ئەردۆگان کێشەی کوردی جارەسەر کرد!

Friday, 03/07/2015, 22:09

2169 بینراوە


پاش تێپەر بوونی (10 بــۆ 15) سال ئەردۆگان بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ کرد و توانی کێشەی کوردی جارەسەر بکات ،ئیتر کورد هیچ کێشەیەکی نەماوە لە باکوری کوردستان .
+زۆر خۆشحالین بەلام چۆن توانی کێشەی کوردی جارەسەر بکات ؟
-ئەی ئەگەر ئەردۆگان نەبووایە قورئان لە باکوری کوردستان تەفسیری کوردی دەکرا جگە لەمەش لە سایەی ئەردۆگانەوە ئیتر کورد بۆی هەیە وتاری رۆژی هەینی بە زمانی کوردی بدەن بۆ نوێژخوێنان ئیتر چی تری دەوێت هیچ هەموو کێشەکانی بۆ جارەسەرکرا.
+بۆ ئێمە کێشەی ئایینمان هەیە کێشەی نەتەوەیی، ئێمە کێشەی نەتەوەیی هەیە نەک کێشەی ئایین
بەداخەوە کەم نین ئەوانەی کە بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە،کێشەی کورد تەنها لەوە دا دەبیننەوە هەر بۆیە بێ گوێ دانە هیچ شتێك پشتگیری خۆیان بۆ ئەردۆگان دەردەبرن.
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی وەک نمونەیەک کە پشتگیری خۆی بۆ ئەردۆگان و ئاک پارتی دووپاتکردووە ،بۆ دژایەتی (هەدەپە) هیچی تری بۆ نەدەکرا بیکات جگە لەوەی بە وتارێک پشتگیری خۆی بۆ ئەردۆگان دەربڕی دڵنیابن ئەم و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پشتگیری ئەردۆگان دەکەن هەر چیەکیان بۆ بکرێت دەیکەن تەنها بۆ ئەوەی (هەدەپە) ڕێژەی (10%) هەلبژاردن تێنەپەرێنێت هەلبەتە ئمەش بە فەرمانی خەلیفەکەیانە (ئەردۆگان) بەهیچ شێوەیەک جێگەی سەرسورمانم نیە کە لە باشووری کوردستان ئەو دەنگانە زیادبێت کە شتێك پشتگیری خۆیان بۆ ئەردۆگان دەردەبرن جونکە لە مێژە ووترواوە کورد و پارە و خیانەت.
ئەوەی کە ئەردۆگان بە قورئانێکەوە دەیکات لە ناوچە کوردییەکان و باسکردنی سەلاحەدینی ئەیوبی وەک قارەمانێکی کورد زۆر ڕوونە کە تەنها بۆ فریودانی کوردەکانە ،دەزانێت زوو فریودەخۆن عاتیفەیان دەجوڵێت ئەمانەش هەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.
دەپرسم دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی بۆچی بۆ کۆمەلکوژی رۆبۆسکی باکوری و کۆمەلکوژی 
کورتەکی باشوری و دەیان تاوانی تری حکومەتەکەی ئاک پارتی هیچ هەلوێستێکت نەبوو؟
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی هەمان کاری مەلا ئیبلیسی بەدلیسی (مەلا ئیدریسی بەدلیسی) و ملای خەتێی دووبارە کردووە بەلام لە کاتێکی جیاواز و بە کەرستەیەکی جیاواز ، هەر دووکیان حزمەتیان بە داگیرکەرانی کوردستان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە