سه‌یر نییه‌!؟

Monday, 07.13.2015, 18:58

1666 بینراوە


هیچ شتێك سه‌یر نیه‌!؟
وه‌زیره‌كانی گوڕان و یه‌كێتی به‌قه‌د جێگره‌كانی پارتی قسه‌یان ناڕوا و كاریان به‌ده‌ست نییه‌، چه‌ندین پۆستی جێگری پارتیش هه‌ن، له‌ ڕاستیدا هه‌ر ڕێگرن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ته‌شریفاتین و واته‌ كارتۆنی..
ده‌ڵێن لایه‌نه‌كان له‌ كۆتاییدا هه‌ر ڕازی ده‌بن به‌ دانانه‌وه‌ی كاك مەسعود، به‌مه‌رجێ هه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌سه‌ر كاغه‌ز كه‌م بكه‌نه‌وه‌، هه‌م سیستێمه‌كه‌ بكه‌نه‌ په‌رله‌مانی..
مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و یاساو ڕێسا له‌م هه‌رێمه‌، چه‌ند ساڵه‌ له‌ ژێڕ پێی به‌رپرساندایه‌.. هێشتا یاساكانی سه‌رده‌می به‌عس كاریان پێ ده‌كرێت و ئه‌وانیش
جێبه‌به‌جێ ناكه‌ن،  چ جای به‌ڵێن و ڕه‌ێکكه‌وتنی نیوان خۆیان..
ده‌شڵێن حكومەتی بنكه‌ پارتی نه‌وت ده‌فرۆشێ بۆ پرسی چاره‌سه‌ر كردنی مووچه‌، بۆچی چه‌ند ساڵه‌ پارتیی پیازی فرۆشتووه‌!؟ ته‌نیا مانگی ڕابوردوو زیاتر له‌ ٦٨٠ هه‌زار به‌رمیلی فرۆشتووه‌ ، ببورن حه‌په‌ لوو‌ش كردوه‌
كه‌چی ٢٢هه‌زاری نیشانی به‌غدا داوه‌.. ده‌شڵێن گه‌ر فریای گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاره‌كه‌ بكه‌ون! پێش جه‌ژن مووچه‌ی ته‌واویی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێ
ده‌زانن دۆلاری نه‌وتی دزراو له‌ كام بانكه‌ ئه‌گۆرێته‌وه. ئه‌وه‌ی كاكه‌ نێچیر..
ته‌نیا له‌ مامه‌ڵه‌ی گۆڕینه‌وه‌دا كه‌ ساڵانه‌ ٦٠٠ ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێ! گه‌نجه‌ خێر نه‌دیوه‌كانی وڵاتیش له‌ داخا، له‌جیاتی په‌لامار‌یان بده‌ن، پۆل ، پۆل كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار.




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 2.5/5)