ئایندەیەکی نادیار! کۆچی ناچاری

Thursday, 09/07/2015, 23:17

4597 بینراوە


دیاردەی کۆچکردنی مرۆڤ لەسەرەتای دروستبوونی ژیانەوە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و خۆشگوزەرانی سەریهەڵداوە و تاکۆتای ژیانیش بەردەوام دەبێت
ئەوەی ئەمڕۆ لە باشوری کوردستاندا بەدی دەکرێت زیادبوونی ڕێژەی کۆچکردنی لاوانە بەڕێگەی نایاسایی خۆ خستنە بەردەم سەرکێشیەکی گەورە کە هەندێک جار لاوەکانمان لەو سەرکێشیانە شکست دەهێن و ڕوبەڕوی مەرگێکی تراژیدیای دەبنەوە.
لەڕاستیدا ئەوەی دەبینرێ حاڵەتێکی ترسناکە کە داینەمۆکانی وڵات ئەم ڕێگەیان گرتۆتەبەر بەڵام نابێت سەرکۆنەی ئەو لاوانە بکرێت چونکە تا ئەوڕۆ سێ دەسەڵاتەکەی هەرێم نەیتوانیووە بەشێوەیەکی باش و تەندروست دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت وە لە چارەکە سەدەی ڕابردوودا نەتوانراوە ئینتمایی نیشتمانی لە گیانی هیچ تاکێکی کۆمەڵگەدا بچێنرێت ئەوەی پەرەی پێدراوە گیانی تۆڵەسەندنەوە و زیادکرنی هۆگریی بووە حیزب.
جگە لە دابیننەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان،وە لە ئێستادا لاوان لە ترۆپکی ڕەشبینی و بێ ئومێدیدان بەرامبەر بەو دەسەڵاتەی کە نیشتیمانیان لەبەر چاو ڕەشکردوون وە بونی قەیرانی (سیاسی،ئابوری)،جگە لە و جەنگە نەخوازراوەی کە بەرۆکی میلەتەکەمانی گرتۆتەوە کە بەشێکی لاوان دەڵێن بەرگریکردن لە سادەترین مانادا بەرگریە لە شەرەف و کەرامەتی هاونیشتیمانیان وە مانا سەرەکیەکەی بریتیە لە پاراستنی سەروەت و بەرژەوەندیەکانی کەمینەیەکی کەم کە هەرێم بەڕێوە دەبەن و بەم ئاقارەیاندا برد کە بەشێکی زۆریان خێزانەکانیان لە دەرەوە دەژین و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەوروپی و ئەمریکی-ن.
سەرەڕای ئەمانە لاوان تا ئێستا ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان نیە بەهۆی دابیننەکردنی هەلی کار و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان وە نەبونی هیچ پڕۆژەیەک بۆ لاوان لە لایەن حکومەتەوە.
وابڕیارە پەڕلەمانی کوردستان کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات سەبارەت بە حاڵەتی کۆچکردنی لاوان پێویستە بەدوای هۆکاری کۆچکردن و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە نەک گرتنەبەری ڕێکاری توند و داخستنی سنورەکانی ناوخۆ بەڕویاندا چونکە ئەو ڕێکارە نەک چارەسەر نیە بەڵکو دەبێتە هۆی دروستکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە