مەتەڵی گەندڵی ودزیەكانی وەزارەتی كارەبا

Friday, 05/06/2015, 16:31

3221 بینراوە


باس لە حكومەتی دوای ئازادی و بەهاری 1991 ناكەین بەڵام لە دوای 2003 وە تا ئیستا حكومەتە ساواكەمان هەر پێی نەگرتوو و نەبۆتە خاوەن كارەبا ئەگەرچی لە دوای دەستاو دەست كردنی كابینەی شەشەمی حكومەت بۆ كابینەی حەوتەم لەم كات رۆژنامەیەكی نزیك لە پارتی هەلهەلەو ئاهەنگی سەركەوتن ودەستكەوتی كابینەی شەشەمی ئەگێرا كە ئیتر كێشەی كارەبا نەما كەچی دوای هاتنی كابینەی دكتۆر بەرهم صاڵح لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران كارەبا دەكوژایەوە چونكە بیریان چووبوو كە دەستكەوتی كابینەی پێشتر بوو بە هەر حاڵ وەزارەتی كارەبا لە سەرەتاوە بەناو وەزارەت بووە نە حیسابی وەزارەتی بۆ كرابوو نە حیسابی وەزارەتی خوار سیادیشی بۆ كرابوو تەنیا ئەوە نەبێت باشترین نوقل بووە بۆ دەم شیرین كردن یان داردەست بووە بۆ ناشیرین كردن یان لاشەیەكی مردوو بووە بۆ مشەخۆرەكان تا تیای بخۆن.ئەم مەتەڵەی وەزارەتی كارەبا ئەستەمە هەڵبهێنرێت چونكە سەرەتا و ناوەندو پێش كۆتایی گەندەڵیی بێت ئاخۆ ئەبیت چی لێ دەربچێت.
مەتەڵی گەندڵی ودزیەكانی وەزارەتی كارەبا لە سیناریۆی فلیمێكی هیندی دەچێت كە بۆ هەر حەدەسێك گەندەڵێكیان دۆزیوەتەوە بۆ هەر گەندەڵێكیش حەدەسێكیان دروست كردووە بۆ نمونە:سەرچاوەیەك لە وەزارەت كارەبا پێی راگەیاندم لپَژنەیەكی كریِن لە رۆژانێك ژمارەیەك دەستەوانەی عازلی كارەباییان بۆ وەزارەت كڕیبوو بە نرخی (25) دۆلار بۆ پاراستنی ژیانی كرێكاران، تا بەكاریبهێنن كاتێك دەستكاری تەلە كارەباییەكان دەكەن بەڵام نوكتەكە لەوەیەوە دابو ئەم دەستكێشانە لە بازاری رەش تەنیا نرخی سێ دۆلار بوو بەڵام بە سیحری وەصلی سپیی و ئیتفاقی رئیس و مرئوسەوە هەشت ئەوەندە هاتە سەر ئێستاش ئەم بابەتە وەك نوكتەی كارەباكە ئەگێرنەوە.
لە دزینێكی تر كارەبا ی هاوڵاتیان سەرچاوەكە وتی: جارو بار بەناوی زۆری لۆد یان بەناوی خەلەلی بچوكەوە 3-4 سەعات كارەبا ئەكوژێننەوە تاوەكو بڕی گازەكە یان غازەكە كە وەك سوتەمەنی تیا بەكار نەهاتووە، بە بەكارهاتوو ئەژمار بكەن دووبارە گازەكەی بەكارنەهاتووە ئەكرنەوە وغازەكەش كەلەكەڵ دانا غاز پێك هاتون ئەوە پارەكەی وەرئەگیرێت لە وەزارەت بەڵام لەملاوە بری بەكارنەهاتووی غازەكە بۆ دانا غاز ئەگێرنەوە لەم لاوەش پارەكەی وەگیراوە لە نێوان گەندەڵەكاران بەش ئەكرێت.
سەبارەت بە تاندەری موادی كارەبایی یەك دوو بەرپرس خۆیان كۆمپانیای مەوادی كارەبیان داناوە تەندەرەكان تەنیا بۆ كۆمپانیای خۆیان دا ئەنێن و كەلوپەلەكان لە چین ئەهینن بە نمونەی خۆیان وخۆشیان ئەی فرۆشنە خۆیان .

لە زانیارێكی دزی تردا سەبارەت بە كرینی كیبڵی كارەبایی ژێر زەویە كە وەك پرۆژەی راكێشانی كێبل وەزارەتی كارەبا ئیشی بۆ كردوە ، بە نرخی كیبلی باش و نایاب كڕاوە بەڵام كێبڵی خراپیان لە جیاتی هێناوە كە ئێستا كارەبای ئەم خەتە گیرۆدەی خەلەلو لۆكی ئەم كیبڵانە بووە چونكە عادین.بۆیە ئێستا وەزیری كارەبا لە بەردەم ئەركێكی زۆر قورسە چونكە ئەگەر پاكسازی نەكرێـت بەرامبەر بە گەندەڵی ودزیكارەكان ئەگەر پیاوی حزبیسش بن ئەوا وەزارەتی كارەبا كە چۆن بۆ هاوڵاتیان لە نیعمەت كراوتە نقمەت ئەوە بۆ یەكگرتوش كە نیعمەتی پشكی حزبە لە حكومەت، ئەوا بە دابەشكاری ئەم نقمەیە ئەناسێنن باجی گەندەڵكاران بەئەمانەوە ئەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە