رەشەبای سیاسەتی دەسەڵات گەندەڵی باشووری وڵات کۆتایی پێدێ

Tuesday, 09/06/2015, 4:50

3341 بینراوە


هەتا " با " هەبێ دار پێویستی بە ڕاوەستانە، ئەگەردارشکا ئیدی ناتوانێ خۆی بگرێ ولەسەرپێی خۆی راوەستێ. بای سیاسەت لە باشووری وڵات وێنەی داری شکاوی لێهاتووە کە هەرلقوپۆیەکی بەدەست لایەنێکەوە خەریکە دەبێتە سوتووی بێبەختی لەو بەشە لە کوردستانی ژێر دەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵی. دوای ٢٤ساڵ لە حوکمڕانی کوردلەسەرخەڵکی هەژارئەوەی کە وەک بەرهەم هاتۆتە ئەژمار، وەرگرتنی چەکی قورسە! زمانی کوردی سەرگەردان،کەسایەتی کورد پەرێشان، سیاسەت وێڵوسەرگەردان،قەرزوەرگرتن بە دەستی بەتاڵ فراوان، هەرماوە ساف لەساف وڵات لە ساجی عەلی بدەن.!
ئەودسەڵاتە هیچ پێوانەیەکی ئەخلاقی ناناسێ. تەنیا شآنسێکی کە هەیەتی لە حاڵی حازردا کۆمەڵگایەکی نوستوووخەواڵوویە. کەس خەتتی کەس ناخوێنێتەوە! وێنەی رەشەبایەکی بێ وادەیە کە لە چاوی هەمووکەس ڕۆچووە.
عەشیرەی بارزانی دەوڵەتی کوردیمان بە سەری رەش لەسەر کێوی ڕەش بۆ دادەمەزرێنێ.کە چی بۆخۆیان بە خڕووپتوونی بوونە کرێکاری کۆنە مەغۆلەکانی سەردەم. لەحاند کوردیش بە ژنڕاڵی لە دایک دەبن وبە گەنجی دەبنە سەرمایەدار! دەسەڵاتداران وئەیاغەکانی تاڵەبانیش دوای ٤٠ساڵ لە دامەزراندنی حیزبەکەیان جەژنێک بەڕێوەدەبەن کە کەسێکی نیوەزیندوو وەک ئیشکەڕن بەشداری پێدەکەن! لەوڵاتێکی هەژاری وەک ئیتیوپی بەرپرسێک کە شەپڵە لێیدەدا و لەشی لەکار دەکەوێ دەست لە کار دەکیشێتەوە. لە کۆمەڵگای ئێمەدا حیزب وادەزانێ هەتا کۆنتربێ وەک شەڕآب تامی خۆشترە!
" رۆژهەڵاتی وڵات"
بای سیاسەت لەرۆژهەڵاتی وڵات ساڵانێکە کە داری هیوای لەسەر پێی خۆی راناوەستێ وشکاوە. دەنا خێرە حیزبێک دوای ٦٨ساڵ لە دامەزراندنی وئەزموونی یەک ساڵەی کۆمار لە شآری مهاباد ئەوەندە زەلیلو بێدەسەڵات بێ کە لەسەر خاکی کورد جووڵەی لێبڕابێ. پێش هەڵبژاردنی٧ مانگی ٦ئەوسناریویەی کە بارزانی بۆی داڕشتن بۆیان جێبەجێ نەکرا.لەهیچ کوێی ئەو دونیایەدانەبینراوە حیزبێک دوای نزیکی ٣دەیەلەژیانی کەمپ نشینیدا بگەڕێتەوە شوێنی ساڵانی پێشووی بۆ وەرگرتنی بارانە لە کۆڵبەری کورد! پێشمەرگەیەکیان گیانی خۆی لەدەستدالەبەرنەزانی وبێ مۆڕاڵی سەرگەورەکانی.٣تا٤منداڵ وژنی هەناسەساردی ئەوبەڕێزە لەمەوبەدوا چۆن دەژین؟ بڕۆن لە لەتەدێمۆکڕاتەکان پرسن.
" باکوری وڵات "
بۆ باکوری وڵات من رووی قسەم لە جەنابی ئۆباماوهاوپەیمانانە، دەڵێن:دۆستی تۆکێێە؟ تاپێت بڵێم تۆ کێی. مەسعود بارزانی هاتەلات چی بۆتۆو ئامریکا پێ بوو جگە لە سواڵی چەکی قورس؟ قازانجی جەلال تاڵەبانی بۆ کورد چی بووەتا بۆ ئێوەی هەبێ.من باش دەزانم سیاسەت لەلای ئێوە چەندە گڵاوە. مێژووی کوردپڕە لە نەهامەتی دەستی ئێوە.ئەگەربڵێم لە هەڵبژاردنی رۆژی٧/٦/٢٠١٥لە باکوری وڵات ئێوە خۆشحال نەبون، درۆم نەکردوە.چون گزیرەکانیشووبەو سەرکەوتنە تێک چوون. لەئاست ئەو رۆژە مێژووییەی باکوری وڵات پێم وایە نوسەرودیرۆک زان وهوشیاری کورد چیدی فریوی دەسەڵاتی درۆزن وبێ موڕاڵی کورد لە باشووری وڵات نەخوا.هەروەها لە رۆژهەڵاتیش هەمان کۆپی گەندەڵستانی باشوورە بۆ داهاتوو. ئەوەی کە یەکەمجارە لە مێژووی کورد لە باکور روودەدا ئەوەیەکە ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە بە پێی داخوازیوپێچەوانەی کورد بوایە، دیسان جێگای هۆمێد بوو. چون توانای بەرگری هێزی پاراستن ررۆژ لەرۆژ زیاتر گەشەی کردووە.

" جەوهەری ئەوکورتەباسە"
پشتیوانی کردن لە حەڕەکەتێکی رزگاری خوازی کوردی بۆ دژایەتیکردنی لایەنێکی دیکە ناچێتە خانەی هەڵویستی شۆڕشگێڕی ونەتەوەیی. بڕواننە ئەو سیاسەتەی کە ئەیاغەکانی تاڵەبانی وبزووتنەوەی گۆڕان بۆهەلبژاردنەکانی باکورلەخۆیان نیشاندا.ئەوان لەبەرعەشیرەی بارزانی وخۆشکردنی پێگەی خۆیان دەڵێن: ئەگەربارزانی پیاوی دەوڵەتی تورکییەی، ئێمەش بۆ کۆ کردنەوەی دەنگ بۆ/ هە،دە،پە،/ سەرودەست دەشکێنین! ئەو شێوەسیاسەتە وەک داری شکاو دەچێ کە خۆی لەبەرراستیەکانی مێژووناگرێ. هیچ گومانم لەوەدانییە لەترسی ئامریکاوهیندێک بەرژەوەندی شەخسی خۆیان نەبێ شەڕی خۆدڕێن دووبارە بەردەرگەمان پێدەگرێ. فورمولی عەشیرەی بارزانی بۆ پشتیوانەکردن لە دەسەڵاتی تورک، ئەو شێوەسیاسەتەی،ی،ن،ک،و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پشتیوانیکردن لە باکوری وڵات کارێکی ترسنۆکانە وشەرمنانە بووەکە تەنیا بۆ خۆ هەڵکێشان وپاراستنی خۆیان بووە. بەرپرسانی هەردووک لایەن هەتا ئەوڕۆ نە غیرەت ونە بوێری ئەوەیان هەبووە کە لە گەل دەسەڵاتی تاران بۆ ئەک چرکەش باس لە یەخسیرەکانی کۆی سەنجەقو زڕەگوێزبکەن! پێیان بڵێن ئاخر ئەوانەش کوردن وهاورەگەزی ئێمەن بۆدەبێ لەسەر خاکی کوردستان وەک پەنابەر بژین.!
یەکەم جارە لە مێژووی رزگاریخوازی کورددا حیزبێکی کوردی بە پشتیوانی خەڵکی خۆی بە بێ یارمەتیوەرگرتن لە بیانی بچێتە ناوپاڕڵمانی دڕندەترین دەسەڵاتی وەحشی سەردەم. رۆژی٧/٦/٢٠١٥ بە رووداوێکی سەرسووڕهێنەر لە قەڵەم دەدرێ.  گووتنێکی خۆشی کوردی هەیە کە دەلێ: زستان دەڕوا، بەڵام رووڕەشێ بۆ ڕەژی دەمێنێتەوە.عەشیرەتی بارزانی وپیروپاتاڵەکانی،ی.ن.ک،لە مێژووی خۆیاندا قەت نەبووە لەسەر قەیران نەژین.قەت نەبووە لەسەر پشتیوانی خەڵکی خۆیان سیاسەت بەڕێوە بەرن. یان نۆکەری داگیرکار بون، یان گزیری دەوڵەتانی بیانی.
جەعفەر کەریمی
سندووقی کوردستانپۆست
٨/٦/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە