نیشانەگوزاری بۆ بابەتی وتارنوسانی کوردستانپۆست

Tuesday, 16/06/2015, 20:09

3158 بینراوە


خوێنەری هێژاو بە حورمەت مەبەستی من لە نوسینی ئەو بابەتە گرینگە رێنموونی ورەخنەگرتن لە هیچ کەس نییە. بەڵام من ئاشقی زمانی دایکی خۆمم.( بە هەمووزاراوەکانی). باشترە لەو بوارەدا بۆ ئەوەی کە لەوەزیاتر زمانەکەمان بریندارتر نەکەین با زیاتر بیلاوێنینەوە با زیاتررێزی لێبگرین.وتارێک چەنەدە بەهێزە؟ چەندە لاوازە؟ خاوەنی کام پەیامە؟ چەندە رێکوپێکە وزۆر شتی دیکەش. ئەوە کوردستانپۆست نییە بڕیاری لەسەردەدا. خودی خاوەن وتارەو خوێنەرە.پاشآن لایەنی ئەدەبی، سیاسی، کۆمەڵایەتی ئەو وتارەیە قسەی خۆی دەکا.
یەکەم نەتەوەین لەوجیهانە پان وبەرینەدا / دوو جار / زمانەکەمان بریندار بووە. یەکەم سیاسەتی نیگریسی جیهانی، دووهەم، سەرۆک ودەسەڵاتی کار بەدەستی کورد.ماوەی ٢٤ساڵە نە زانکۆ، نەفێرگە، نە رووناکبیر، نە مامۆستای زانکۆ، نەسازیورێکخراوەیەکی سەردەم ، نەهونەرمەنەلەفکری رێکوپێک کردنی زمانی کوردین. تا ئێوارە وەک قەرەج ودۆمان کاک مەسعود لە فکری وەرگرتنی چەکی قورسە کە دوای شەڕی داعش نەتەوەی کوردی پێ قەتڵوعام کا!
بۆیە پاش نوسینی هەر وشەیەک، یان رستەیەک، یان گەیاندنی پەیامێک،یان بەستنی پاڕاگڕافێک،پێویستە نووسەر / نیشانەی/ تایبەت بۆ تەواوی ئەو بابەتانە دابنێ.جاری وایە دانانی نیشآنەیەکی هەڵە خوێنەر تووشی هەڵە دەکاوجەوهەری ناوەرۆکی پەیامی وتارەکە لاواز دەکا یان لەوانەیە خوێنەر خراپ لە بابەتەکە بگا.من زۆرم ماوە بگەمە کەسێکی نووسەر.چون رێگایەکی گران ومەودایەکی پڕ لە زانیاری گەرەکە. بەڵام ژیانی غەریبی هانی دام جارجارە رازی دڵی خۆم بدرکێنم.ئەو خاڵانەی سەروو یارمەتی باشمان دەداتێ کەبۆ هەر بەش لە وتارەکانمان کام / نیشانە / دیاری بکەین. زۆر جار منیش تووشی هەڵە دەبم. ئەوەش ناشآرەزایی من دەگەیەنێ.
نیشانەی یەکەم: خاڵ (٠). نیشانەی تەواو بونی رستەیە.
دوو:نیشانەی پرسیار(؟). ئەو نیشآنەیە لە ئاخری رستە دادەنرێ ئەگەر رستەکە پرسیاری بێ.
سێ:نیشآنەی سەرسامی (!).لەئاخری رستە دادەنرێ.نیشآنەی پێهەڵاگوتن یان جۆرێک لە حاڵاتی عاتیفیە.
چوار: نیشانەی دووخاڵ: (: ). بۆ جودا کردنەوەی رستەیەکی کامڵ لە رستەیەکی کە حەوجێی بە شی کردنەوە یان درێژ کردنەوەبێ.ئەو نیشانەیە جێگرەوەی ئاڵۆگۆڕەکانی (وەک ) ،( یانی) بۆنموونە،لەو قەرارەی خواروو، بەکار دەهێنرێ.
پێنج: نوختەبەند یان کۆمای خاڵدار(؛).لەنێوان دوو بەشی رستەیەکی دووبەشی بەکار دەهێنرێ. وەک: خۆزگە مردن هەبوا؛ پیری نەبوایە.
شەش: کۆما(،).چووکترین بڕینە لەنێوان رسەتەیەکدا.وەک: سرک و،گورج و،سپی و، خرپن.( مامۆستا گۆران).
حەوت: کەوانەی دووتایی یان دوو دانەیی(...) نیشانەی گووتنی قسەی خەڵکانی دیکە،وەک بەڵگە، شاهید.وەک: ( تەمەن دەڕووا، پێری دێت).
هەشت: چفتە[....].یان دوو قولاپ.بۆ شیکردنەوەی بابەتەکان لە پەراوێزدا بەکار دەهێنرێ.
نۆ: تەقەڵ( - ). بۆ جودا کردنەوی رستەگەلێک بەکار دەهێنرێ کە لە بواری زانستی وچوارچێوەییددا لێک جودان.وەک:هەرکات هاتی- کە هیوادارم بێی، منیش دێمە لات.
دە:کەوانە(...). بۆ دانای هیندێک ناوی تایبەت بەکار دێ. ئەو ناوانە بۆ سرنجراکێشانی خوێنەرە.
یازدە: کۆمەڵەخاڵ...... یان خاڵگەلێک بۆ ڕاگرتن.لە بون ونەبوونی یەک وشە یازیاتر گاریگەریەکی لەسەر رستەدا نابێ. بۆ  نموونە:کۆمەڵێک وتارم لە کاغەزەکەم........ نوسیوە کە هیندێکیان وەک پەخشان دەچن.
خوێنەری بە حورمەت ئەو نیشانانە لە هەموو زمانەکانی زیندووی دونیادا رەنگە وەک یەک دانەنرێن. سەڕەڕای بناغە سەرەکیەکانی رێنوس ورێزمانیی، کاری پوختووپاراوی نووسەریش کاریگەری خۆی دادەنێ.هەروەها ئەو نیشانانە/ شەش/ دانەیان نیشانەی سەرەکین. هەروەها / پێنج / دانەیان نیشانەی لاوەکی بە حیسێب دێن. 
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١٤/٦/٢٠١٥
سەرچاوەی بابەت:
خوێندن ونوسینی کوردی بە ئەلفوبێی عەڕەبی ( مەبەست زاری سۆرانییە).کتێبی یەکەم.
لە نەخشاندن ونوسینی: عەبدوڵلای سەمەدی.( مەهاباد).
ساڵی: ١٣٧٩ی هەتاوی( ٢٠٠٠ز).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە