وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌ بێ داراییه‌كه‌ی

Monday, 13/07/2015, 8:02

3952 بینراوە


هەڵاى گۆڕان و پەیام و بانگەشەکانی ئەوە بوو کە پەنا بۆ کەسى پرۆفیشناڵ و شارەزا دەبات تەنها سیڤى ئەو کەسانە لەلای پێوانەیە، دواى ئەوەی بە ناوی حکومەتی بنکە فراوانەوە قەڵەمبازى دا بۆ ناو دەسەڵات، ئەوسا ئاشکرابوو کە نەک تەنیا ئەمەی نەکرد، بەڵکو هەرچییەکی دیکەی بەو خەڵکە وتبوو هەمووی درۆ دەرچوو، تەنانەت ناوەکەی خۆشی کە گۆڕانە، ئەمەشیان بووە  درۆ و پێچەوانەکەی، هەروەک چۆن هەموو حیزبەکان ناوی دیموکراتیی، سۆسیالیست یەکێتیی و کوردستانیان لە خۆیان ناوە، بەپێچەوانەی ئەمەوە کار دەکەن، ئاواش گۆڕان ئەو ناوەی لە خۆی نا تا دژی گۆڕانی سیستەمی دەسەڵاتی بنەماڵە کار بکات،  دژی ئەو گۆڕانە کاری کرد. کە پێشتر چەندەها کەسى شارەزاو خاوەن بڕوانامەى زانستى لە دەورى گربوبونەوە، بۆ نمونە کەسێکی کرد بەوەزیرى دارایى، خاوەنى بڕوانامەیەکی وا نەبوو، لە زانستى ئابوریی شارەزایی هەبێت، تەنها ئەوە بوو، کە ژمێریارى گردەکە بوو.
* لە سایە و سێبەرى ئەم وەزیرەدا یان راستترە بڵێین لە سەردەمی دەسەلاتیی دارایی گۆڕاندا موچە لە مانگانەوە کرا بە وەرزیى و چاوی خۆیان خستە سەر ڕەحمەتى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان، کە لە هیچ حکومەت و وڵاتێکدا شتی وا نییە، پێچەوانەکەیەتی.
* گوڕان و وەزیرەکەى داهێنانێکى پڕ لە گۆڕانی بۆ سلێمانى بەدیارى هێنا ئەویش ئەوەیە: پارەى پرۆژە تایبەتیەکانى سلێمانى و دەوروبەرى (کە پێشتر لە بانکە حکومەتیەکان دادەنرا و قازانجیشى هەر بۆ ئەوان بوو) ئێستا و بەبریارى وەزارەتى دارایى دەخرێتە سەر بانکى کوردستان، ئەم بانکەش، بانکێکى پارتی و نێچیرەڤان بارزانییە، واتە هەرچیی پارەیەک هەیە  لەمەودوا دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی ئەوانەوە، ئیتر کە پارەش کەوتە لای دزە جاامانە سوورەکان، بزانن دوایی چی لێدێت، بە تایبەتی ساڵانە ملیارەها قازانج دەکات، بە دیوێکی تردا ئەو قازانجە لە بری بۆ بانکەکان بێت ئەوا لە رێگای بانکی بنەماڵەی بارزانییەوە راستەوخۆ دەچێتە گیرفانی دزەکان، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە کە بۆچی بانکەکان لە ئیستاوە ئیفلاسیان کرد.
* وەزیر و گردەکە و کۆبونەوەى جڤات و تەلەفیزۆنى گۆران، ڕۆژى سەدان بینەرى لێهەڵدەوەرێت، سەرى زمان و لێوى نیلییان باسکردنە لە موچەخۆرانى بندیوار، کە گوایە بەهەزارانیان ئاشکرا کردووە، بە لیست دەیدەن بە پەڕلەمانتارانیان هەتا وەکو چالاکىی خۆیانی پێ نمایش بکەن.
*هەردوو حیزبى یەکێتی و پارتى دوور لە هەموو به هایەکى ئیدارى و ئەخلاقى، هەزارەها موچەخۆرى بندیواریان دروستکردووە، لەسەر حسابی بودجەى ئەو میللەتە، ، لەمەشدا وەزیرەکەى گۆڕان ئەو تاوان و خیانەتەی پارتیی و یەکێتیی داپۆشی هەموویانى کرد بە ڕەسمیی و بەبێ ئەوەی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو بنێرێت و بزانێت ئەمانە چەند شیاوی ئەو کار و شوێنەن، هەموویانی بەسەر فەرمانگە حکومەتیەکاندا دابەش کردن و گەورەترین خزمەتى بەو دوو حیزبە کرد، لەکاتێکدا هەزاران گەنج و دەرچووى زانکۆکان بێکارەن و سەرى خۆیان هەڵدەگرن وڵات جێدەهێڵن.
ئەم بندیوارانە : ئەوەلیاتیان نیە، خزمەتیان نییە، کەچی پلەى بەرزیان هەیە، موچەیان فڕیوە.نمونەیەک , بندیواریکى نەخوێندەوار دوسالە لاى حیزبە کردویانە بە بەڕیوەبەرى پێشکەوتو موچەکەى فڕیوە بۆ ملیۆنێک دینار.بەپلەى وەزیفى ئەبێت ئەم کەسە دەرچوى کۆلیژ بێت و بە سى ساڵ خزمەت ئینجا بەو پلەیە دەگات.ئەگەر ماشێنەکەى گۆڕان فیول پەمپەکەى نەسوتا بێت دەبێت ئەو هەموو پلە وەزیفیانە وەرگرێتەوە، بیر لە گەنجەکان بکاتەوە و بەمە چارەسەرێکی کێشەی ئەو وڵات جێهێشتنەی بکردایە.
* یەکێکی تر لە داهێنانى ئەم وەزیرە، پارەى نەختینە نادات بە بەڵێندەر و وەبەرهێنەکان، بەڵکو چەکیان دەداتێ هەتا بیخەنە حسابە بانکیەکانیان و پەیمان بدەن کە داواى نەختینە نەکەن و چەکەکانیان سەرف نەکەن.ئەم پیلانە ستراتیژیە گرنگە، کۆنە بەعسیەکى گۆڕانخواز بەناوى حەمە حسین دایهێناوە کە هەتا ئێستا جلە سەوزەکانى بۆ یادگارىی هەڵگرتووە، ئەگەر فەردەیەک گوێزى هەورامانى بدەیتێ هەتا نەورۆزى داهاتوو ناتوانێ بیژمێرێت.بەمەش گۆڕان گەندەڵیى و پیسخۆری کرد بە بەرنامە، ئیستا بازارى چەکی بانک فرۆشى لەبازاڕى دۆلارەکە گەرمە، هەر خاوەن چەکە و چەک ورددەکاتەوە، دەیدا بەم و بەو بۆ فرۆشتن و لەبانکى ئاشتیى دیزە بەدەرخۆنەى پێدەکرێت، وەک فەرمابەرەکانی ئەو بانکە بە خۆشییەوە دەڵێن، بەهۆی ئەم بەڕێوەبەرەمانەوە، ناوکەفى پێڵاویش ئەگەر لە چەک بچێت ئێمە وەریدەگرین.
* وەکو خزمەتێکی ترى ئەم وەزیرەی گۆڕان، کە بە پارتی کردووە، ئەوەیە، موچەى فەرمانبەران دەبات بۆ بانکى کوردستان، هەتا لە قازانج سودمەندبن، وەزیرێک نەتوانێت یەک دوو بانکى حکومەتى بۆ موچە چاک بکات، ئەبێت چاوەڕێى چى لێبکرێت.
* ئەم وەزیرە پاش زیزبون و تۆرانى کۆنە دزێکى گومرگ، ئیستا کردوویەتی بە بەڕێوەبەرى گشتى، لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەن بەرژەوەندیەکان کلکى گرێداوە و دەور و دوکانى جمەى دێت، ئەمە نە درۆیە و نە نوکتە، ئیستا یەکێک چاکەتى بۆ هەڵدەگرێت، یەکێک مۆبایلەکەی بە دەستەوەیە، وەکو ئەوەی مەلا بەختیار بە لا گوێیەوە دەنێت، یەکێک چاى بۆ ئەشێوێنێ، یەکێکیتر دەرگاى بۆ واڵادەکات (ڤیدیۆیەکەیمان لایە)
کەواتە چاکسازى بەردەوامە و بەردەوام!
گۆڕان ساتمە ناکات لە داهێنان، 
گەنجانیش وڵات جێ دەهێڵن لە داخان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە