شەڕڤانانی کورد ( یە پە گە) ناوبانگێکی جیهانیان هەیە

Friday, 10/07/2015, 19:54

2654 بینراوە


کچە نمایشکەری جلوبەرگی کەنەدی ( تایگەر) چەند مانگێک لەمەوەبەر، هات بۆ سوریا و، چووە رۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانی یەکێک لە کۆمەڵە کوردییەکاندا، کە سەر بە هێزەکانی پاراستنی گەلە و، بە کورتی بە (یـە پـە گـە) ناودەبرێت، وەکو شەڕڤانێک لە دژی رێکخراوی داعش شەڕبکات . 
( تایگەر ) گەڕایەوە بۆ کەنەدای نیشتمانی، بۆ ئەوەی چی بە چاوی خۆی بینیبوو، بۆ خەڵکی وڵاتەکەی بگێڕێتەوە .. تایگەر ئەو هەستەی لا دروست بووە، کە حەزی بە یارمەتیدانی کوردە، لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بۆ ئەوەی بەرگری کردن لە شارستانییەتی مرۆڤایەتی . 
هەروەکو رۆژنامەی (دێلی تلـیگراڤ) بە زمانی تایگەرەوە بڵاوی کردەوە، تایگەر دەڵێت : " گەلێ شتم بینی کە بە خەیاڵمدا نەهاتوون، هەندێ جار ناچار دەبووم کە لەسەر پەنجەکانی پێم بوەستم .. کیژۆڵەیەکی بچووکم بینی کە مینی چێنراو، پێیدا تەقییەوە و مرد .. هیچ هاوکارییەکی پزیشکی کوردەکان ناکرێت " 
رۆژنامەکە لەسەر قسەکان دەڕوات و، نووسیویەتی کۆمەڵەی (یە پە گە) ناوبانگێکی نێودەوڵەتی دەرکرد .. تا ئەمڕۆ بە دەیان گەنجانی رۆژئاوایی چوونەتە ریزەکانیانەوە، کە لە نێوانیاندا، هەندێ بەریتانی هەن . لە دوای ئەوەی کە شەڕڤانان لە شاری کۆبانی بەرەنگاری رێکخراوی داعش بوونەوە و .. دەریان پەڕاندن و، سەرکەوتنیان بەدەست هێنا .
رۆژنامەی دێلی تلیگراڤ، ئاماژەش، بە ناوی خەڵکی تر دەکات، کە لە وڵاتانی رۆژئاواوە هاتوون و، چوونەتە پاڵ شەڕڤانانی کورد، بۆ شەڕکردن لە دژی رێکخراوی داعشی تیرۆریست .. لەوانەش (ئالان دنگان) کە سەربازێکی پێشووی تیپی سەربازی ئیڕلەندی بوو لە سوپای بەریتانیادا .. (ماگر کیفۆرد) کە گەنجێکە لە ( ئۆکسفۆرد ) ەوە هاتووە و، چۆتە ریزی هێزەکانی پاراستنی گەل .
(*) دەقی ئەم ئەم بابەتە، لە رۆژی سێ شەممە ( ٧/ ٧/ ٢٠١٥) بە زمانی عەرەبی لە ماڵپەڕی (کتابات) دا بڵاوکراوەتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە