وشەی،،، کاک،،، لە چیڕا هاتووە پێم بلێن؟

Sunday, 14/06/2015, 8:25

5798 بینراوە


ژیانی کۆمۆنی مرۆڤەکانی گەیاندە کەنار ئاوەکان. وردەوردە کۆمەڵگاچەکەرەی گرت. نیازی مرۆڤەکان بە یەکتر حەوجێی بە لێک حاڵی بون هەبوو. بۆ ئەوکارەش سەرەتا زمانی/ وێنە / وئاماژە کاری خۆی دەکرد. سیستمی دان وساندن بە جۆڕە رۆژانە پەیڕەو دەکرا.
هەروەک دەزانن پرسی زمان وزمانەوانی پرسێکی گرانە وحەوجێی بە پسپۆڕو شارەزایە، کە ئەوکارە بەمن ئەنجام نادرێ. ئاووهەوا، رەنگی پێست، جوغڕافیا، کولتوری هەمەجۆرە، چەند بەڵگەیەکی هەیین بۆ دروسبونی ،، ئەلفوبێی،، هەرزمانێک.ئەوکارەش دامودەزگای تایبەت بەخۆی گەرەکە. بەوەرگرتنی چەکی قورس لەلایان دەسەڵاتی باشوورمێسەر نابێ.( بەداخەوە).
هەتا دەستپێکی زمانی وێنەوئاماژە بۆ ئەوڕۆ دونیا روخسارێکی دیکەی وەخۆگرتووە.هەزاران ساڵ بەسەر ئەو پێفاژۆیە تێپەڕێوە. ئەوەی کە زۆر گرینگە سەرڕای پێشکەوتنی زانت زمان یەکێک لەوتەوەرانەیە کە پەیتا پەیتا دەبێ تیف تیفە بدرێ بەرەو تازەگەری هەنگاوبنێ. کوردی بێکەس لەو بوارەشدا لەسای سەری نوسەروزانکۆی ژێر دەستی دەسەڵات وەدوا کەوتووە.
هیچ زمانێک لەو دونیادا وەک زمانێکی،، پەتی وخاڵس،، پێناسە ناکرێ.زمانەکان لەو سەردەمەشدا بە بێ یەکتر ناژین. لە زمانی ئینگلیزیدا، فەڕانسەییدا، روسیدا، چینیدا،،،،،، وشەگەلی بیانی دەستەواژەگەلی زمانەکانی دیکە خۆیان تێخزاندوەورۆژانەش بەکار دەهێنرێن. ئەوکارەش هیچ ئیراد نییەو زمانی کوردیش هەرواتر.من لێرەدا جەخت لەسەر زمانی ئینگلیزی دەکەمەوە لەسەرئەدای لەفزی وشەی،،، کاک،،،.کە رۆژانە سەتان جار بۆ ناسیاوونەناسیاوبەکاری دێنین.
" مەبەست" 
من وشەی کاک بۆ گوێگری ئینگلیزی زمان شێ ناکەمەوە. چون پێم عەیبە! بۆ کەسێکی کوردزمانیشی شی ناکەمەوە کە مانای وشەی / کاک / بە زمانی ئینگلیزی دەبێتە چی؟ مەرجیش ئەوەنییە کەلە زمانەکانی دیکەدا وشەی تێدانە بێ کە ئەگەر بیکەینە کوردی رەنگە گەلێکی پێ پێپکەنین. زۆر وشەی دیش هەن بەڵام کەم بەکار دێن. بەڵام وشەی/ کاک/ جاری وایە لەرووی خۆشەویستی بە کوڕی چوکیش دەگوترێ.! دەزانین ئەو وشەیە بۆ رێزوحومەت بەرانبەر بە کەسێکی دیکە بەکار دەهێنرێ.
بۆیە لە ئینگلیزیدا هەر وشەیەک کە لەکوردیدا ناشیرین بووناکرێ وەلا بنرێ. پێچەوانەکەشی هەرواراستە. ناکرێ وشەکانی ئێمە کە لە ئیگلیزیدا خراپن وەلا نێین.بەڵام ئەوبابەتە تایبەتمەندی خۆی هەیە.( مەبەستم وشەی کاکە). هیوادارم توانیبێم مەبەستەکەم ڕابگەیەنم. وشەی کاک لەچیڕا هاتووە وبناوانی چون پێناسەدەکەن پێم بڵێن.
" سرنج بۆ خوێنەری هوشیار"
یەکێک لەو وشانەی کە بە هەڵە خۆی گەیاندۆتە زاری سۆرانی وشەی،،، مەلا،،، یە. مەڵاش بەکەسی ئایینی وپێش نوێژو قوڕعان خوێن دەڵێن. لەڕاستیدا پێناسە ئەو وشەیە کوردی نییە.لە زمانی / چینی / وەرگیراوە. بەوواتایە بەکەسانی ئایینی لە وڵاتی چین دەڵێن/ لاما /. ئەو وشەیە هێدی هێدی سوڕاوەو خزاوەتە سەرزاری سۆرانی وکرمانجی. بۆ نموونە کەسێکی ناوداری جیهانی ئۆپۆزیسیونی وڵاتی چین ناوی،،، دالایی لاما،،، یە. یانی ئەگەر بکرێتە سۆرانی دەبێتە: مەلا دالایی.وەک مەلامستەفا، مەلاکرێکار،مەلاعیزەدین، مەڵاعەلی باپیر( ئەومەلایەی کە لەخەونیداکاڵەک وترێ لەگەڵ پێغەمبەر خواردبوو!)
جەعفەرکەریمی

١٣/٦/٢٠١٥
تێبینی: لەباکوری کودستان ولە هەندەرانیش کاتێک تووشی هاوڵاتیەکی خۆشەویستم دەبم، بۆ جاری یەکەم یان زیاتریش قەت لێم ناپرسێ،،ناوت،، چییە؟ تەنیا دەڵێ/هەڤاڵ / .بەوشێوەیە هەستی کوردانەی خۆیان دێننەسەرزمان.هیوادارم تێبینیەکەم خراپ لێک نەدرێتەوە. بە باوەڕی ئێوە لە جیاتی بەکار هێنای وشەی،، کاک،،(کە لە زمانی ئینگلیزیدا مانایەکی نالەباری هەیە) بۆ یەکتر( ژن یان پیاو) وشەی ،،، هەڤاڵ،،، باشتر نییە؟ من لێتان دەپرسم.سپاس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە