لە کاتێکدا سەرگەرمی دانانەوەی مەسعود بارزانین، داعشەکانیش لە سلێمانی لەسەر شەقامەکان نوێژ دادەبەستن

Sunday, 12/07/2015, 19:22

5353 بینراوە


بۆخەڵکی زەبوون هاتمە سەر ئەو ڕاستییە کە هەر ئەوەندە بەس نییە بۆ دادپەروەریی بپاڕێتەوە " گۆلدا مایەر" لە کتێبی چۆن ئیسرائیل دامەزێنرا، لە لاپەڕەی ١٨٠دا ئاوامان پێدەڵێت.
 نوێژکردنی ئەم داعشانە لەسەر شەقامەکەی مەولەوی کە کرۆکی شاری سلێمانییە، تەحدایەک و تەعدایەکە لە شار و خەڵکەکەی.بۆ ئەوەی بەخەڵک بڵێن ئاها هەموو جێگەیەک بۆ ئێمەی عەرەبی ئیسلام و داعش نیشتمانی خوایە، پاشان ئەوانە چەند هەنگاوێک لەپشتیانەوە مزگەوتی مەولەوی هەیە و لەپێشیانەوە لەو بەر شەقامەکە، مرگەوتەکەی سەعد تەها کۆی " سەعە تاکۆی" ١٠٠مەتر لێیانەوە دوورە، دەیانەوێت لە موسڵمانێک و مزگەوتێکی کوردییش دوور بکەونەوە.
 بیر بکەنەوە ئەوان لەئاوارەیدا لەخەمی نوێژدابن، ئەدی لەسەر چ بنەمایەک سیستەمی دەوڵەتی شەریعەتیان جێهێشتوە؟ 
 ئەم نوێژە پڕ ڕیاکاری خۆنواندنە لەسەر بنەمای نێت پاکی ناکرێت، چاوەڕنن کە هەستی خەڵکی بزانن داخۆ پەچەکرداری خەڵک چیلێدێت و چۆن بەرخود دەکەن ؟ بەلای منەوە ئەمە نوێژ نییە بۆ خودا، بەڵکو ئەمە پەیامێکی داعشانەیە! چۆن؟ 
 دڵنیاتان دەکەمەوە، من لەم عەرەبانە نە ڕقم لێیانە و نەڕقیشم لییان دەبێتەوە، تەنها قێز لەو دەسەڵاتە ترسنۆکە خۆماڵییە دەکەمەوە کە بۆ خاتری ئێران، مزگەوتی حوسەینییە لە شەقامی سالم دەکاتەوەو، ئێستاش بەلێشاو عەرەب دەهێنێتە شارەکانەوە بۆ خاتری ئەوەی پێمان بڵێت، ئێوە پێتان ناخۆشە کەسانێک هەیە جێگرەوەتان.
 لەلایەکی ترەوە دەسەڵات باسی بڕانی بوجدە دەکات لە بەغدادەوە وەزیرە گیپنەکەی تەندروستی دەڵێ بەغداد ٤٠% دەرمان دەنێرێت بۆمان، کەچی سەدان کوردی نمەک بەحەرام خزمەتی بەغداد دەکەن، هەرنەبێت فەرموو ملتان بشکێنن وەرنەوە و ئەم عەرەبە داعشانە بنێرنەوە، " جیاوازی ئەم دەسەڵاتە ترسنۆکە و " یەپەکە" لەوەدایە، ئەوان هەموو خێزانێکی عەرەب بیەوێت بچێتە عەفرین نیشتەجێ بێت، دپێویستە یەکێک لەئەندامی خێزانەکەی شەڕڤان بێت، دژ بەچەتەکانی داعش و ڕژێمی ئەسەد، بەڵام لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا عەرەبەکانی ڕوویان لە باشورکردوە هەموو خێزانێک لایەنی کەم یەکێکیان لەگەڵ چەتەکانی داعشدان ".
ئەم نوێژە پڕ ساختەیەی ئەمانە نە ڕێگە پێدراوە، نە پرسیاریشیان کردوە، چونکە ئەوان لەووڵاتێکی ترنین ئەوان لەنیشتمانی موسڵمانان و نیشتمانی عەرەبدان و ئەو جێگەیەش کە بەڕەیان تێدا داخستوە زەوی خواکەیانە ومافی خۆیانە، بیکەنە ئەفغانستان بیکەنە سۆمالیا، بەواتای ئەوەی سلێمانی دەبێتە مەقادیشۆ یان قەندەهار.
 هەموو ڕووداوێک سەرەتایەکی هەیە، وەک دەڵێن :مەبەستی چالاکی گەر لەلایەن خەڵکانی بێئاگاوە بێت دەبێتە ژەهر، بۆیە ئەمانە بێئاگایانە لە مێژووی ئەم شارە ئەم ژەهرە بڵاو دەکەنەوە، دەبێ ئەوەش بڵێین لە بڵاو بونەوەی دیندا کەس حەز ناکات تەنها بێت، هەموو کەسێک حەز دەکات پەیوەست بەکۆمەڵێکەوە بێت، ئەها چەند بەڕەیان داخستوە، ئەم وێنەیە کۆمەڵێکی پێنج کەسییە، بەڵام چۆن ئەمانە کۆبوونەوە ؟ ئەی ئەم هەموو بەڕيیە چۆن کۆکرایەوە؟ ئەی ئەو جێگەیە چۆن دەستنیشان کرا ؟ بۆیە ئەم گروپ گەلە بچوکە لەوێنەکەدا، بەڵام ئێوارەکانی تر گروپ گەلی تر پێیانەوە پەیوەست دەبن، بۆ ئەوەی گروپێکی ئاینی پتەو دروست بێت و سبەینێ جیهاد تەرح دەکرێت تێیدا.هەمووشمان دەزانین شوناسی ڕەشۆکی بەپشتگیرییەوە زیندووە.
 بەلای منەوە تا ئەو جێگەیەی شک هەبێت، ترسیش بونی هەیە.ئەمەی ئەمڕۆ ئاسایشی شار بەڕێوە دەبات، خەڵکانێکن خۆیان نامۆن بەشارەکە، خۆیان تاکو ئێستا وەک میوانێکی دزێو سەیریان دەکرێت، بۆیە ئاسانە هاتنی ئەم هەموو کەسە.
 من لێرەدا تەنها دەسەڵات بە تاوانبار نازانم، بەڵکو هەموو ئەو کەسە ترسنۆکانەی، کە بۆ مشتێ پارە دەبنە کەفیلی ئەم هەموو کەسانەی کە خۆیان، یان باو کو کەسوکاریان لە سەردەمی سەددامدا ئەنفالیان کردین، هەموو ئەو خاوەن ماڵە چاو چنۆکانەی سەریان بچێت نوێژیان ناچێت خانو بەم عەرەبانە دەدەن بەکرێ بۆ خاتری ئەوەی پارەکەیان دەدەنێ و گرانتر دەیدەن بەوان، بۆ ئەو موختارە کۆنە خۆفرۆشانەی کە ئاسودانە سەر و سمێڵیان بۆیاخکردوە و ڕێیان پیشان دەدەن و ئاسانکاریان بۆ دەکەن.
 ئێمە ئەمەمان ناو ناوە ژیان، بەڵام هەموومان مردوویەکی گەڕۆکین، کاتێ تاڵەبانی ووتی: هەرکەسێک شەڕ لەگەڵ عەرەبێکدا بکات بێ لێپرسینەوە شەش مانگ زیندان بکرێت، ئەوە بەرهەمەکەی بوو، کە ئەمڕۆ دەیبینین، سەرۆکە تەزویرەکەی هەرێمیش، بە لێشاو ژنکوژو قاچاخچی و پیاوکوژو جەردە بە لێبوردنی تایبەت لەزیندانەکان دێنێتە دەرەوەو دەیکاتە حیمایە بۆ دەسەڵاتەکەی و لە سلکی پاراستن و سیخوڕیدا جێگەیان پێدەگرێت، بۆیە عەرەبەکان لێرەوە دەست بە داگیرکردنمان دەکەن.لە باکوردا پەیەدە نەخرێتە ناو حوکمەتەوە بڕیاری خۆبەڕێوەبردن دەدەن و نیشتمان بەرەو سەرفرازی دەبەن، کەچی ئێمە دوای ٢٤ساڵ تازە گەنجەکانمان لە نیشتمان هەڵدێن.
 گەلی ئێمە لەباشور هەمیشە و لە هەموو کاتێکدا ڕوداوەکان بەهەند وەرناگرن، چونکە ئەوان گوێ بەوە نادەن یاری بەچ ئاگرێک دەکەن، ئەوەش سەرچاوەکەی لەخۆپەرستیی و ساویلکەیی و دڵپاکیەکی منداڵانەوە سەرچاوەی گرتووە.کاتێک تۆ هەمووشتێک بەسادەی وەردەگری و لە لێقەومانەکانیشدا دەستەوستان دەبیت.نوێژی ئەم داعشانە لە شەقامی مەولەوی سلێمانی و بەم شێوەیە، پێویستی بەدانانی خاڵێک هەیە و پێویستی بەوەیە لەخۆمان بپرسین: ئێمەی کورد و خەڵکیی سلێمانی بۆ کوێ دەڕۆین؟ لەگەڵ کامە خەڵکدا سەفەری ژیان بەڕێ دەکەین ؟ ئەمەریکییەکان خۆیان دەڵێن ئێمە داگیرکەرین، ئێمە گوڵیان بۆ دەبەین و وێنەیان لەگەڵدا دەگرین.عەرەبەکان دێن هەموو ئەوانە بوون بە درێژایی حوکمی بەعس فەیانچەوساندینەوە و زیندانیان کردین، سوکایەتیان پێکردین لە داریان داین، ئەنفالیان کردین، ئەمڕۆ ئێمەش وەک بێچوی مار لەباخەڵی خۆمانمان ناون، دەشزانین سبەی ئەو بێچوە گەورە دەبێت.
نوێژەکانتان دابەستن، مەترسن خوا ماڵەکەی گواستۆتەوە بۆ شەقامەکانی سلێمانی، لەسایەی ئەو دەسەڵاتە ترسنۆکەی، کە لە هیچ ناچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە