بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی بفه‌رمون عاره‌به‌ ئاواره‌كانی دیبه‌گه‌ ببه‌نه‌ بلێ و بارزان

Monday, 14/09/2015, 13:00

5632 بینراوە


له‌ سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا ،  دیبه‌گه‌  به‌  ٧٢ گونده‌وه‌ كرا ، به‌شارۆجكه‌.  به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی  ناوجه‌یه‌كی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی نه‌وتی بوو (  ٣٠٠ بیره‌ نه‌وت) ی تیایه‌ ، وه‌ كه‌ندیناوه‌ و قه‌راج  ناوجه‌یه‌كی  ده‌وله‌مه‌ندی كشتوكالی  گه‌نم و جویه‌ .  بۆیه‌  به‌عس له‌1963 به 2003 واتا  40 سال ،   سیاسه‌تی  به‌عه‌ره‌ب كردن  و  راگواستنی به‌رامبه‌ر خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یه‌ به‌رپاكرد  تاروخانی به‌عس 12 مسته‌وته‌نه‌ی عه‌ره‌بی تیا دروسكراوه‌  .     كه‌سه‌ره‌تای ئه‌و تاوانه‌ش   له‌دوای یه‌كه‌م شه‌ری به‌ره‌یی نێوان  هیزی پێشمه‌رگه‌ 1963   له‌ نزیك گوندی داره‌ خورما له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عراق و هه‌ندێ جاش كورد و خێلی عه‌ره‌بدا   رویدا  كه‌توانیبویان هه‌یبه‌تی سوپاكه‌ی عراق تێك  بشكینن    تا نێو دیبه‌گه‌ راویان بنێن . له‌توله‌ی ئه‌وه دا ، رژێمی به‌عسی  هه‌لسا به‌ سوتاندن و تالانكردنی ده‌یان دوكان و  مالی خه‌لكی  دیبه‌گه‌  وه‌ سوتاندنی ٣٢ گوند و شه‌هیدكردنی ١٥ هاولاتی سڤیل زیاتر  و  ٢٦٠ كه‌س شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌ و گونده‌كانیشی    وه‌ك ره‌شبگیری گیران و  دواتر له‌ ٦ مانگ بۆ سالێك زیندانی كران . .  دواتر له‌سالی ١٩٧٥ ،  ٢٥ گوند له‌دیبه‌گه‌ ناوه‌كانی گۆردرا وخرایه‌ سه‌ر دوبز  وه‌له‌سالی ١٩٩٧ شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌ خرایه‌ سه‌ر موسل  . له‌م جه‌ندساله‌دا ده‌یان جار كێشه‌ و ململانێ له‌نێوان خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌ و  ئه‌و خێله‌ عه‌ره‌بانه‌  رویداوه‌  به‌ ئیستاكه‌شه‌وه‌ كه‌له‌گه‌ل شه‌ری داعش سه‌ری هه‌لداوه‌ته‌وه‌ ، وه‌ك رفاندنی جوتیارو  هه‌ژراه‌كانی كورد و شه‌هیدكردنیان  ،داگیركردنی مولك ومالیان  به‌راده‌یه‌ك له‌  سالانی ٨٠كان هه‌ركاتێك پێشمه‌رگه‌ جالاكیه‌كی بكردایه‌ به‌تایبه‌تی نزیك به‌و ناوجه‌ ته‌عریبانه‌ ، ئه‌وانیش له‌توله‌ی ئه‌مه‌دا ده‌گه‌ران و خه‌لكه‌ سڤیل و جوتیاره‌كانی ئه‌و ناوجه‌یه‌یان شه‌هید ده‌كرد تاله‌سالی ١٩٨٨ به‌فه‌رمی خه‌لكی دیبه‌گه‌  بۆ  كۆمه‌لگای خه‌باتی نزیك كه‌له‌ك راگواستران .   به‌مه‌ش له‌ته‌ك ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی و تاوان و شه‌هیدكردنه‌  له‌بژێوی ژیانیان   ،روبه‌روی ده‌یان  كێشه‌ و ناخۆشی تر بونه‌وه‌  به‌تایبه‌تی داگیركردنی  مولك و مال و زه‌ویه‌ كشتوكالیه‌كان ،  كه‌خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌ یه‌ ، هه‌ژار نشینه‌ زۆرینه‌ی له‌سه‌ر داهاتی كشتوكاله‌كه‌ی ده‌ژی  جه‌ند باره‌ ئاسا هه‌ژارتر و به‌كێشه‌ تری كردن ، تا كاتی روخانی رژێم له‌سالی ٢٠٠٣ دا ناوجه‌كه‌ رزگاركراو به‌شێك له‌خه‌لكی ناوجه‌كه‌ گه‌رانه‌وه‌ .
  سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ئازار و قوربانیدان و  ترس  و توقانه‌ی خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یه‌ ،  كه‌تائیستاش له‌هزری یه‌ك به‌یه‌كمان ماوه‌ ،  كه‌ج دۆزه‌خێكمان له‌نێو ئه‌و سیاسه‌تی ته‌عریب و توقاندنه‌ به‌رێكرد ، كه‌جی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌رێگای ده‌زگای بارزان    له‌گه‌ل مانگی سوری ئیماراتی  خه‌ریكی پیلانێكن كه‌ ١٠٠٠ مال له‌ خێلی ئه‌ و ناوجه‌ عه‌ره‌بانه‌ی  ئه‌وناوجانه‌یان 40ساله‌ ته‌عریب و داگیركردیه‌ و  كێشه‌ی خوێناوی و ئازاری ئه‌و خه‌لكه‌یان داوه‌  به‌نیازن خانویان له‌نێو  گه‌ره‌كێكی دیبه‌گه‌ بۆ  دروست بكه‌ن!؟  له‌كاتێكدا خه‌لكی  دیبه‌گه‌ به‌هه‌موی  ٣٠٠ مالێكی بۆگه‌راوه‌ته‌وه‌   ، وه‌ ناخوشترین ژیانی ئابوری و هه‌ژاری به‌رێده‌كه‌ن ؟     سه‌رباری ئه‌وه‌ی ١١ساله‌ رۆژانه‌ ٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌خورمه‌له‌   تیا ده‌فروشێ  كه‌ته‌نیا دوكه‌له‌كه‌ی بۆخه‌لكی ناوجه‌كه‌یه‌ و له‌سه‌ركه‌س نازانێ پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌جێ و له‌خه‌لكی ناوجه‌كه‌ ته‌رخان ناكرێ   به‌راده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دیبه‌گه‌ بكات هه‌ست ده‌كات هیشتا   كه‌لاوه‌یه‌كه‌ بۆنی راگواستن و وێران بونی ماوه‌ ؟
 بۆیه‌ له‌بنه‌ماله‌ی بارزانی  ده‌پرسین كه‌بریارده‌ری ئه‌و تاژاوه‌  و تاوانه‌ گه‌وره‌ن ،  گه‌ر ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ مروڤ دۆستن ،  بفه‌رمون ئه‌و ئاواره‌ عه‌ره‌بانه‌ ببه‌نه‌ بلێ و بارزانی نیشته‌جێیان بكه‌ن ؟  نه‌وه‌ك له‌بری جاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێناوی ئه‌وناوجه‌یه‌ بێن ،  ئاگرێكی تر له‌شه‌ری نه‌ته‌وه‌یی  نێوان كورد  و عه‌ره‌ب له‌وناوجه‌یه‌ دروست بكه‌ن.؟ جونكه‌ ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ زوو یان دره‌نگ  ته‌قینه‌وه‌ یه‌كی خوێناوی  له‌نێو خه‌لكی ناوجه‌كه‌ و ئه‌و ئاوارانه‌ دروست ده‌كات    ؟   ئێوه‌ بوار ناده‌ن  له‌سه‌ری ره‌ش و بلێ و بارزانی  دابراو له‌خه‌لكی كوردستان ،  هیج كوردێك  بۆی نیه‌ نه‌ك خانوی تیا دروست بكات ،  به‌لكو   سه‌ردان و وێنه‌شی تیا بگرێ!؟  كه‌س بۆی نیه‌ باسی منالێكتان به‌فه‌نتاسیا بكات  ؟ جونكه‌  وه‌ك سه‌رده‌شت تیرۆری ده‌كه‌ن ؟ به‌لام له‌پێناوی رێكه‌وتنێیكی ئابوری خۆتان   ئاژاوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو  كوردو عه‌ره‌ب دروست ده‌كه‌ن  و  ئازاری خه‌لكی ناوجه‌یه‌ك بده‌ن كه‌ده‌یان ساله‌ له‌سه‌ر كوردایه‌تی تلایته‌وه‌ و  خۆشی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ . 

 ئایا ئه‌مه‌ ده‌جێته‌ جوارچیوه‌ی  پره‌نسیبه‌كانی مافی مرۆڤدا ؟ 
له‌كۆتایش ده‌لێم  ،   به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ كاولكاریه‌ داعش به‌سه‌ر خه‌لكی ناوجه‌كه‌ی هیناوه‌ ،  كورد ده‌بێت رۆلی مروڤ دۆستانه‌ی خۆی له‌یاد نه‌كاتن   له‌هاتن و  ئاواره‌بونی سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بدا . بۆیه‌ ره‌خنه‌كه‌ی ئێمه‌ وه‌ك ئه‌و خه‌لكه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ نیه‌ كه‌ده‌لێت نابێت عه‌ره‌ب  نیشته‌ جبێ  و بێته‌ كوردستان.  ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ ،  به‌لام ناشكرێ ئه و شێوه‌ مامه‌له‌یه‌ له‌گه‌ل خه‌لكی ناوجه‌یه‌ك بكرێ كه‌ بجن ٣ به‌قه‌ده‌ر خه‌لكی ناوجه‌كه‌ ،  ئه‌وخێله‌ عاره‌بانه‌  بهینن كه‌ ٤٠ ساله‌ شه‌ری خوێناوی له‌نێوانیاندا  تائیستاكه‌ش هه‌یه‌  نیشته‌جێیان له‌ناویان بكه‌ن ئه‌مه‌ هیج ولاتێیك و رێكخراوێكی مروڤ دۆستیش پشتگیری له‌و ئاژاوه‌ و  جاره‌سه‌ركردنانه‌ ناكات  !؟  هه‌موشی  له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتێكی بازرگانی له‌نێوان ولاتی ئیماران و  ده‌زگای بارزان دا   .  جونكه‌  به‌لای كه‌م ده‌كرا له‌بری ئه‌و عاره‌بانه‌ی كێشه‌ی خوێنیان له‌گه‌ل خه‌لكی دیبه‌گه‌ نیه‌ وه‌ك ئاواره‌ كانی   موسل و فه‌لوجه‌ و  رومادی بهێنرایه‌ ئه‌و ناوجه‌یه‌ ،  كه‌مپیان بۆ دروستبكردنایه‌  ...به‌لام تو بێیت ئه‌و خێله‌ عاره‌بانه‌ بهێنێ كه‌ ٤٠ سال مال و مولكی خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یان داگیر و ئازارداوه‌ و  شه‌هیدیان كردوه‌  ؟ ئه‌وه‌ له‌كوێیی مافی مرۆڤ ده‌وه‌ستێ!؟   جگه‌ له‌و ئاژاوه‌  و هه‌ولدان بۆ فیتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی  له‌هه‌رجركه‌ساتێكدا دوای نیشته‌جێبونیان  بێته‌ ئاراوه‌   .
   
وێنه‌ و هه‌ندێ زانیاری له‌په‌یجی كاوه‌ نادر و گۆران دیبه‌گه‌یی وه‌رگیراوه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە