمنان دابنن دان به‌هه‌بونی گه‌لی کورد‌و دابنن هه‌روه‌ها له ژێر ناوی پروسی چاره‌سه‌ری به‌شێكی که‌م له مافه‌کانیان به‌ده‌ست بێنن ئه‌مرو کورد گه‌یشتوه ئه‌م قوناغه که ببیته هاوه‌سه‌نگی هێز له هه‌لبژاردنه‌کانی تو‌رکیادا چاوروان ده‌کرێت سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن له‌میژوی تو‌رکیادا ئه‌وه یه‌که‌م جاره کورد وه‌کو لیستی حیزبی سیاسی به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کان ده‌بن سه‌ره‌رای هه‌بونی به‌ربه‌ستی 10%ده‌بی تێپه‌ر بکرێت تاکو بتوانن بچنه ناو په‌رله‌ماندا به‌لام کورد ترسی له تێپه‌رکردنی ئه‌و رێژه‌یه نیه به‌لکو کورد له‌و باوه‌ره‌دان ده‌نگێکی یه‌کجار زورتر دێنن،
به‌لام له‌م هه‌لبژاردنه‌دا دوو گروپی خه‌لك زور جێگای باسن یه‌که‌م چاره‌نوسی ده‌نگده‌رانی فه‌تحولا گوله‌ن که زیاتر له 80 په‌رله‌مانتارن ئێستا له ناو رێزی ئه‌که‌په‌دا له‌م هه‌لبژاردنه‌دا ده‌نگ به‌کام لایه‌ن ده‌ده‌ن هه‌موو خه‌لك ده‌زانیت ناکوکیێکی گه‌وره که‌وتوه نیوان گوله‌ن ئه‌ردوغان لایه‌نگرانی گوله‌ن به هیچ ره‌نگێك پشتگیری ئه‌که‌په ناکه‌ن به‌لام به‌شێك له‌چاودیران وا هه‌ست ده‌که‌ن که به‌شێ زوری لایه‌نگرانی گوله‌ن ده‌نگ به لیستی کورد بیده‌ن به‌سه‌روکایه‌تی هه‌ده‌په . خالی دووه‌م ئه‌وکوردانه‌ی له‌خولی رابردودا ده‌نگیان به ئه‌ردوگان داوه ئێستا 76 په‌رله‌مانتاری کورد له‌سه‌ر لیستی ئه‌که‌په هه‌یانن به‌لام له‌م هه‌لبژاردنه‌دا کورد بوه خاوه‌ن لیستێکی گه‌وره‌و هه‌مه ره‌نگ چاودیرانی سیاسی پێیان وایه پاش ئاشکرابونی روی راسته‌قینه‌ی ئه‌ردوگان وئه‌که‌په تایبه‌ت له شه‌ری دژی داعش و خودزینه‌وه له پروسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌شی زوری لایه‌نگرانی ئه‌ردوگان که به‌ره‌گه‌ز کوردن ده‌گه‌رنه‌وه باوه‌شی کوردبونی خویان ده‌نگ به لیستی کورد ده‌ده‌ن له‌چه‌ند روژی رابردودا له چه‌ند ناوچه‌ی جیا جیا کومه‌لانی خه‌لك وهوزو خێله‌کانی باکور گه‌رانه‌وه ناو رێزی هه‌ده‌په‌دا .
له‌م هه‌لبژاردنه‌دا چاره‌نوسی تورکیا دیار ده‌بێت له‌لایێك ئه‌ردوغانیه‌کان هه‌ول ده‌ده‌ن زورینه‌ی ده‌نگ بێنن تاکو بتوانن سیسته‌می حوکمرانی له تورکیا له په‌رله‌مانی بگورن بو سه‌روکاتی له‌لایێکی تر هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری پروپاگه‌نده دژی هه‌وله‌که‌نی ئه‌ردوغانیه‌ن ده‌که‌ن نایه‌وێ سیسته‌می حوکمرانی له تورکیا بگورێت ،، هه‌موو پێوانێك پیشان ده‌دات که ئه‌روغان نا‌توانیت نیوه‌ی ده‌نگی خه‌لك بێنیت له‌و کاته‌دا دروستکردنی حکوموت ده‌که‌وێته مه‌تریسیدا کی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل ئه‌ردوغان ده‌کات له‌ئێستادا هیچ لایه‌نێك ئاماده نیه هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ل ئه‌ردوغان بیکات ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست