مشتێک لە خەرواری دزییەکانى نیچیرەڤان بارزانی

Wednesday, 17/06/2015, 18:43

7268 بینراوە


نێچیر سیاسەتێکى بەهیزى هەیە لە دزیکردن بۆ نموونە دڵشاد شەهابى بۆ دووساڵ کردە وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار، لە رێگای ئەم وەزیرەوە چى ویست پێیکرد، هەرچی  زەوى بەنرخ بوو لە ژێر دەسەڵاتی پارتییدا نەهیشت، هەموو ئەم دزیانەی بە تەوێڵی وەزیری شارەوانیدا سڕی، پاشان هەستا بەلابردنى، چونکە دەیزانی ئەگەر هەر رۆژنامەنووس و ئەندام پەرلەمانیک بهاتایە رەخنە لە ئەدا و دزییەکانى وەزیرى شارەوانى بگرێت و بانگێشتى پەرلەمانى بکەن، ئەوا  وەزیرى تازە نەورۆز مەولود بانگێشت دەکەن، ئەویش دەڵێت: ئەوە وەزیرى پیشوو بووە، من نازانم چۆن و بەچ ئەجندایەک ئیشى کردووە، نەورۆز مەولود پێشتر بەرێوەرى گشتى وەبەرهێنان بووە لە جێگاى نەجات باپیر دایان نا، فازل میرانی بۆ ماوەى ساڵێک نەجات باپیری  کردە بەرێوەبەرى گشتى وەبەرهێنان و سەرجەم زەویەکانى پشت سەیتەرەی ریگاى مەسیف بە مەزرەعە و ئەو زەوییانەی کە  بێ تاپۆ بوون هەموویانی پێى تاپۆکرد و بەشێکى پێکردە تیجارى، پاشان کە ئیشیان پێی نەما، دوریان خستەوە. ئیتر ئەم نەورۆز مەولودەیان دانا ، نەورۆز ژنى بێوار عەبدورەحمانە، کاندیدى باڵى نێچیرە بۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى لەکۆنگرەى ساڵى٢٠١٠ بەڵام لە کۆنگرە دەرنەچوو  لەبەر ئەوەى سەربە باڵى نێچیر بوو، دواجار نێچیر تۆلەى بۆ کردەوە کردی بە وەزیرى شارەوانى، هەروەها دڵشاد شەهاب لە ساڵی کە لە ٢٠١٠ کارگێرگێرى لقى٢ بوو، کەسێکى بیچم عەبوس و توڕەو بوو، چەندین کێشە و گیروگرفتی هەبوو، بەڵام هەروەها ئەرگوشى بوو،  لە ناو خەڵک خۆشەویست نەبوو ، لە سەرەتادا کردی بە ئەندام پەرلەمان ، دوایی بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى، پاشان وەکو لە سەرەوە ئاماژەمان پێی دا، کردی بە وەزیرى شارەوانى، ئیستاش ئەم ناموبارەکە راوێژکارى سەرۆکى حکومەتە
كادیرێكی پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە