بە بوونەی ڕۆژی قوتابیانی شاری ئوربرو پیرۆزبایی دەکەین

Tuesday, 16/06/2015, 18:42

4857 بینراوە


هەر ساڵ لە یەکێک لە ڕۆژەکانی مانگی جۆزەردان، واتە مانگی شەشمی زاینیی، لە شاری " ئوربرو - Örebro "ی خۆشەویست، شارە جوانەکەی مەملەکەتی سوێد، بە بوونەی ڕۆژی قوتابیان، کە لە لایانی هەموو خوێندەکاران و دایک و بابان و خەڵکی شارەکە، جەژنێکی خۆش و پڕ کەیف و شادی بە ئەم ڕۆژە شکۆ دارە بە ڕێووە چوو. لاوانی کوردی ئەم شارە، بە کچ و کوڕەوە، ئەوانەی کە ئەم قۆناغە تێپەر دەکەن و ڕوو بەرەوو زانکۆ ئەکەن، لەم ڕۆژە مەزنە لە ژیانیان دا،وڵاتی خۆیان، کوردستانەکەیان قەت لە بیر ناکەن، لە ناو گۆرەپان و شەقامەکانی ئەو شارە ناو براوە، بە ئاڵا ڕەنگینەکەی کوردستان بە دەستیانەوە و بە دەنگێکی بەرزەوە هاواری خۆشی دەکەن و گورانی کوردی دەڵێن. خێزانەکانیانیش بەم بوونەیەوە کەس و کار و دوستان دەنگ دەکەن بۆ ئاهەنگ گرتنەکەیان، چ لە هۆڵی تایبەت، یان لە ناو ماڵەکانی خۆیان، بەردەمی ئەو شوێنەیش بە گوڵ و میزەڵان و چڵی داری سەوز ئەڕازێنن و ئەم لاو ئەو لای دەرگاکەیش بە ئاڵای کوردستان و سوێد، جوان و ڕازاوە دەکەن. دیسان، چەند ڕۆژێک پاش دەرچوونی قۆتابیان، کۆمەلەی کەلتووری کوردی لەشاری "ئوربرو" ئاهەنگیکی خنجیلانە ساز دەکەی بە هەڵپەڕکەو گۆرانی و خەڵاتکردنی ئەو قۆتابیانە کوردانە، کە لە قۆناغی خوێندن سەرکەوتو بوون و ناوی کورد و کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگرتن. هیوا دارین هەر وەکو ساڵانی پێشو و ئەم ساڵ، ئەم ڕێیە پیرۆزە لە دەرەوەی وڵات درێژە پێ بدری لە لایانی قوتابیان و خوێندەکارانی کوردانی کوردستانی گەورە و بەردەوام بێ تا بوونی ڕەوەندی کوردی هەیە لە دەرەوەی وڵات و سەر کەوتنی یەکجاری گەلەکەمان، بۆ دامەزراندنی کوردستانی سەر بەخۆ. ئێمەیش لە لای خۆمانەوە، وەکو ڕەوەندی کوردی، کە زۆربەی زۆرمان ئەندامی کۆمەلەی کەلتووری کوردیین، لەم شارە و دەوروبەری، بە بوونەی ڕۆژی قوتابیانی شارەکەمان، لە ناخی دڵەوە پیرۆز بایی لە هەموو قوتابیان و خوێنەکارانی کورد دەکەین و هیوادارین بەردەوام بن لە خەباتی زانست و ئەدەبدا، تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە خوێندن هەڵنەگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە