پێگە ژن لەناو داعشدا

Thursday, 16/07/2015, 12:35

2409 بینراوە


ئەو رێکخراوەیە چۆن درست بووە؟ لەکام ئاستی مێژووییداسەری دەرهێنا؟ بۆچی عێڕاق و سوریەی کردە ناوەندی ئامانجەکانی خۆی؟ بە مەبەستی کام ئامانج شەڕی خۆی هێنایە سەرخاکی باشووری کوردستان؟ بۆچی کۆبانی کردە ئامانجی سەرەکی خۆی؟ تورکیا و دۆستە کوردەکانی دەسەڵات لە باشوور هەتا کام ئاست ئاگایان لە دروستکردنی داعش هەبووە؟ شەنگال چۆن بوو بە سووتمانی سیاسەتی مەسعود بارزانی وئەردۆغان؟ چۆن تورکەکان بە مەسعودیان گووتبوو بڵێ: شەڕی داعش، شەڕی کورد نییە و ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین؟ و سەتان پرسیاری دیکەش حەجێیان بە لێکۆڵینەوەی زانا و بوێری دوورناسی کورد هەیە کە نەوەکانمان بۆ ژیانێکی پڕشەنگدارترئامادە کەن. ئەوە ئارەزووی قەلبی منە کە مامۆستایانی زانکۆکانمان، کەسانی ئاکادمێک وخوێندەوار و پێنووس نەترس هەنگاوی شارەزایانە باوێژن با ئەو مێژوویەشمان بە دەستی بیانی تۆمار نەکرێتەوە.
من نە ئیسلام شناسم نە لێکۆڵینەوەی لەسەر ئیسلام وکومونیزم ومائۆییزم هەیە. بەڵام ئەوەندە دەزانم کە کێشەی کورد هیچکام لەو ئیدئۆلۆژیانە نییە ونەتەوەی کوردیش راستەوراست وروودەرروو دژایەتی ئەو فکرانەشی نەکردوە بەو واتایە بەرەیەکی خەڵکی دژ بەو رێکخراوانە پێک نەهێناوە. هەرچی کراوە وەباڵی ئەستۆی حیزب و رێکخراوەی کوردی بووە.لەوەش بترازێ ئەگەربە بێ دەماگرژی بڕوانینە رووداوەکانی سەت ساڵی مێژوومان سەرکردەو حیزبی سەقەت بەڕادەی ئەوان کوردیان دووچاری نەهامەتی کردووە.
بۆ یەکەمجارلەدوای داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایان داعشەوە ئەبوبەکر بەغدادی خەڵیفەی داعش (ئیبڕاهیم عەواد ئیبڕاهیم ئەلبەدری ئەلقڕشی ئەلسامڕایی لەساڵی ١٩٧١ز لە سامڕا لەدایک بووە) خۆی وەک خەڵیفەی ئیسلام وجێنشینی خەڵیفەکانی ئیسلام پێناسە کرد. لە دروستبونی ئەو حەڕيکەتە سیاسەتی نێونەتەویی دونیای بەرژەوەندی چەندە کاریگەری هەبووە من بە باشی نایزانم. بەڵام دەزانم لەتەواوی رێبەزەکان فکریدا، ئایینی ئان چەپ ئەخلاق و رێکاری ئەخلاقی رۆڵی سەرەکی دەبێنن. کۆمەڵگا چاوی لە شێوەی ژیان و رەفتاری بەرپرس وسەرکردەیە.
ئەوەی کە بۆ کورد دەبێ جێگای سرنج بێ ئەوەیە کە رێبەرانی داعش فتوایان لەسەر/ کافر / بونی نەتەوەی کورد داوە. ئەو فتوایەش بە بێ پشت بەستن بە یاسا و بەڵگەکانی مێژوویی سەردەمی خەڵیفەکان ئیسلام نییە! هەموومان دەزانین کە لەو سەدەیەدا لە دونیای پێشکەوتن رۆڵی ژن چۆنە. نیوەی جەستەی هەر کۆمەڵگایەک لە ژن پێک هاتووە. لە ڕاستیدا ژن، ژیانە. بەڵام لەپێگەی باوەڕ و لەسەر رێڕەوەی باوەڕمەندانی داعشدا هەر ئەوڕۆش بەشێوەی ١٤٠٠ساڵ لەوەی پێش چاو لە ژن دەکرێ. سیستمی ئابوری، سیستمی پەروەردە، سیستمی دەسەڵات، سیستمی ژیانی هاەبەشی و......لەسەر ئەو ئاسایانە دادەمەزرێ کە خەڵیفەکانی ئیسلام دایدەڕێژن.!
لەپاش کۆچی دوایی موحەممەد، ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای ئەوکات و ئێستێش دراوە بە کەسانێک کە یەک بەدوای یەکدا خۆیان وەک خەڵیفەی ئیسلام ودرێژەدەری باوەڕی ئیسلام ناساندووە. لەو کاتەوە هەتا دەستپێکی هەزارەی سێ وەک دونیا قەتیس بووبێ وهیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەر نەهاتبێ دەچێ.! تۆبڵێی ژیان راوەستاوە؟ نەتەوەی کوردیش چاوەڕوانی کەسێکی وەک بەغدادی کردووە کە رزگاری بکا؟! ئەگەر لە کۆمەڵگای باشووری وڵاتدا رێکخراوەی ئایینی سیاسی بونی هەیە، بەرهەمی سیاسەتی غەڵەتی دەسەڵاتی کوردە کە بەشێوەیەکی زانستی و کۆمەڵناسانە نەیتوانیوە مامڵە لەگەل ئایین بکا. ( لەو قەڵوبڕانەی کە بەسەر ئیزەدیەکان هات رێک نیوەی وەبەر عەشیرەی بارزانی وچەکدارەکانی دەکەوێ).
ريژەی هاوسەرەکانی چوارخەڵیفەی ئیسلامی وناوی ئە وژنانەم لە پەڕتووکی، سێکس، شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا دەرهێناوە. نوسەری ئەو پەڕتووکەش/ مەریوان حەڵەبجەییە/ کە ئاڕمان مەنوچێهری کردوویەتی بە فارسی. پرس بۆ نەتەوەی کورد ئەوەیە؟ ئایا ئەو سیستمە دەتوانێ بۆ کورد رزگاریدەربێ؟ ژن لەناو ئەو سیستمەدا چۆن وەکی مرۆڤ بە حیسیب دێ؟ منداڵ لەرێگای کام سیستمی پەروەردەدا مەزن دەبێ؟ بەهەر چوار خەڵیفەی ئیسلام سەرجەم ٣١ ژنیان بە ئاشکرایان هەبووە جگە لەو ژنانەی کە وەک کەنیز و کڵفەت لەخۆیان مارە کردووە! لە کاتی نوسینی ئەو کورتە باسەدا وەبیر پارڵمانی باشووری ژێردەستی ئەو دەسەڵاتە کەوتمەوە کە یاسای فرەژنیان کردە دەسکەوت بۆ خۆیان. جیاوازی خەڵیفەکان و خەڵیفە مەسعود و خەڵیفە جەلال لە چێدا هەیە؟ کە بە شانازییەوە ئەو رێکارەیان پەسند کرد.
خەڵیفەی یەکەمی ئیسلام وناوی ژنەکانی:
ئەبوبەکری سەدیق:١- قەتیلەت. ئۆمرمان بێنتەلحارس. ئەسما بێنت عەمیس ئەلخسعمیەتە. حەبیبە بێنت خارجە بن زەید. (چوار ژن)
٢- عومەر:١- ئوممەکلسوم. جەمیلە بێنت عاسم. مەلیکە بێنت جرول ئەلخەزاعییە. لەهییە.عاتگە بێنت زەید.ئوممەل وەلەد.فەکیهە.ئوممەلحەکیم. زەینەب. (نۆژن).
٣-عوسمان: ئوممەکلسوم.روقیە.فاختە. بێنت جەندەب. فاتمە. ئوممەل بنین.رەملەتە. نائێلە. ئوممەل وەلەد.( نۆ ژن).
٤-عەلێ: فاتمە. خوولە. لەیلی. ئوممەل بنین. ئەمەلوەلەد. ئەسما. بێنت ئەبی ئەلعاس. ئوممەل حەبیب. ئوم سەعد بێنتە عەروەت. (نۆژن). بەبێ گومان ئەو باسە تەوەرێکی بەربڵاوومێژووییە. حەوجێی بە مرۆڤی زانستکارو بوێر هەیە، کە شی کاتەوە.
وەسسەلام
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە