ئەنۆنیمییەکان جەنگیان دژ بە جانەوەری تورکیا ڕاگەیاند

Sunday, 28/06/2015, 18:17

4278 بینراوە


ئەنۆنیمیەکان بریتین لەکۆمەڵک پسپۆری بواری ئەنتەرنێتی شارەزای هاککردن و شکاندنی کۆدی ناو و ناوی نهێنی ماڵپەڕەکان، هەروەها ئاشکراکردنی نهێنییەکان و بڵاوکردنەوەیان بە خۆڕایی بۆ خەڵک بەگشتی، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، لە پێناو گەلانی چەوساوەدا، نموونە "جۆلیان ئاسانج" ڕۆژنامەنووسێکی ئوسترالیە، لەلایەن لێبوردنی گشتی جیهانیەوە خەڵات کراوە. دەریایەک نهێنی ئاشکرا کرد،کە دژ بە پڕوپاگەندی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکاننە و شکۆی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکان شکاند. بەکورتی ئەمانە پێویستیان بە کلیل یان داوەت نامە نیە و کلیلی هەموو دەرگایەکیان، بەدەستەوەیە. دەتوانین بە لاسایی کردنەوەی "ڕوبن هود" ی سەردەم بجوێندرێنن، ڕوبن هود لەسەدەی ١٢هەمدا کەسێکی چەتە بوو، پێچەوانەی مەسعود و جەلال،  ڕۆبن هود بۆ گریفانی خۆی دزی نەدەکرد، بەڵکوو دزی لە پارەدارەکان دەکر و دەیبەخشیە  هەژاران، بۆیە پێشیان دەگووت "دزی دەستپاک". ئەمانە دەتوانن دەستیان بە زۆر جێگای هەستیار بگات، تەنانە دەتوانن کە ئاسایشی جیهانیش بخەنە مەترسییەوە. ئەمانە زیاتر سەر بە بلۆکی شیوعی و چەپەکان وئازادیخواهانن، کاریان زیاتر لە بەرژەوەندی گەڵانی چەوساوەیە، خودی ناوی ئەنۆنیم بە واتای ناوی خوارزاو، واتا کەسایەتیەکانیان شاراوەن ونایانەوێت کە ئاشکرا ببن، ئەوەش بۆ خۆپاراستن، لەدام دەزگا هەواڵگریەرکان، چونکە زۆرینەی ووڵاتانی ئەمڕۆی جیهان و پێشتریش زۆرینەی هەمیشە هاودەنگی ووڵاتانی جەلاد و خوینخۆر بوون، بۆ نموونە هەمیشە ئەمەریکا و بەریتانیاو سەرجەم ئەوروپاش پاڵپشتی شای ئێرانیان، تورکییا فاشی و سەدام و ئەسەدەیان کردووە، لە دژ شۆڕشگێران ئێران تەواوی جیهان دەستیان هەبووە و بەشداریشیان کردووە، بە هەموو شیوازەکان، بۆ نموونە بە فەرمی بەشداریکردنی جەنگی ڤێتنام، کۆرییا ئەفغانستان........هتد. چەند نموونەیەک لەو جەنگانەی کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەڵگیرساندووە، لەدژی گەلان بەگشتی ولەبەرژەوەندی ملهورو چەتە و خوێنخۆرەکانی گەلان.
هەر خودی ئەم ئەوروپیایانە کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیان پێشکەش بە مەندێلا کرد، هەرئەم ئەوروپیانەی ئەمڕۆ بوون، کەبە مام ماندێلیان دەگووت تیرۆریست. هەروەها جگەلەوەش ناوەندی "هۆڵیود"یان کردۆتە پڕوپاگەندە دژ بە شۆڕشگێڕان ئازادی خواهانی جیهان، هەرئەمڕٶ٢٨ی٦ی٢٠١٥ دەیان ئەستێرەی سینەمایی لەکەناڵی روسیای بەشی عەرەبی ئاشکرایان کرد، کە تەواوی فلیمەکانیان پێچەوانەی ڕاستیە، لەجیاتی ئەوە ڕژێمی ئەمەریکای باکوور تاوانبار بکرێت، ئەوان مەکسیکیەکان و هاوڵاتیانی ئەمەریکای لاتین بە دڕنندو جانەوەر دەجوێنن، کەچی لەڕاستیدا ئەمەریکا خۆی جانەوەر بوو، بۆ نموونە فیلیمی"ترێ ئەمیگۆس".
ئەنۆنیمییەکان دەتوانن کە سوودێکی گەورە بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بگەیەنن، سەرەتا ئەو هەموو دست پیلاننانە شاراوانە ئاشکرا بکەن، کە هاوکاری تورکییا فاشی دەکات، هەروەها ئەنۆنیمیەکان دەتوانن کە ببنە هەڕەشەیەکی ترساک بۆ سەر باری ئابووری تورکیا، "پێتەر ئارنێت"ی ڕاپپۆرتەری ناوداری "سی ئێن ئێن" کاتی خۆی گوتی کە فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق ویستوویانە کە بۆردمانی ئامانجە ئەمەریکەیان بکەن، بەڵام لەکاتی پێویستدا،لە "ئەکران"ی شاشەی داتاکانیان بۆیان نووسرابوو، تۆ بۆت نیە کە تەقە بکەیت، بۆیە هەرکام لە فڕۆکەوانەکان هەرچی توانای هەبوو ڕایکرد بە فرٶکەکەوە خۆی تەسلیم بە ئێران کرد. ئەمڕۆ  ئەنۆنیمییەکان بەفەرمی بەڵێنی جەنگیاندا دژی تورکییای فاشی، ئەوەش لەبەر ئەوەی بە ئاشکرا، ئاگادارن کە تورکیا دەستی هەیە لە کۆمەڵ کوژییەی ئەم دواییەی کوبانێدا، هەروەها ئەنۆنیمییەکان، بە فەرمی تورکیا، سعودیە، قەتەر تاواببار دەکەن. جێگەی بیرهێنانەوەیە، کە دەزگای سیخوڕی سی ئای ئەی لە جەنگی یەکەمی کەنداودا توانی، ناوەندی فەرمانی فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق دابخات، ئەوا ئەنۆنیمییەکان توانیان ناساو سەدان هەزاران دەزگای هەستیاری ناتۆ هاکک بکەن، تەننانەت "ویکیلیکس" بە سەرپەرشتی جۆلیان ئاسانج کە ئێستا لە کۆسوڵگەری ئەکوادۆر لە بەریتانیا خۆیشاردۆتەوە. یەکێکە لەو ئەنۆنیمانەو هاوکاری یەکتری دەکەن، هەرچەند ئەمانە کۆمەڵێک گرووپی نهێنینو نموونەیان زۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا ئارمەکەیان وێنەی کەسێکی بە چاکەت و پانتۆڵەوە، بەڵام سەری پێوە نیە، ئەوەش سیمبولی خۆشاردنەوەیە، هەروەها گرووپەکەی دیکەیان دەمووچاوێکی شاراوەیە کە دەمامکی بەستووە. نموونەکان لەخوارەوە دەبینیت.
هەروەها دەقی بڵاوکراوەکەی ئەنۆنیمۆس بەزمانی ئینگلیزی، بە ڤیدێۆ ببنینە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە