ئایا مەسعود بەرزانی واز لە کورسییە ناشەرعییەکەی دەهێنێ؟

Monday, 29/06/2015, 23:39

2932 بینراوە


هەرکاتێک گوێ بۆ ئەو لێکۆڵیارو چاودێری سیاسی و میاسی وشتانەدەگریت ،ئینجاهەست بەوەدەکەیت ،ئاستی سیاسی لەچی قەیرانێکی گەورەدایەو هیچ متمانەیەکی سیاسی لای خەڵکی بوونی نەماوەو ،هەرهێزێک خاوەنی پارەبێت ،هەموو شیکردنەوەسیاسیەکان دەچنەخزمەتی ئەوهێزەوە، ئەگەر خەڵک بەڕواڵەت دژی بن، بەڵام لەدەحسیڵ حاسڵدا ،ئەودەبێتەوە هێزی یەکەم وبڕیار بەدەست و سەدان کۆیلە بەناوی چاودێری سیاسی ولێکۆڵیاری سیاسی ومامۆستای زانکۆو خاوەن بڕوانامە دێت بەشان وباڵی ئەو حیزب و سەرکردەیەدا هەڵدەدەن.
سەیر نیە کەسێک خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا،یان ماستەربێت و بڵێت مەلا مستەفا فەیلەسوفە، لەکاتێک دا مەلا خاوەنی دێڕێک نووسین نەبووە ، ئیتر لە کوێ بوو بەفەیلەسوف .
لەوەش گەمژەتر هەموو خەڵکی کوردستان ،شایەتی ئەوڕاستیەن کەبنەماڵەی مافیای بەرزانی بە هەموو ژیانی خەریکی خیانەت بووە ،بەرامبەر مەماف وئازایەکانی خەڵکی کوردستان ،نەک لەباشور،بەڵکو لەپارچەکانی تریش و لەکشتن وتیرۆر بوون بەنۆکەری ووڵات بۆ لەبەین بردنی هەرهێزو بزووتنەوەیەک ،کەئەم بنەماڵەمافیایەی قبوڵ نەبووبێ و بەسەرۆکی نەزانیبن .نزیک ترین نموونەی خیانەتی ئەم بنەماڵەیە ،بەرامبەر بەشۆڕشی خۆرئاواو یەزیدیەکان وهەدەپە بوو.
کەچی هەندێک کاسەلێس و گەمژە دێنەسەرشاشەی تیڤیەکان ،یاخود لە رۆژنامەکان ،سەرکەوتنی کۆبانی بەحیکمەتی بەرزانی دەزان و هەروەها سەرکەوتنی هەدەپەش ،بەڵام یەکێک لەم گەمژانە نرهاتن پێمان بڵێن حیکمەت گەورەمافیابەرزانی کامەبوو ،لەکۆبانی و کامەش بوو بەرامبەر بەسەرکەوتنی هەدەپە .هەموو حیکمەتی ئەم مافیایە خەندەق لێدان بوو دژی خۆرئاواو پشتیوانی ئەردۆغان و پارەناردن بوو بۆحیزبەکەی ئەردۆغان ،تاهەدەپە دەرنەچێت و بەربەستی لە١٠٪تێنەپەڕێنی ،ئەوە هەموو حیکمەتەکانی گەورەمافیاو بنەمالەکەیەتی ،ئیترنازانین ئەم خاوەن بڕوانامانە بەچی لێکدانەوەیەک بەرزانی مەلا،یاخود مەسعودمان لێدەکەن بەفەیلەسوف و حەکیم .بەهەرحاڵ کوردستان ئێستا لە سایەی ئەم بنەمالەمافیایەوە ،بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی دووچاری قەیرانێکی خنکێنەری ئابوری بوونەتەوەو ،هەژاری وبێکاری رؤژلەدوای رۆژ روو لە خراپتردەکات و بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ،خەریکە بڕست لەخەڵکی کوردستان دەبڕێن ، ئا لەم دۆخەناهەموارەدا ،هەدوو بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی و شەریکەکانیان ،لەدەسەڵات خەریکی ڕەشنووسی دەستورن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێت ژیان و مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستانە ،گوێ خەڵکیان کەڕکردوە ،سیستمی حوکم پەڕلەمانی بیت ،یاخود سەرۆکایەتی. خەڵکی کوردستان دەستوور،یاخود دەسکەتوریان بۆچیە کەبێ مووچەبن ،بێ کارەبابن .ئەوە جگەلەگاڵتەکردن بەخەڵکی کوردستان ومافەکانیان بەو لاوەشتێکی تر نییە.
لەوەش گاڵتەجاری خەریکی گەرمکردنی فەزای شەڕێکن ،لەسەر ئەوەی گەورەمافیا مەسعودبەرزانی لەسەرکورسی دەسەڵاتی ناشەرعی بمێنێتەوە ،یاخود ئەومافەی نەماوە.
بەپێ قسەی زۆربەی لایەنەکان بێت جگەلەحیزبەکەی بنەمالەی بەرزانی دەڵێن ،ماوەی دەسەڵاتی تەواو بووە ،بەڵام جەهلی ئەم حیزبانە لەوێوەسەرچاوەدەگرێت ،کە ئێوەیەک نەتوانن ووێنەی بەناشەرعی دانراوی ،مەلای دارجگەرە لەدیوەخانەکەی سەرانی مافیای کوردی لابەرن چۆن دەتوانن مەسعود بەرزانی لابەرن .پێمان ناڵین ئەوشوێنەی کەناوی سەرۆکایەتی هەرێمەو ،کۆسرەت جێگریەتی دەتوانێت دەوامی لێبکات .ئێوە بەهەمووتان ،کەبەحسابی کورسی زۆریەی ئەندامانی دیوەخانەکەی کوردستان پێک دەهێنن ،دەتوانن لەهەولێرو دهۆک خۆپیشاندان بکەن دژی هەرپێشێل کاریەک کەسەرانی مافیای بنەماڵەی بەرزانی دەکتان ،هیچ دەسەڵاتێکتان هەیە ،لەهەولێرو دهۆک ،هەرحیزب ولایەنێک قسەی کردبێت ،لەهەولێرو دهۆک بارەگاکانی سوتێنراوە ،لەدیوەخانەکەش هەر یەندامێک دژی گەورەمافیاقسەی کردبێت شەقباران کراوە ،ئیدی پێمان ناڵین چۆن دەتوان گەورەمافیا لابەرن ،لەسەر دەسەلاتی ناشەرعی ،یان ئەم قسانە هەمووی مەژغوڵکردنی خەڵکی کوردستانەوە ،دوایی هەمووتان بەسازانەکەی بنەمالەی مافیای بەرزانی ڕازی دەبن ،گەورەمافیا مەسعودبەرزانی بەدیلی نیەوخۆی بەدیلی خۆیەتی .ئەگەر خۆشی مرد جامەکەی بەدیلیەتی.
بۆیە کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان خۆیان بەم گاڵتەجاری سازان و دەستوور ودەسکەتوورە خەریک مەکەن ،بڕژنەسەرشەقامەکان و کۆتایی بەم سیناریۆی گاڵتەجاری سازان ودەسکەتوورە بهێنن و خۆتان لەدەسەڵاتەمافیاگەریە رزگاربکەن ،کە٢٤ساڵە خەریکی دزی وگەندەڵی و داوێن پیسین ،لەسەرحسابی قوتی ئێوە .
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە