گەلۆ! پیتی (چ) هەم ووشەیە هەم پیت؟

Friday, 05/06/2015, 20:52

5415 بینراوە


بێ گومان پیتی،،چ،، لەئەلفوبێی زاری سۆرانیدالەسەرریزی٦جێگای بۆخۆی دۆزیوەتەوە.هەم لە شکڵ دا هەم بە ناسنامەی دەنگ دێتە بەر چاوان وخاوەنی ناسنامەی خۆیەتی.هەروەکو هەموومان دەزانین لە رێنوس ورێزمانی زاراوەی کرمانجی،،ناوەڕاست،،ئێمە خاوەنی ٨ پیتی دەنگدارین.لەتەوای زمانەکانی زیندووی دونیاداپیتی بێدەنگ وپیتی دەنگدار هەیە.رەنگە کەموزۆری جیاوازبن.بەوواتایە هیچ زمانێک بە بێ پیتی دەنگداروبێدەنگ نابێتە خاوەنی رێزمان ورێنوسی ستاندارتی خۆی.( بەداخەوە کورد زمانێکی یەکگرتووی نییە، ئەوەندەی دەسەڵات داوای چەکی قورس دەکا نیو ئەوەندە حەولی بۆ زمانی کوردی دابا کارمان لە جێیەکی دیکە بوو).
" وشە چییە" ؟
وشە لەپیت درست دەبێ.هەر وشەیەکیش مانای خۆی رادەگەیەنێ. وشە لە دووشێوەپیت دروست دەبێ. پیتی بێدەنگ. پیتی دەنگدا. یانی هیچ وشەیەک بە بێ پیتی دەنگدار کامڵ نییەو نابێتە وشە. وشە جارێ وایە یەک بەشە، یان دووبەشە، یان سێ، چوار،پێنج،،،،،بەشە.
" پیتەدەنگدارەکان"
لە ٨ پیتی دەنگداری زاری سۆرانیدا٧پیتیان خاوەنی شکڵ ونیشانەی دەنگی تایبەت بە خۆیانن ودێنەبەرچاو.تەنیا پیتی٨مە کە نیشانەی دەنگی شاراوەیە. دەبێ خوێنەر یان نوسەر بۆ خۆی لێکی دادەتەوە. ئەوە کەموکورتیەکی زاری سۆرانییە. وشە گەلی وەک: دڵ،کچ،پرد،بزن،،،، وشەن چون مانایان هەیەوهەرکامیش یەک بەشن.بەڵام خاوەنی دەنگی ٨ن. نیشانەی تایبەت بەخۆیان نییە. مامۆستا هەژاری ڕەحمەتی نیشانەیەکی بۆ دیاری کردون کە لە ڕەقەمی(٥) دەچێ، بڕێک خڕتروچووکترە. کەس ئەو نیشانەیە بەکار ناهێنێ.
" پیتی،،چ،، یان وشەێ،،چ،، کام ناسنامەی پێدەدرێ؟"
پێم وایە لەهیچ زمانێکی زیندووی دونیادا/ پیت / وەک وشە نانرخێندرێ.من لەزاری سۆرانیدا ئەودیاردەیەم دیوە! گووتمان ،،چ،، پیتە. بەڵام لەزۆرکاتدا دەبێتە وشە. بە بێ ئەوەی دەنگی هەبێ یان نیشانەی دەنگی هەبێ. لەوەش بترازێ دانانی پیت یان وشەی،،چ،، لە تەنیشت وشەی پێش خۆی شکڵێکی ناحەزدەداتە وشەی پێش خۆی. بۆ رێنووس ورێزمانیش کارێکی دروست نییە.بۆ نموونە:
چ دەکەی؟( دوووشەیەیانی خەریکی چێ؟). خۆ پیتی،،چ،، وشە نییە.
چ دەخۆی؟ (دوووشەیە یانی چ شتێک دەخۆی؟)،،،،،،،،،،،،،،.
چ کارەی؟( یانی کاری تۆ چییە؟)،،،،،،،،،،،،،،،.
چ دەدروویەوە؟( یانی چت شین کردوە ودەیدروویەوە؟)،،،،،،،،،،،.
هەرکام لەووشانە دووبەشن.بەڵام وشە یان پیتی ،،چ،، خۆدەنگی نییە ( دەنگدار نییە ناتوانێ ببێتە وشە).ئەگەر وابێ / وشە نییە / ، بەڵام لە وشەی، چ کارەی؟ وشەی/ کارەی/ خاوەنی دوو پیتی دەنگدارە، بۆیە دووبەشە،،ئا،و،ئە،، پیتە دەگدارەکانن.
" ڕاپەسی"
ئەگەر ئێمە ئەو کێشەیە ئاوا چارەسەر کەین، بۆ دەبێتە ئیراد؟ لەجیاتی / پیتێک/ بکەیەنە وشە لە حاڵیدا ئەو وشەیە خاوەنی پیتێکی دەنگدار نییە وزوو بەدوای وشەی پێش خۆیدا دێ.جگەلەوەش شکڵێکی ناحەزیش دەداتە وشەی پێش خۆی. ئەگە لە جیاتی وشەگەلی وەک:
چ دەکەی؟ بنوسین، چدەکەی؟ هیچ ئاڵۆگۆڕێکی لە ماناو دەنگ درست نابێ.
چ دەخۆی؟ چدەخۆی؟
چ کارەی؟ چکارەی؟
چ دەدروویەوە؟ چدەدروویەوە؟
چ نازانی! چنازانی!
چ دەڵێی؟ چدەڵێی و؟،،،،،،،،،،.
خوێنەری زمانپەروەرئەو دمەتەقەی من بوولەگەڵ پێت یان وشەی،،چ،، ئێوە چدەڵێن؟ بۆهەنگوین زمانی کوردی؟ هەرچییەکتان گووت بیخەنە ناو سندوقی کوردستاپۆست بائەوانیش لەسەر نان ودۆی خۆیان ئەو زەحمەتە قەبوڵ کەن بیبەنە بەر دەرگای ماڵەکانتان.
ماڵتا ئاواودەوڵەتتان زیاد.
سەرنج:
پیتی،، چێی بچووک،،(چ). لەسەرەتای وشە جێگای وەرگرتووە.وەك: چوارچرا، چەمانە، چاوگەش،،،،،،،.
پیتی،، چێی ناوەڕاست،،لای راستو چەپی بەتاڵ نییە وەک: بچووە، پچڕا، سەرپێچی،،،،،،،.
پیتی ،،چێی ئاخر،، لای ڕاستی بەتاڵ نییە،لای چەپی بەتاڵە.وەک: میچ، کچ، فچ،،،،،،،.
پیتی،،چێی تەنیا یان ئاخر(چ)،، لەکۆتایی وشەدا جێگای هەیەوئازادە.وەک: ورچ، ماچ، سووچ،،،،،،.
پرس لێرەدائەوەیە؟ خوێنەری زمانەوان ،من زمانەوان نیم.چون کارێکی گرانە. بەڵام ئەو پیتە(چ)، هەم دەبێتە وشە، هەمیش پیتە! ئایا لە هێچ زمانێکی دیکەی دونیادا بووە، کە پیتێک دوو ناسنامەی جودا جودای هەبێ لە یەک شکڵدا؟ هەم وەک پیت، هەمیش وەک وشە! من نازانم ئەگەر ئێوە دەیزانن منیش فێر کەن.

٣/٦/٢٠١٥
ئۆپساڵا، سۆئێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە