کوردستان، لە نێو چەند وڵاتێکی داگیرکەردا

Wednesday, 01/07/2015, 16:17

3139 بینراوە


ئەم کتێبە، دەربارەی کارەسات و لیقەوماوی گەلی کوردە لە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی نیشتیمانیدا، لە کاتێکدا رابەرو سەرکردە کوردەکان ، هیچ کاتێك کوردستانیان وەك کۆڵۆنی (مستعمرة)  ناو نەبردوە ، ئەو بە کۆلۆنییەکی زۆر ئاست نزمتر لە کۆلۆنیەکانی ئەفریقای بەریتانیا و فەرەنسا باسی لێدەکات و بەشێوەیەکی زانستی سەرزەنشتی داگیرکەران و چەوساندنەوە نامرۆڤانەی کورد دەکات. هۆکارێکی تری ئەوەی کە ئەم کتێبە لە کتێبەکانی تر و لە کتێب و بەرهەمی کورد خۆی جیا دەکاتەوە ، ئەوەیە (ئەگەرچی کورد خۆی بابەتی واو لەسەر ئەو ئاستەی نیە)، ئەم کتێبە  لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئەکادیمی و زانستییانەی بۆ کراوە، بابەتیی و تایبەتمەندە لە چاو زۆربەی کێبە هاوشێوەکانی خۆی، چونکە  جێی متمانە و راستگۆییە، کە نەک هەر غەیرە کوردێك نووسیویەتی، بەڵکو رۆشنبیرێکی ئازایخوازی تورک و بەرادەی یەکەم دژی نەژادپەرستانی نەتەوەکەی خۆی کە تورکە، نوسیویەتی.
ئیسماعیل بێشکچی، لەسەرە ئەو نووسینانەی، چەند جار دراوە بە دادگا و ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی لە زینداندا بەسەر بردووە. هەر دوای هاتنە دەرەوەشی بەردەوام بووە لەسەر نووسین و لێکۆڵینەوە و بەرگری لە مافی کورد کردووە.
کاک بەکر حسێنی شاعیر، ئەو کتێبەی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردستانپۆست کردووە، وای بۆ نووسینوین، کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە کورد، بە پێویستی زانی ئەم کتێبە لەم کاتەدا بڵاوبکرێتەوە و بکەوێتە بەردەم خوێنەرانی گەیری کوردیش، سوپاسی دەکەین.
بۆ خوێندنەوەی ئەو کتێبە کە بەزمانی ئینگلیزی کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە