بەرژەوەندی هێمای هەڵگیرسانی شەڕە..!

Wednesday, 27/05/2015, 14:26

3489 بینراوە


زۆرینەی شەڕەکان ،ئەگەر نەڵێن هەمووی بنەمایەکی ئابوری سیاسی هەیەو ،لەیەنجامی ناکۆکیەئابوریەکان دەگۆڕێت بۆناکۆکیەسیاسیەکان و هەڵگیرسانی شەڕو ،هیچ پەیوەندی بە هاوزمان وهاونەتوەو هەندێک جار خێزانێکیشەوەنییە .چەند برای ڕاستەقینە لەسەر سەروەت وسامان ومیراتی یەکیان کوشتوە ،بۆیە زۆر گەمژەییە کەسێک شیکاری سیاسی بکات و چەمکی شەری براکوژی بەکاربهێنێت .
ئەو شەڕەی نێوان پەکەکەو حیزبی دیموکرات ،شەڕی دووسیاسەت وئەجندای جیاوازو دوو بەرژەوەندی جیاوازە ،کەلەدەرەوەی بڕیاری ئەو دوو حیزبە بڕیاری تەوقیتەکەی دراوە .
دیموکرات و پەکەکە پێ بزانن ،یاخود نەزانن یاریکەری سەرەکی هەڵگیرسانی ئەوشەر ،بەپلەی یەکەم بنەمالەی مافیای بەرزانی یە و هەدەف مەندانەش لەم کاتەدا حیزبی دیموکراتی بەکار هێنا بۆ ئەو شەرە ،چونکە چەندین هۆکار وای لەبنەمالەی بەرزانی کرد ،بەهەرشێوەک بێت خۆی لەو ئەزمەو تەنگرژەیە تێپەڕێنێت کە تێکەوتوە .
بنەمالەی مافیای بەرزانی دوای ئابڕوچونیان ،بەڵیدانی خەندەق دژی کوردانی خۆرئاواو ،دواتر هەڵهاتنیان لەشەنگال و بەئەنفالکردن دانی زیاتر لە چوار هەزار کچ وژنی یەزیدی و ئابڕوچونی سیروان بەرزانی لە مەخمور .خەونی بەکاریزمابوونی گەورەمافیامەسعود بەرزانی شکست پێهێنا و دووچاری شکستی گەورە بوو .لەوەش بترازێ کاتێک بەرگری سەرسەختانەی شەرڤانەکانی بینی لەکۆبانی وشەنگاو دروست بوونی پشتیوانیەکی نێودەوڵەتی و ناوخۆی بۆ کۆبانی وشەنگال .هێندی تر گەورەمافیا مەسعود بەرزانی هەستی بەشکست و شەرمەزاربوون کرد .بۆیە بەشوێن پیلان وسیناریۆیەک دا دەگەڕاخۆی لەو شکست وئابڕوچونە ڕزگاربکات ،هەڵبەت لەباشوری کوردستان بەهۆی لاوازی هیزەکانی کوردستان بەهەمووباڵەکانیەوە ،لەبەرامبەر هەژمونی بنەماڵەی مافیای بەرزانی بۆی چوەسەر و ،لەبەرامبەر خیانەتکردن ،لەکۆبانی و شەنگال ومەخمور بێدەنگ بوون ،هەر گەورەمافیا بەسەرۆک دەزانن ،لەباتی سەداخۆپیشاندان سازبکرایەوە ،وەک تاوانبار سزای ئەو شکست و کارەساتەیان بدایە ،بەڵام بێدەنگ بوون .کاتێک زانی حیزبەکانی باشور بێدەنگ ،بەڵام پەیەدەو پەکەکە ناچنەژێر دەسەڵاتی ئەوبنەمالەیە ،سەرەتا بە دژایەتی وناشرین کردنی پەیەدە دەستی پێکرد ،هەرچەن بەرلەسەرکەوتنی کۆبانی ،کەناڵە رووزەردەکانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی و خودی گەورەمافیاش خەونیان بەکەوتنی کۆبانی و هاتنەدی خەونی دەڵەتی فاشیەتی تورکەوەدەبنی و واهەواڵیان بڵاو دەکردوە ئەمڕۆناسبەی کۆبانی دەکەوێت ،کاتێک کۆبانی نەکەوت .میدیارووزەردەکانی بنەماڵەبێشەرمانە کەوتنەگەوجاندنی خەڵکی کوردستان وسەرکەوتنی کۆبانیان بەحیکمەتی گەورەمافیا لەقەڵەم دا ،کەخۆشیان دەیانزانی بڵاوکرنەوەی ئەو قسانە هەرگیز خیانەت وئابڕوچون شەرمەزاریەکانیان ناسڕێتەوە و تەنانەت خۆشیان باوەڕ بەوە قسانە ناکەن .
کاتێک لەهەموو ئەوکارانەدا شکست وئابڕوچونی زیاتر و نزیک بوونەوەی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ناشەرعی گەورەمافیا و هەڵبژاردن لەتورکیا و بەژداربوونی هەدەپە و تاک کەوتنەوەی بنەماڵەی بەرزانی ،کاریگەری قورسی هەبوو لەسەر ئەم بنەمالە مافیایەو ،زۆر ڕاشکاوانەش ئەوەیان نەشاردوەتەوە ڕایاندەگەیان قبوڵی ناکەین پەراوێز بخرێن .
هەمووئەمانە بنەماڵەی مافیا بەرزانیان هاندا بۆهەڵگیرسانی شەڕێک ،کە هەم بەرژەوەندیە ئابوریەکانی بەردەوام بێت و هەم کەمێک فشارەکانی سەری کەم بکاتەوە ،هەڵبەت سەردانی بۆئەمریکاو بردنی نوێنەری لایەنەکانی تر لەگەڵ خۆی دا ،بواری مانۆڕو درۆکردنی زۆری نەدا ،بەمانایەکی تر سەردانەکەی ئەمریکا نەبوە وەرەقەیەک بیکاتە دەسکەوت و مەسەلەی دەستور و هەڵبژاردنی سەرۆک و هەمووشتەکان وەک خۆی مانەوە .ئیتر دەبوایە کارێکی بکردایە تادۆخەکە بشێوێنی ،ئەویش پەنابردن بوو بۆپەلاماردانی پەکەکە (بەجیاوازی تێڕوانینم لە سەرپەکەکە و سیاسەت ودنیا بینی ئەو حیزبە)،بەتایبەت لەم کاتەدا ،کە پەکەکە لایەکی هەڵبژاردنە لەتورکیاو لەڕێگەی هەدەپەوە ،تێوەگلانی پەکەکە لەوشەڕەوە دووئامانج دەپێکێت .
ئامانجی یەکەم خواستی دەڵەتی تورکی فاشی جێ بەچی دەکات تاتورکیا بەدنیابڵیت پەکەکە هێزێکی شەرخوازو تیرۆریستە و کاریگەری بکاتە سەر دەنگەکانی هەدەپە.
ئامانجی دووەم خۆی لەخەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات بکاتە نیشتیمانی و بڵێت هاوکاریتان دەکەین بچن شەر دژی جمهوری ئیسلامی بکەن ،کاتێکیش پیلانەکەسەری نەگرت داوابکات پەکەکە و دیمکرات بانگبکات وڕێکیان بخات و پەکەکەش رابەرایەتی گەورەمافیا قبوڵ بکەن و بەسەرۆکی بزانن.
ناردنی دیموکرات بو ناوچەکانی پەکەکە ،هەربۆخۆی ئەو سیناریۆیەیە .باشە بنەماڵەی مافیای بەرزانی بۆچەند سالە ڕێگەی پێنەداوە ،دواتر بۆ لەڕێگەی حاجی ئۆمەرانەوە ڕێگەی بۆنەکردنەوە ،بۆدەبێت هەر لەڕێگەی ئەوە ناوچەیەبێت کەچەندین ساڵەپەپەکەی لێیە .
ئەو سیناریۆیانەی بنەمالەی مافیابەرزانی لەهەڵگیرسانی ئەم شەڕەی ئێستا زۆر قسەی ترهەڵدەگرێت ،چونکە بنەماڵەی مافیای بەرزانی بۆبەردەوام بوونی بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان ،هەزارو یەک خیانەت و سیناریۆی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن ،ئەمشەڕەی ئێستا یەکێکیانەوە ،ئەوانەی تریش بەڕێوەن بوداهاتوی نزیک تر ،ئەگەر گەورەمافیا دەسەڵاتی ناشەرعی پێ نەبەخشنەوە ،کەزۆردڵنیام پێ دەبەخشنەوە ،بەڵام هیوادارم خەڵکی کوردستان قبوڵی نەکەن لەوحیزبانەی بەناشەرعی دەی سەپێننەوە بەسەرخەڵکی کوردستان دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە