بەپیرۆزکردنی حیزب ، یان بەکوشتدانی باوك

Friday, 05/06/2015, 21:13

4120 بینراوە


لەکۆمەڵگا دواکەوتوو سونەتیەکاندا ،هەمیشەکار لەسەر بێ ئیرادەکردن و خۆبەکوشت دان دەکرێت لەپێناوی بەپیرۆزکردنی سەرکردە و سەرۆکی حیزب .
شاعیری ناوداری عیراقی مزەفەر نەواب ،لەشیعرێکی بەناوی پاکانە دا دەڵێت حیزب باوکی منداڵێکی بێ باوکە .بەمووقەدەس کردنی حیزب لەعەقڵیەتی سەرکردەی حیزبەوە سەرچاوەدەگرێت و سەرکردە دەیەوێت لەڕیگەی بەموقەدەس کردنی حیزبەوە خۆی بەموقەدەس بکات و تاکەکان بکاتە کۆیلەی حیزب و لەوێشەوە کۆیلەی خۆی.
سەیر نیە کاتێک حیزب دبێتە باوکی منالەبێباوکەکان ،ئیتر حیزب لەسەر کەلتوری تۆلەو خوێن مناڵەکان پەروەردەبکات ،چونکە حیزب باوکیانی کردوە بەقوربانی و دەبێت مناڵەکانیش ڕیبازی باوکیان بگرن و تۆڵەی خوێنی ڕژاوی باوکیان بکەنەوە.حیزبیش هەربەو شیوەیە مندالەبێ باوکەکان پەروەردەکات ،کەباوکیان لەپێناوی حیزب دا بوەتەقوربانی و دەبێت تۆش گەورەبیت و تۆڵەی باوکت بکەیتەوە .
پەروەردەی حیزبی رۆژهەڵاتی بەگشتی و بەتایبەت ئەوحیزبانەی بەرلەگەیشتنیان بەدەسەڵات خەباتیان کردوە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات ،هەمێشە لەباتی بەموقەدەس کردنی ئینسان ،حیزبیان موقەدەس کردوەو بەشان وباڵی حیزب و سەرکردەیاندا هەڵداوە و بە باوكی منداڵە بێباوکەکانیان لەقەڵەم داوە .
بۆیە زۆرینەی حیزبەکان بوونەتە هەڵگری فەلسەفەی خوێن و رق و کوشتن و تۆڵەسەندەوە ،چونکە تاکەکانی حیزبیان بەو شێوەیە پەروەردەکردوە ،جگەلەوەی تاک لەحیزبدا هەمیشە دەبێت ملکەچی فەرمانەکانی حیزب بێت ،بەمانایەکی تر فەرمانی حیزب یەعنی فەرمانی سەرکردەی حیزب و فەرمانی سەرکردەی حیزبیش دەبێت جێ بەچی کرێت ،چونکە سەرکردە دەچێتە پلەی موقەدەس و باوکی حیزب .
حیزبەکانی کومەڵگای کوردی هەمیشەکاریان لەسەر ئەو بەموقەدەس کردنەی حیزب و سەرکردەکان کردوەو هەزارو یەک چیروکی وەهمیان بەدەوردا کێشاون و بەجۆرێک پیرۆزیان کردن ،لەحیزب و ئامانجەکانی حیزبیش پیرۆزتربوون ،تائەو ڕادەیەی منداڵانی قوربانیەکانی حیزب ئەو بروایەیان لادروست بووە ،کەگرنگ نیە باوکیان بکوژرێت ،بەڵام سەرۆکی حیزب سەلامەت بێت .ئیتر سەرۆکی حیزب گەندەڵی دەکات سامانی ووڵات تاڵان دەکات هەرچی دەکات ،نابێت کەس قسەبکات ئەو پیرۆزەو باوکی منداڵان و هەموو خەڵکیشە .
لەقەڵەمدانی حیزب و سەرکردە بەباوکی منداڵانی بێباوەک ،دوای ڕاپەڕینی سالی ١٩٩١ کوردستانی کردە جەهەنم بۆخەڵکی کوردستان ،چونکە باوکی منداڵانی بێ باوک کەوتنەگیانی هەم منداڵان ،کەباوکیان لەپێناوی ئەو حیزبانە بووە قوربانی ،هەم بەربوونە گیانی هەموو خەڵکی کوردستان .لەدزینی قوتی منداڵانی بێ باوک و گەندەڵی داوێن پیسی هەزارو یەک کاری نامرۆڤانەو نامۆراڵیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا هێنا .
باوکەکانی منداڵانی بێ باوک ،بەتایبەت میینەکان لەلایەن سەرکرەکانی حیزبەوە ئیستغلال کران .ژنی قورنانیەکان ،لەپێناو مووچە سوکایەتیان پێی کرا ،خوشکی قوربانی ئیستغلال کرا ،ژنی بەمێرد داگیرکرا .حیزب لەجیاتی باوکی منداڵی بێ باوک بوە خۆرکە بۆگیانی منداڵی بێ باوک و دووچاری مەرگەساتی کردن .
بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان هەنگاوی یەکەمیان بۆشکاندنی موقەدەسی حیزب و سەرکردەبێت .دەبێت قسەی بێ مانای حیزب باوکی منداڵیکی بێ باوکە لەگۆڕنێن و سەروەری پیرۆزی بگێڕنەوە بۆخودی خۆیان و دەست بەرداری کویلەیەتی حیزب و سەرکردەببن و چیتر خۆیان نەکەن بەقوربانی باوکە زۆڵەکان ،کەهەموو شتێکیان لێ زەوتکردون ،بەناوی موقەدەس بوونەوە .تائەوکاتەی موقەدەسی حیزب و سەرکردە تێک نەشکێنن ،ئەوا بەدڵنیایی سەرکردە موقەدەسەکان هەموورۆژێک یاری بەکەسێتی و ئینسانیەتان دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە