بەڵگەی گرنگ..میت و بارزانی و ڕووداو و ڕۆژئاوای کوردستان

Saturday, 27/06/2015, 23:26

16393 بینراوە


ئێمە وەک مەڵبەندی ستراتیژێتی کوردستان بەردەوامین لە بڵاوکردنەوەی ئەو ئەجیندایەی (ژیت) کەلەلایەن ھاککاری ڕۆژەوە بەدەست خراوە ، لەم بەشەدا پەیوەندی نێوان ھەواڵگری میت و پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوری کوردستان ئەو بابەتانەیان بڵاودەکەینەوە کە پەیوەندی بە چالاکێکانیان لەھەمبەر PKK و PYD ەوە ھەیە ، لەو بەڵگە ئەجیندایەی بەردەستی ھاککاری ڕۆژ کەوتووە بە ژمارە ژ:٤٢٥٤٥:٤٢٤٤٣ ئەمە ئەو کۆدە نھێنیانەی چالاکی میتە کەلە باشوری کوردستان ئەنجامیان دەدات . ھێرشەکەی القاعیدە لە ڕۆژئاوا لە باشوری کوردستانەوە نەخشەی بۆکێشرا ، لە ئاجیندەکەی (ژیت) ھاتووە کە میت پێش ١٠ مانگ پیلانی دژی PKK و PYD ئامادەکردووە و ھەروەھا لەھەمان ئەجیندادا ھاتووە کە بەتایبەتی چەتەکانی سەر بە القاعیدە ئەو ھێرشانەی ئەنجامیانداوە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا لەلایەن میتەوە ئۆرگانیزە کراوە، لەھەمان بەڵگەکاندا ھاتووە کە ( ئەو عەرەبە ڕەگەز پەرستانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی میتدایە رووبەڕووی پید یان دەکەنەوە و باکوری عێراق واتا باشوری کوردستان دەکرێتە مەڵبەندی ئەنجامدانی چالاکێکانمان و بۆ ئەنجامدانی ھەموو ئەم کارانەش میت کادێرەکانی زۆری خۆی ڕەوانەی ھەولێر کردووە ھەروەھا باڵیۆزخانەی تورکیا لە ھەولێر بەرپرسی ھەموو کارەکانمانە ) . بەرامبەر بە سێمالکا ڕێککەوتنی نەوت دەوڵەتی تورک لەھەمبەر سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوادا ترسی ئەوەی لێنیشتووە کە کاریگەری بخاتە سەر باکوری کوردستان ، ھەربۆیە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پرۆژەی خۆسەری دیموکراسی لە سوریادا سەقامگیرنەبێت دەیانەوێت ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای ئابڵوقەوە PYD لە ڕۆژئاوا لاواز بکات ، ھەربۆیە ئاشکرابوو کە بەرامبەر بەو پیلانەیان کە ئابڵوقەی لۆجیستی بوو لە ڕێگای پارتییەوە دەرگای سێمیلکەیان داخست و بەرامبەر بەمەش لەگەڵ پارتیدا تورکیا ڕێککەوتنی ھەناردەکردنی نەوتی واژۆکرد ، خۆ بە خۆ لە دەزگا راگەیاندنەکانەوە بڵاوبۆوە کە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حکومەتی ئەکەپەدا ڕێککەوتنی ھەناردەکردنی نەوتی واژۆکردووە بێگومان ئەمەش دوای ئابڵوقەکردنی سەر سمیلکە ھاتە ئاراوە ، لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە تورکیا بەرامبەر بەچی دەستکەوتێک ئەم ڕێککەوتنەی لەگەڵ ھەرێم واژۆکردووە ، لەدوای ئەم واژۆکردنەدا نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە ووتی (ئێمە لەمەڕ سیاسەتی تورکیا لەھەمبەر ھەرێمەکەدا وەک ئەوان بیر دەکەینەوە . سیاسەتی تورکیا لەمەر ھاوکێشەکردنی کردنی پارتی لە نوسینەکانی ئەجیندای (ژیت) ھاتووە کە سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەھەمبەر پارتی ھیچ دۆستانە نەبووە ، تورکیا بۆ ئەوەی پارتی بکات بە بەشێک لە سیاسەتەکانی خۆی پەیوەندییە ئابورێکانی بەکار دەھێنێت ، ھەروەھا لەھەمان بەڵگەدا ھاتووە کە ئەو پارانەی کە بەرپرسیارانی پارتی لە باشوری کوردستان بەدەستی دەخەن و بۆ ئەوەی پارەکەیان لە تورکیا بخەنە گەڕ ھکومەتی ئاکپ سیاسەتێکی تایبەتی ڕێخۆشکەرەیان بەرامبەر بەکار دەھێنێت . سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا لەمەڕ بەرژەوەندێکانیان لە ھەرێمەکەدا بۆ ئەوەی لە ڕۆژئاوادا ئەم سیاسەتەیان بەرجەستە بکەن بەتایبەتی میت ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت ، لەبەر ئەوەیە کە میت لە ڕۆژئاوادا پارتەکانی وەک الپارتی و ئازادی و یەکێتی کەسەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن لەیەک نزیک دەکاتەوە و دژ بە پید بەڕێکخستنیان دەکات ، دەوڵەتی تورک کە بەھیچ شێوەیەک تەھەمولی پرۆژەی خۆسەری دیموکراتی PYD ی نییە ھەربۆیە ئەو پرۆژەیەی کە ناوی لێنراوە سیستەمی فیدرالی لەلایەن ئەو پارتانەی کە بوونە بە پارچەیەک لە سیاسەتی تورکیا دەیەوێت ئەو پرۆژەی فیدرالییە لە ژێر سێبەری ئەو پارتانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدایە بخاتە بواری بانگەشەبۆکردن نەک خۆسەری دیموکراتی PYD . پیلانی جێگیرکردنی پێشمەرگەی پارتی لەوشوێنانەی نەوتی لێیە لەھەموو لایەک گرنگی چوونی پێشمەرگەی پارتی بۆ ڕۆژئاوا دەھێنرێتە زمان ، بەتایبەتی ئەوە دەھێنرێتە زمان کە ئەو شوێنانەی نەوتی لێیە پێویستە بخرێتە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەکانی پارتییەوە ، بەرامبەر بە جێگیرکردنی پێشمەرگەکانی پارتی لە شوێنە نەوتێکان لە ڕۆژئاوای کوردستان تورکیاش بڕیار دەدات کە پێگەیەکی سەربازی لە قامیشلو و کۆبانێ و دێرک دروست بکرێت.
لە پشت بکوژانی نادیار و گێرەشێوێنەکاندا کێ ھەیە ؟ . لەم ڕۆژانەی دوایدا لەبەرامبەر (تەڤ دەم) بکوژی نادیار ئەنجام دەدرێت و لەھەمبەر خاڵی پشکنینی ھێزی ئاسایشی لە ڕۆژئاوا ماشێنی بۆمبڕێژکراو ھێرش ئەنجام دەدات ، لەو بەڵگەی ئەجیندای (ژیت) کە بەردەست کەوتووە ئاشکرا دەبێت کە کێ ئەم ھێرشانانەی ئەنجام داوە ، لەو نوسراوەی ژیت کە بەردەست کەوتووە نوسراوە کە ( لە سوریا لەو شوێنانەی PYD لێی بە ھێزە میت ھەوڵدەدات کە کرداری گێرەشێوێنی ئەنجام بدات ، ئەو شوێنانەی زیاتر کە چالاکی لێ ئەنجام دەدرێت زیاتر روبەڕوی کادێرە باڵاکانی پید و خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی پید ئەنجام دەدرێت ھەروەھا پاراستنی پارتی دەیەوێت لەم بارەیەوە ھەڵسەنگاندنی چالاکێکانی میت بکات) . لە ڕۆژئاوا دوای ئەم ھێرشانە و گێرەشێویانە و ئەنجامدانی بکوژی نادیار و ڕاستی ئەم مەسەلانە کە لەلایەن کێوە ئەنجام دراون بە ڕوونی لە ئیفادەکانی ئەو کەسانەی کار بۆ ئەلپارتی و ئازادی و یەکێتی دەکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاواوە دەستگیر کرابوون زیاتر ئەنجامدەرانی ئەم چالاکی و پیلالانە ئاشکرا دەبێت ، ڕاستی دەرکەوتنی ئەم ھێرشانانە کە لەلەلایەن پاراستنی پارتی و میت وە ئەنجام دراوە لە زاری گیراوەکان زیاتر رووندەبێتەوە ھەروەھا بەڵگەی ڕاستێکانیش بە نوسراوەیی لە ئەجیندای (ژیت) کەوتۆتە بەردەست . ئەوانەی ئەم ھێرشانە ئەنجام دەدەن لە باشوری کوردستان لەلایەن پاراستنی پارتی و میتەوە پەروەردە دەکرێن ، چەک و پێداویستێکانی ئەم ھێرشە لەلایەن میتەوە دابیندەکرێت ، لە داھاتویەکی نزیکدا لەلایەن ماڵپەڕەکەمانەوە ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکەینەوە کە کاری بکوژی نادیاریان ئەنجامداوە و ھێرشیان بۆ سەر بنکەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ئەنجامداوە . سیاسەتی بە ھاوبەشی کردن و کۆنگرەی نەتەوەیی یەکێک لە بەڵگەکانی تری ئەجیندای (ژیت) لەبارەی کۆنگرەی نەتەوەییەوەیە ، لەسەر بانگەوازێکەی ڕێبەری گەلی کورد عبدولا ئۆج ئالان پارتە کوردێکان بۆ ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی پێکبھێنرێت ماوەی ٤ ساڵە کاردەکەن ، لەو ڕۆژەوەی دەستکرا بە کار و خەباتی پێکھێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی پارتی بۆ دواخستنی ئەم کۆنگرەیە یان بۆ ئەنجام نەدانی ئەوەی لەدەستی ھات کردی ، ھەرجارێکیش ھۆکاری جیاوازی ھێناوەتە زمان ، ھەندێکجار کەسانی ناو پارتی بەشێوەی نا فەرمی ھەرچەندە ڕاشیان گەیاندبێت کە (دەوڵەتی تورک ڕێگا بە ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی نادات) بەڵام بەشێوەی فەرمی ھۆکاری تری جیاوازیان ھێناوەتە زمان ، بەگوێرەی ئەو حاڵی بوونەی لە بەڵگەکانی ئەجیندای (ژیت) ھاتۆتە بەردەست ئەو ووتارانەی لە ئەندامەکانی ناو پارتی ھاتۆتە زمان لەمەڕ نەخواستنی تورکیا بۆ پێکنەھێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی بابەتێکی ڕاستە ، بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە دەوڵەتی تورک نایەوێت کە ھێشتا پارتی زاڵ نەبێت بەسەر سیاسەتەکانیدا لە ھەرێمەکەدا ناکرێت ئیزن بە کۆنگرە بدرێت کە ھەدەفی جیاوازی لێدەکەوێتەوە ، ئەمەش لەو بیانووە جیاوازانەی پارتی وە بۆمان دەردەکەوێت کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم پێکھێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی . تەلەفزیۆنێکی نوێ لە باشوری کوردستان بەڵگەکەی (ژیت) کە کەوتۆتە بەردەست باس لە زۆر زانیاری جیاواز دەکات ، یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی ئەم بەڵگەیە باسکردنە لە کەناڵی ڕووداو ، ماوەیەک لەمەوبەر بەڵگەیەکی پەیوەندی نێوان کەناڵی ڕووداو و دەوڵەتی تورکمان بڵاوکردەوە ، بەگوێرەی بەڵگەکەی بەردەستمان پێش ئەوەی بەبێ ئەوەی ناوی کەناڵەکە بھێنرێت لەبارەی ئەم کەناڵەوە دەوترێت (لە باکوری عێراق کار دەکرێت بۆ کردنەوەی کەناڵێکی نوێ ، لە ڕێگای ئەم کەناڵەوە پکک پەراوێز و ڕەشدەکرێتەوە لەناو کورداندا کاریگەری تورکیا بەھێز تر دەکەین) . جارێکی تر تاخمە خائینەکان لەسەر شانۆن لەبەڵگەیەکی تری ئەجیندای (ژیت) کە لە بەردەستماندایە ھاتووە کە باس لە کار و خەباتی بەریتانیا و ئەمەریکا و تورکیا دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٤ وە بۆ پارچەکردنی پکک کاردەکەن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و لەم بارەیەشەوە نیزامەتین تاش (بۆتان) و ئەبوبەکر (خەلیل ئاتاچ) لەم کارەیان سەرکەوتنیان بەدەست نەخستووە ھەربۆیە پەنایان بۆ پارتی و ینک بردووە ، ئەو ناوانەش لەو شوێنەی کە ئێستا لێی گیرساونەتەوە لەگەڵ میت دژ بە پکک کار دەکەن ، ھەروەھا ئەم بەڵگانەی بەردەستن باس لەوە دەکات کە جارێکی تر ئەم خائینانە لە ڕێگای میتەوە دژ بە پکک جارێکی تر کەوتونەتە کار و خەبات . لەم بارەیەوە لە بەڵگەکەدا نوسراوە کە (نیزامەتین تاش و گروپەکەیان کەلە پکک جیابونەتەوە سەر لەنوێ دژ بە پکک و پید دەخرێنە ناو چالاکییەوە ، میت لە باکوری عیراق لەگەڵ نیزامەتیندا لە دانوساندایە ، ناوبراوان بۆ ئەوەی لە ھەولێر بیرۆ بکەنەوە میت لەگەڵ پارتی دا دیداری ئەنجامداوە ، ئەگەر ئەمانە بەباشی دژ بە پکک چالاکی و کار و خەبات بکەن ئەوا پارتی ھاوکاریان دەکات و پێداویستی مادیشیان بۆ دابیندەکات) . گرووپی ئامادەکاری ئەڵقەی ھەواڵەکانمان لە ٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە دیاربەکرەوە دەچوون بۆ ئەنقەرە و ھاوکارانمان (جیھان دەنیز و حوسنو ئایلای) کە ماشێنی ژمارە بن٩٢٢٠ یان بەکار دەھێنا ٢٥ کم دوور لە شاری عەنتاپ لە نزیک باشپنار گیشەلەری سەر بە شارۆچکەی ئورداغ لە ئۆتۆبانەکەدا لە ئاکامی ھادیسەکەدا گیانیان لەدەستدا بەم نزیکانە بەڵگە بڵاودەکەینەوە کە میت پەنجەی ھەیە لە ڕوودانی ئەم کارەساتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە